Part-8

1.8K 368 128
                                    

بەتەواوی هەوڵمدا خۆم لە سەیرکردنەکانی تایهیۆنگ لابەم خانووەکە پڕبوو لە بێدەنگی تاکو ئەو کاتەی تایهیۆنگ پێکەنی و وتی

"دەبینی هەموو کەسێک دەزاێت من شێتم تەنها تۆ نیت"
دوای ئەوەی زانیم دەتوانێت بە ئاسانی و بێبەزەییانە لە هەموو کەسێک بدات زۆر زیاتر لێی دەترسام, من هیچ شتێکم نەوت تەنانەت نەمدەتوانی ڕێگە بدەم دەنگی گریانەکانم بێت,کە فرمێسکەکانمی بینی وتی

"بۆ خواتری خوا دووبارە ئەگریت بوەستە ئیتر"
منیش لە ترسا خێرا وەستام لە گریان بەڵام نەمدەتوانی بە تەواوی فرمێسکەکانم بووەستێنم لە کەوتنە خوارەوە وە کاتێک بینیم لە تەنیشتمەوە دانیشت بە خێرای دوورکەوتمەوە ترسام دوبارە ئازارم بدات. تایهیۆنگ وتی

"من ئازارت نادەم, بوەستە لەوەی وەک نەفرەتیەک ڕەفتار بکەیت"
بەڕاست چۆن دڵنیانم لەوەی دووبارە ئازارم نادات لە کاتێکدا کە منی بەسەر پەنجەرەکەوە فڕێدایە سەر زەوییەکە وەک ئەوەی تۆپێک بم کە ئازارم پێنەگات!!

"دەزانم کمێک پێش ئێستا تووشی سەرسوڕمانم کردیت,بەڵام من خۆم لەدەستدا ئەوکات"
من دووبارە هیچم نەوت و تەنها بە بێدەنگی مامەوە نەمدەویست قسەی لەگەڵ بکەم یاخود سەیری بکەم چونکە ئەو وایلێدەکردم هەست بە خراپی بەکەم.
ئەویش بەگاڵتەوە وت

"قسە بکە ئەگەر نا ئەو زمانەت ئەبڕم کە بە کاری ناهێنی "
بە دوای وشەیەک دەگەڕام بۆ ئەوەی بیڵێن نەمدەزانی چی بڵێم ,وتم

"چ-چیە؟؟"
تایهیۆنگیش هەناسەیەکی هەڵمژی لە کەمەرەوە ڕایکێشام ویستم زلەیەکی لێدەم کاتێک ئەوندە لە من نزیک دەبێتەوە چونکە هەستی قێزەونی منی پڕ کردبوو..

هەفتەکان تێپەرین ,هەموو شتەکان ئاسای بووبوون ,بەڵام من هێشتا ڕانەهاتبووم ,
هێشتا نەمدەتوانی قبوڵی ئەوە بکەم کە لەلایەن ئەو گەمژە ناتەواوەوە ماچکراوم .
باشە تەمەنی چەندە؟!

"ئایا خواردن ناخۆیت"
تایهیۆنگ وای وت منیش سەرم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بیبینم دواتر هەناسەیەکم هەڵمژی دەستم کرد بە نانخواردن وەک هەموو جارێک بێدەنگی ژوورەکەی پڕکردبوو بەڵام بەهەرحاڵ ئاوها ئاسودەتر بووم. ئەو ئێستا ڕێگەم پێدەدات بە ماڵەکەیا بسوڕێمەوە بەڵام بێگومان ڕێگە نادات بڕۆمە دەرەوە.

"ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی گرنگت هەیە,وایە؟"
بەڵێ ئێستا ئەتوانم بە ئاسای قسەی لەگەڵ بکەم هەرچۆنێک بێت ئەم ماوەیە لەسەرخۆیە و توڕە نابێت وە بە ئاسایی وەڵامم دەداتەوە,هەروەها ئێستا بەو شێوە ترسناکە نابینم کە پێشتر دەمبینی.

"بەڵێ"
ئاوەکەی خواردەوەو سەیری منی کردەوە ,دوبارە دەستم کردەە بە خواردن گرنگیم بەوە نەدا کە سەیرم دەکات دواتر سەرم بەرزکردەوە کەچی هەر سەیری دەکرد منیش برۆکانم لەیەک نزیک کردەوە و کەمێک خۆم تێکدا و وتم

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now