Part-5

1.8K 373 130
                                    

"برۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە"
ئەو داوای لێکردم بەڵام من تەنانەت ماسولکەیەکیشم نەجوڵاند ،هێشتا بڕوا ناکەم باوکم بە دەستی ئەم کابرا نەخۆشەوە گولەی لێدرا نەم ئەتوانی بجوڵێم

"پێم وتی بۆ ناو سەیارەکە هی سۆل"
وای وت کاتێک خەریک بوو توڕە دەبوو، دوبارە نەجوڵام تەنها سەیرم دەکرد خۆشم نەمدەزانی سەیری کوێ دەکەم باوکم گولەی لێدراوە کە ئەمە وەک دۆزەخ ئازارم دەدات نازانم مردووە یان زیندوو، هیوادارم زیندوو بێت چونکە ئەو تاکە کەسە کە لەم دونیایە هەمە ،تەنها ئەو دەتوانێت بمپارێزێت.
"تۆ چەن کچێکی کەلە ڕەقیت"
وای وت و بەزۆر خستمیە ئۆتۆمبێلەکەوە سەرم ئازاری هەبوو چونکە زۆر بە خراپی پاڵی پێوەنام منیش سەرم بەر ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوت و هاوارم کرد لە ئازارا،ویستم بڕۆمە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە بەڵام دەرگاکانی داخست و پێی وتم
"بۆ هیچ کوێ ناڕۆیت"
سەیرم کرد و پێم وت

"تۆ چیت دەوێ ئەوەتا لە باوکمت دا پێم بڵێ چی ترت دەوێ؟!!"
لەناکاو زۆر بەخێرای ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دەستی لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکە لابرد و نزیک بوویەوە لێم بوویەوە لێم زۆر ترسام بۆیە نەمدەزانی چی بکەم تەنها بە شۆکەوە سەیرم دەکرد زۆر نزیک بوویەوە و لێوەکای جوڵاند و وتی

"تۆ"
بە پێکەکەنینەوە دورکەوتەوە کاتێک بینیم پشتوێنی سەلامەتی بۆ بەستووم لە شوێنی خۆم وشک بووم ،باشە بۆچی ئەو دایمە شتەکان بەرەو سەیری و نامۆی ئەبات!!دوبارە سەیری ڕێگا تاریکەکەم کرد یاریم بە پەنجەکانم دەکرد.

تێبینیم کرد کە ئێمە بەرەو دارستان ئەڕۆین زۆر تاریک بوو هەمووی داری بەرز و دارستانێکی چڕ بوو زۆر ترسناک دیاربوو بۆیە لە ترسا لێوی خۆمم دەخوارد، من حەزم بە فیلمی ترسناکە بەڵام کە لەشوێنێکی ئاوها تێپەڕ ئەبم ناتوانم بیر لەوە نەکەمەوە کە چۆن ئێستا جنۆکەیەک خۆی نیشان دەدات لسەر ڕێگاکە ،چی ئەگەر پیاو کوژ__ ئۆو بیرم چوو من لەگەڵ پیاوکوژێکام لەناو هەمان ئۆتۆمبێل من زۆر زیاتر ترسام کاتێک دەمانچەکەیم بینی کە لای خۆیەوە بوو .

هەستم کرد لە ترسا ئارەق دەکەم بەڵام لاشەم ساردە،بە قورسی هەناسەم دەدا کاتێک ئەمویست خۆم بوەستێنم لەوەی کە ئێستا دەست بکەم بە گریان، من دەترسم من بەڕاستی دەترسم لە تاریکی لە دارستان لە ئەو هەستی بە لەرزینی دەستم کرد و سەیری کردم کاتێک زانیم سەیرم دەکات خەریک بوو لە ترسا وەک شێت بگریم چونکە من نەمدەانی دەیەوێت چیم لێ بکات

"هێی تۆ باشیت؟"
هەوڵیدا دەستم بۆ بێنێت بەڵام من خۆم دورخستەوە ئەوەندەی توانیم و پێم وت

"دەستم لێ مەدە"
لە کاتێکدا دەستەکانم هێشتا دەلەرزین تایهیۆنگ وا دەرنەکەوت کە شۆک بێت بەو هەڵسوکەوتەم بەڵکو زۆر بە ئاسای دوبارە سەیری ڕێگاکەی کردەوە، نەمتوانی لەوە زیاتر سەیر بکەم بۆیە چاوم داخست بۆ ئەوەی هیچ شوێنێ نەبیم,کاتێک هەستم کرد ئۆتۆمبێلەکە وەستا لە جوڵە چاوەکانم کردەوە هیچ خانوویەکی کۆن و پیس یان شوێنێکی ترسناکم نەبینی وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد ,بەڵکو خانویەکی کەورەم بینی باشترە بڵێم کۆشک چونکە زۆر گەورەو جوان بوو بە سەیرکردنی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خانووەکە تاریک نەبوو بەڵکو بە چەندین گڵۆپی گەورەو جوان ڕووناک کرابوویەوە لە ناو سەرسامیدا ونبوبوم تا ئەو ئەو کاتەی کە تایهیۆنگ وتی

"دابەزە"
بەخێرای دابەزیم من نقوم بووبووم لە جوانی ئەو خانوە گەورەیە وەک ئەوە وابوو شازادە لە ناو ئەم خانوە بژی، تایهیۆنگ وتی
"ئێستا مێش دەتوانێ بێتە ناو دەمتەوە"
دواتر پێکەنی من ئەوم پشتگوێ خست هەستم بە هیلاکیەکی زۆر دەکرد چوکە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو لاشەم قورس بووە ،ڕۆشتینە ژوورەوە بەڵام شۆکی ڕاستەقینە لەویا بوو وێنە بەسەر هەموو دیوارەکانەوە کێشرابوون دیوار سادەکانیش ڕەنگێکی کرێمیان هەبوو هەروەها سورەیایەکی گەورەی کریستاڵی بەسەرمانەوە بوو کە وای لە بنمیچەکە کردبوو زۆر جوان دەربکەوێت هەموو ڕەنگەکان کراوەو جوان بوون بە شێوەیەک بە سەیرکردنیان هەستت بە ئارامی دەکرد ,تەنانەت قادرمەکانیش زۆر گرانبەها دیاربوون بە گشتی هەموو شتێکی ناوازەبوو.

کاتێک گەشتینە نهۆمی دووەم ئەوێش بە هەمان شێوە ناوازە بوو تایهیۆنگ دەرگایەکی کردەوەو پاڵی پێوەنام وای لێکردم بکەوم بە زەویا,هەستامەوە قسەی پێ بڵێم بەڵام کە ژورەکەم بو جوانیەوە بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ,ئەو ژوورە کەمێک لە وەی خۆم گەورەتر بوو بەڵام زۆر جوانتر بوو .تایهیۆنگ وتی

"لێرە بەدواوە ئەمە ژوری تۆیە"
لە پشتی منەوە بوو ئاوڕم دایەوە چاوەکانم کرانەوە وتم

"ژووری من؟ مەبەستت چیە؟!"
پشتی دا بە دەرگاکەوە وتی

"واتا ئەو ژوورەی کە لێی دەنوویت و دەست شۆریش لەو لاوەیە"
بە دەستی ئاماژەی بۆ دەرگایەک کرد کە لە ژورەکەدا بوو ,وتم

"چی!؟بۆچی من لێرەبم"
ئەویش وتی

"لێرە؟لەم ژوورە؟بەدڵنیاویەوە تۆ لێرە دەنوویت هەموو شەوێک مەگەر بتەوێ لەسەر قەنەفە یان زەویەکە بخەویت"
چاوی سوڕان لە بێزاریدا.پرسیارم کرد

"هەموو ڕۆژێک؟پێموانیە من ئەوەندە بمێنمەوە__"
قسەکەی بڕیم و وتی

"بەڵێ ئەمێنیتەوە ,لێرە بەدواوە لەگەڵ من دەژیت"
لەکۆتای قسەکانی زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد منیش وتم

"چی؟؟!"
تایهیۆنگ کەمکەم دەهاتە پێشەوە منیش ئەڕۆشتمە دواوە کاتێک هەستم کرد ئەژنۆکانم بەر سیسەمەکە کەوتن ئەویش پاڵێکی پێوە نام بۆ سەر سیسەمەکە و هەردوو مەچەکی گرتم هەوڵمدا خۆمی لێ ڕزگار بکەم بەڵام ئەو بەهێز بوو هەردوو مەچەکمی بەرز کردەوە بۆ سەرەوەی سەرم و پێی وتم

"بەخێربێیتەوە بۆ ماڵەکەت هی سۆل"

❥︎ఌ︎

👉💖👈👉💛💚💙💜

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now