Part-9

1.7K 367 155
                                    


تایهیۆنگم پاڵ نا بۆ ئەوەی لێ دووربکەوێتەوە و بە سەرسوڕمانەوە سەیرم کرد
"چۆیۆن؟؟"
ئەو بۆ ماوەیەک خەیاڵی ڕۆشت دواتر سەرێکی لەقاند و سەیرێکمی کرد پێش ئەوەی قورگی پاک بکاتەوە بۆ کۆتا جار سەیرێکی جلەکەی کرد و وتی

"خێرا ئەو جلە دابنێ"
منیش بەگاڵتەوە وتم

"ببورە!!"
پشتی تێکردم و وتی

"پێویستە دووبارەی کەمەوە؟تۆ چیتر نایەیت لەگەڵمدا"
منیش قۆڵیم گرت بەڵام خێرا بەرمدا ئەو تەنانەت سەیریشی نەکردم ڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوەی بۆینباخەکەیەی بهێنێت .من زۆر مێشکم ئالۆز بوو باشە دەکرێت کەسێک ئەوەندە بە ئاسانی جەوی بگۆرێت؟ کەمێک پێش ئێستا ئەو زۆر باش بوو. سەرەتا پێم ئەڵێ جلەکە لەبەر بکە دواتر باوەشم پێدا دەکات پاشان ئەڵێت لایبە! بۆ خاتری خوا ئەوە چ جۆرە ڕەوشتێکی هەیە؟؟ منیش خێرا جلەکانی خۆمم لەبەرکردەوە ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لەبەرمە چونکە جلی ترم لا نییە.ڕۆشتمە بەردەمی و جلەکانم فرێدیە بەردەم پێی و ڕووم وەرگێڕا تەنانەت قسەشم لەگەڵی نەکرد,گوێم لێ بوو ویستی قسە بکات بەڵام من گوێم پێ نەدا و ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژورەکەم.

بەخێرای دەرگاکەم داخست و لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم و سەیری بنمیچەکەم دەکرد بەڵام لە ناکاو گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو,بەڵام نەمکردەوە چونکە دەمزانی کێیە بێگومان تەنیا من و تایهیۆنگ لەم ماڵەداین دەبێت کێ بێت بێجگە لەو,دەست خۆشیم لەخۆم دەکرد کە دەرگاکەم کلیلداوە

"بیکەرەوە"
بێگومان نەمکردەوە و چومە ژێر جێیەکە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک ون ببم بەڵام دەنگی لێدانێکی زۆر بەهێز هات, ئەو گەمژەیە بەو شێوەیە لە دەرگا دەدات لە ترسا ڕاچڵەکیم خێرا هەستامەوەو هاوارم کرد
"تۆ پێت وایە چی دەکەی؟"

"ئەو دەرگایە بکەوە گەرنا دەیشکێنم"
ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە پێم وت

"چیت دەوێت"
بەڵام نەمدەتوانی سەیری بکم چونکە سەیرکردنەکەی زۆر بەهێز بوو کەمێک سەیری کردم و وتی

"تۆ بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەفتە هەمان جلت لەبەرە"

"هیچ هەڵبژاردنێکی ترم هەیە"

"تۆ هیچ جلێکت نیە؟"

"بیرت چوو تۆ منت ڕفاندووە؟ئۆو ببورە ,ئەبوایە پێمی بڵێی کە من دەڕفێی بۆ ئەوەی کەمێک جلم لەگەلک خۆم بهێنایا"

"بوەستە لە گاڵتەکردن,دەتوانی جلەکانی من بە قەرز ببەیت"

"هیچ پاک نیە"

"نا لە ڕاستیا جلەکانم زۆر پاکن"
لەناکاو بۆنی خۆممکرد سەرم بەرزکردەوە چوکە بەڕاستی جلەکانم بۆنیان ناخۆش بوو

"من بەڕاستی بۆگەنم"
ئەویش پێکەنی و بۆینباخەکەی ڕێک کردەوەو وتی

"زۆر بێزارکەری, من دەڕۆم جلت بۆ دەکڕم"
منیش بە خێرایەکی زۆر وتم

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now