"كچه‌كه‌م له كوێیه؟"
باوكم هاته ژووره‌وه‌و وتی به‌ڵام كاتێك منی بینی چاوه‌كانی تا كۆتا ئاست كرانه‌وه منیش نه‌مزانی چی بڵێم و چۆن ڕه‌فتار بكه‌م, هه‌موو شته‌كان زۆر به‌خێرایی ڕوویاندا به‌جۆرێك كه مێشكم نه‌یده‌توانی چیتر کاردانەوەی هه‌بێت بۆ ڕوودانی ڕووداوه‌كان.باوكم به هاواره‌وه وتی
"نه‌فره‌تی, چیت له كچه‌كه‌م كردووه؟!!"
دواتر ده‌مانچه‌ی یه‌كێك له پیاوه‌كانی وه‌رگرت و ته‌قه‌ی له شوێنه‌كه‌ی تایهیۆنگ كرد,منیش به هاواره‌وه وتم "باوكه!!".
تایهۆنگیش پێكه‌نی و وتی
"كچه‌كه‌ت!!"
دواتر ده‌مانچه‌كه‌ی ڕوو كرد له باوكم دیاربوو زۆر ئاماده بوو بۆ ته‌قاندنی ده‌مانچه‌كه,
دووباره هاوارم كرده‌وه وتم
"تایهیۆنگ!!"
كاتێك گوێم له ده‌نگی ته‌قه‌كه بوو چاوم داخست هه‌ستم كرد دڵم بێهێز ده‌بێت چونكه
ئاماده نه‌بووم ئه‌وه ببینم كه ڕوویداوه.چاوه‌كانم كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باوكم ببینم كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتووه به‌ڵام كه چاوم كرده‌وه بینیم باوكم وه‌ستاوه و ده‌مانچه‌كه‌ی ڕوو له تایهیۆنگ كردووه, وە تایهیۆنگ ئەو کەسە بوو کە برینداربوو,ئه‌وه وه‌ك كابووسێك وابوو كه نه‌توانی هیچ بكه‌یت و هیچ بجوڵێیت, مێشكم توانای بیركردنه‌وه‌ی نه‌بوو هه‌ستم به خاڵیبوون ده‌كرد له هه‌موو لاشه‌مدا.
"هی سۆل بهێنن"
باوكم فرمانی به چه‌ند خزمه‌تكارێكی كچ كرد كه هه‌موویان هه‌مان جلیان له‌به‌ر بوو.
كچه‌كان هاتن و یارمه‌تی منیان دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستمه‌وه و هه‌ندێكی تریش دایانپۆشیم, كه گه‌شتمه لای ده‌رگاكه ئاوڕێكم دایه‌وه."ئایا ئه‌مه یاریه‌كه‌ت بوو كیم؟ڕفاندنی كچه‌كه‌م؟چه‌ند مایه‌ی به‌زه‌ییت"
گوێم له باوكم بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ ده‌كرد."ڕفاندن مانای به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه؟ كه‌واته بۆچی--"
نه‌مزانی دوای ئه‌وه تایهیۆنگ چی وت چونكه كچه‌كان له‌وێ دووریان خستمه‌وه و بردمیان بۆ ژوورێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بگۆڕم به‌ڵام هه‌موویان له ده‌وروبه‌رم بوون, منیش پێم وتن"خۆم ده‌توانم خۆم بگۆڕم"
یه‌كێكیان وتی
"به‌ڵام خاتوون باوكت پێی وتین كه چاومان له‌سه‌رت بێت"منیش به هاواره‌وه وتم
"من ته‌نها خۆم ده‌گۆڕم !!! تكایه لێره بڕۆن".هه‌موویان ڕۆشتنه ده‌ره‌وه منیش هه‌ر به‌و جلانه‌وه خۆم هه‌ڵدایه سه‌ر سیسه‌مه‌كه, هه‌وڵمدا به بێده‌نگی بگریم بۆیه ده‌مووچاوی خۆم له سه‌رینه‌كه‌دا شارده‌وه, ئه‌زانم ئه‌وه هه‌ڵه بوو كه من له‌گه‌ل تایهیۆنگ بم ئه‌وه‌م له سه‌ره‌تاوه ده‌زانی كه‌چی هێشتا كه‌وتمه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵیدا, هه‌وڵمدا خۆم بوه‌ستێنم له‌وه‌ی كه دڵم لاواز بێت هه‌ر كات ده‌یبینم, هیچ حه‌زم به‌وه نییه كه حه‌ز له‌و بكه‌م, ڕقم له‌وه‌یه كه باوكمم شه‌رمه‌زار كردووه, ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه من ده‌مزانی ئه‌و ڕكابه‌ری باوكمه كه‌چی هه‌ر ڕێگه‌م به خۆم دا كه بۆی بتوێمه‌وه.
ب
ه‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌ی من بوو؟
له ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌ی من نه‌بوو كه تایهیۆنگم خۆش ویست, به‌ڵێ ئه‌و كه‌سێكی خراپ بوو به‌ڵام گۆڕا, هه‌ستم به گه‌رمی زیاتری ئه‌و ده‌كرد هه‌ر ڕۆژێك كه له‌گه‌ڵی ده‌بووم.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویستی بێت كه‌واته ئه‌بێ بۆی بجه‌نگم؟!
ته‌نها ئه‌گه‌ر تایهیۆنگیش هه‌مان هه‌ستی هه‌بێت, له‌ڕاستیدا من ئه‌وه نازانم چونكه ئه‌و ئه‌وه‌نده كراوه نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌یا, به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه من ته‌نها كه‌سێك بیر ئه‌و ده‌خه‌مه‌وه, كه‌سێك كه من نایناسم و تایهیۆنگیش زۆری خۆشه‌وێت, ئه‌و كچه‌ی كه پێشتر تایهیۆنگ به هه‌ڵه ناوی هێنا.
.
.
.
تایهیۆنگ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و خوێنی لێده‌ڕوات, ئه‌وه‌نده ئازارم هه‌یه ئه‌مه‌وێ بڕۆم و به باوكم بڵێم كه بوه‌ستێت له ئازاردانی چونكه ئه‌گه‌ر تایهیۆنگ ئازاری پێبگات منیش ئازارم ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش هیچ باش نابێت, هه‌رچۆنێك بێت تایهیۆنگ ڕكابه‌ر و دوژمنی باوكمه.
بێگومان باوكم شه‌رمه‌زار ده‌بێت ئه‌گه‌ر من وا بكه‌م.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...