Part-6

1.8K 372 125
                                    

"بەخێر بێیتەوە بۆ ماڵەکەت هی سۆل"
ئەو هەستایەوەو بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشت من هێشتا لەسەر سیسەمەکە بووم و
بەخێرایی هەستامەوە پێش ئەوەی وەک گەمژەیەک دەربکەوم لەویا.

"کەمێک پشوو بدە"
وای وت پێش ئەەی دەرگای ژوورەکە دابخات ,
"هەروەها خەمی باوکت نەبێ ئەو نەمردوە چونکە لە شوێنێکی خراپیم نەداوە تاکو بمرێت,شەو شاد"
ئەمەی وتوو بە توندی دەرگاکەی داخست,.شۆک بووم کاتێک گوێم لە دەنگی کلیلی دەرگاکە بوو ڕامکرد بۆ لای دەرگاکەو بە توندی کێشام بە دەرگەکەیا و هاوارم کرد

"هێییی,تۆ ئەتەوێ لێرە بەندم بکەیت؟!!"
ئەویش وتی

"کێ دەزانێ؟ لەوانەیە بتەوێت ڕابکەیت ,من تەنیا هەوڵدەدەم دڵنیا بم"
گوێم لێ بوو کە پێدەکەنی کاتێک دوردەکەوتەوە.هەناسەیەکم هەڵمژی و ڕۆشتم دانیشتم لەسەر جێگاکە.بەلایەنی کەمەوە دەزانم کە باوکم سەلامەتە هیوادارم باش بێت.

"هەستە شازادە خاتوون"
گوێم لەو دەنگە بوو لە نزیک گوێم بۆیە چاوم کردەوەو تایهیۆنگم بینی ,بەخێرای هەستامەوەو هەرچی لەو ناوەبوو بەخۆمەوە پێچا و شۆک بووم کە تایهیۆنگم بینی بە جلی ڕەسمیەوە ,هاوارم کرد

"بۆچی ئاوها دێیتە ژوورەوە لە ناکاو بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدەی؟ئێرە ژوری کچێکە!!"
وتی

"کەواتە"
برۆیەکی بەرزکردەوەو وتی
"ئێرە ماڵی منە ,پێت وانیە تۆ میوانی"

"چیت لێم دەوێ؟ بۆچی لێرەیت"
کاتێک خەریکی چاککردنی قژە تێک ئاڵاوەکەم بووم ,ئەویش وتی

"نانی بەیانی"
بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی من بکات هەڵیگرتم بە قادرمەکاندا هێنامیە خوارەوە بەڵام
من لەو کاتەدا هیچ ئاگادار نەبوم کە گەشتوینەتە سەر مێزی نان خوارد تەنیا سەیری
ڕوخساریم دەکرد کە ئەگەر نەتناسیبایە دەتوت فریشتەیە.

دواتر لەسەر کورسێکە داینام کە سەیری سەر مێزەکەم کرد پڕ بوو لە خواردنی جۆراو جۆر و بە شێوەیەکی جوان ڕازێنرابونەوە.کە بینیم هەستم کرد چەند برسیەمە چونکە من تەواوی دوێنێ هیچم
نەخواردبوو بەهۆی پرسیارە گەمژانەکانیان,بەهەرحاڵ دوێنێ شتی زۆر بەسەرمدا ڕوویدا بۆیە هەستی برسێتیم لە دەست دابوو .

تایهیۆنگ هەردوو ناودەستی بەیەکدا خشاند و وتی
"دەی با دەست بە خواردن بکەین"
منیش بە خێرای دەستم کرد بە خواردن وەک ئەوەی کۆتا ژەمم بێت ئەویش
بە چاوێکی سەرسوڕمانەە سەیری کردم
"وااه هێندە برسیتە؟!"

"هێندەی نەفرەت لێکردنت برسیمە"

دەستم بۆ پەرداخەکە برد بۆ ئەوەی ئاوم بۆ تێ بکات دوای ئەوەی خواردنەکە لە قوڕگم گیربوو بەڵام ئەو تەنیا زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد نابێت من ئەمڕۆ بمرم نابێت بەهۆی ئەم خواردنەوە بمرم, باشە دواتر لەسەر قەبرەکەم دەنوسن بەهۆی ئەوەی خواردن لە قوڕگی گیر بووە مردووە ئەمە هیچ ئاسای نیە کاتێک هەستم کرد ئیتر توانای هەناسەدانم نەماوەو خەریکە دەمرم تایهیۆنگ بەرداخێک ئاوی پێدام من هیچ کاتم بە فیڕۆ نەدا و خێرا هەموویم خواردەوە و دواتر هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی,ەویش سەیرێکی کرد پێکەنی من هاوارم کردو وتم

"من خەریک بوو بمرم بە چی پێدەکەنی بێنرخ؟!!"
دواتر چەتاڵەکەم بۆی فڕێدا ئەویش زۆر بە ئاسای خۆی لە چەتاڵەکە لادا و چەتاڵەکە
کەوتە سەر زەوییەکە ئەویش هەڵیگرتەوەو پێکەنی و وتی

"جوانت فڕێدا شازادە"
دواتر دەستی لەسەر مێزەکە دانا کە سەیری دەمووچاویم کرد بینیم زۆر ترسناک و جدی دیارە
"بۆ ئەو کارەت ئەنجامدا؟ من ڕقم لەو کەسانەیە کە هەوڵدەدەن ئازارم بدەن"
پێکەینەکەی وای لێکرد لاشەم هەمووی بکەوێتە لەرز
"تۆ خەریکی توڕەم دەکەیت شازادە"
وای وت و چەتاڵەکەی بە هەموو هێزەوە کێشا بە مێزەکەدا منیش هاوارم کرد لە ترسا گوێم لێبوو لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد ئەمە وای لێکردم زیاتر بترسێم چاوم تا کۆتا ئاست کرایەوە کە بینیم دەمانچەیەکی دەرهێنا باشە من چیمکردوە هەموو ئەوەی کردم فڕێدانی چەتاڵێک بوو ئایا دەکرێت لەبەر ئەوە ئاوها توڕە ببێت؟!!.

بەڵام هی سۆل چاوەڕێی چیت ئەو پیاو کوژە هەر کەسێک بێتە بەردەم ڕێگاکەی دەیکوژێت هەرچۆنێک بێت هەر ئەتکوژێت زوو یان درەنگ بەتایبەتی کە لە ماڵەکەی ئەودایت ئەوە ئاسانترە بۆی کەس نیە گوێی لە دەنگت بێت یانیش بتدۆزێتەوە چونکە ئێرە شوێنێکی شاراوەیە.

هەستم بە دوبارە ژیانەوە کرد کاتێک بینیم دەمانچەکەی لابرد,دەستەکانم دەلەرزین بۆیە لەسەر ڕانم دانان توشی شۆک بووم کە بینیم فرمێسک کەوتە سەر دەستم باشە من دەگریام! سەرم بەرز کردەوە تایهیۆنگم بینی خەریک بوو خۆی هێمن دەکردەوە دواتر سەیرێکی منی کردبوو پێکەنی و وتی

"ببورە شازادە,تەنها حەزم بەوە نەکرد کە کەمێک پێش ئێستا ئەنجامتدا "
پاشان بەرەو ڕووم هات ویستی دەست لەدسەر شانم دابنێت هەموو هەوڵی خۆمم دا بۆ ئەوەی دەستم لێنەدرێت لە لایەن ئەوەوە پێم وت

"دە-دەستم لێمەدە"
دواتر دەتم کرد بە گریان باشە بۆ من دەگریم؟؟کەچی ئەو پێکەنی و وتی

"تۆ لە من دەترسیت؟"
بە هێواشی وتم

"جا کێ لێت ناترسێت؟؟"
ئەویش بە هێواشی بە دەستەکانی چەناگەی گرتم و نزیکی کردمەوە لە خۆی زۆر هەوڵمدا لە خۆمی دورکەمەوە بەڵام ئەو زۆر بەهێز بوو, بە هاوارکردنەوە پێم وت

"بەڵێ لێت دەترسێم من بەڕاستی لێت دەترسم,دەستت لابە,پێم وتی دەستم لێمەدە"
بەڵام ئەو بە پێچەوانەوەی منەوە بە دەستەکەی تری گۆنامی گرت سەرەتا بە هێواشی بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر چرکەیەک توندتر دەبوو, منیش لە ئازارا هاوارم کرد کاتێک نینۆکەکانی گۆنامی برندار کرد پاشان پێی وتم

"من بەگوێی کەسانی دیکە ناکەم,پێویستە ئەوە باش بزانیت شازادە"

❥︎ఌ︎

👉💖👈💛💚💙💜

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now