10

619 136 4
                                    

چێژ لە خوێندنەوەی ببینن ⭐️
.
.
.
.
.

‎" ئۆپا ئێمە پێویستە بەردەوام بین ، من لەم شوێنەی ئێستا لێین ئاسوودە نیم "
‎بە دەنگێكی نزمەوە وتم ئێمە ئێستاكە لە ڕاڕەوەكەین گڵۆپەكان كەمێك كز بوونە و شوێنەكەش ساردە

‎ئەو زۆڵانە دەبێت كە پلەی گەرمییەكەیان شكاندبێت هەر بۆیە ئێمە شوێنەكەی خۆمان جێهێشت
‎یان بەهۆی زۆر ساردبوونەوە دەبوو یانیش بەهۆی گەرمییەوە

‎بەو پەڕی ڕاستییەوە ئەگەر نەمزانیبایە كە دەتوانم ئۆپاكانم. ڕزگار بكەم ئەوا هەر لە شوێنەكەی خۆم بەبێ جووڵە دەمامەوە خۆ لەكۆتاییا دوای چەند كاتژمێرێك یەكێكمان دەمایەوە ، بەڵام ئەوەتا من لێرەم

‎جین ئۆپا خۆی چەماندبووە وە و بە قورسی هەناسەی هەڵدەكێشا ، یەكێك نەیزانیبایە و
‎بەو شێوەیە بیدیبایە ئەیوت كە ئەمە تووشی جەڵتەی دڵ بووە بەڵام ئەو دەجەنگا لەگەڵ تەنگە

‎نەفەسییەكەی ئەمە خراپە ، خراپ نابێت ئەگەر ئامێری ڕەبۆیەكەیمان دەستبكەوتایە بەڵام هێشتاش ترسناكە

‎تۆ هرگیز نازانیت كە چ كاتێك یەكێك لەو ئەهریمەنانە لە سووچێكەوە بۆت دەتە قێتەوە

‎" سووجین !!"
‎سەرم بەرز كردەوە تاوەكوو سەیری براكەم بكەم كە ئارەقە بە نێوچاوانیدا هاتۆتە خوارەوە
‎و چاوەكانی بە ترس و خۆشەویستی دەدرەوشێتەوە

‎" سووجین ئەوان وا لە پشتەوەتن . من دەتوانم سەرقالییان بكەم بەڵام تۆ پێویستە ڕا بكەیت !!"
‎لەگەڵ ئەوەی كە وای وت هەنسكێكی نزمم دا و فرمێسك لە چاوەكانمدا كۆبوونەوە

‎" نەخێر ، من ناتتوانم كە هەردوو براكەم لەدەستت بددەم "
‎فرمێسكەكانم ڕێڕەوی خۆیان دۆزییەوە و دەستیان كرد بە ئاودانی برژانگەكانم
‎لەكاتێكدا جین دەستەكانمی ڕاكێشا بۆ لای خۆی و ماچی نێوچاوانمی كرد

‎" تۆ هەرگیز ئێمە لەدەست نادەیت سووجین . تۆ پێویستە بڕۆیت و ماكنێیەكان بدۆزیتەوە و ئێمەش ڕزگار بكەیت ، من متمانەم پیت هەیە سووجین "

‎جین ئۆپا باوەشێكی ورچانەی پێدام و منیش لەباوەشم گرتەوە و دەستم كرد بە نووزە نووز كردن
‎( ئەو نووزە نووزە هیچ وشەیەكی مسەقەفانەم نەدۆزییەوە بۆیە وام نووسی 😂)

‎ئەو هەمیشە برا پەسەندەكەم بووە !!!

‎" بڕۆ "

‎بەخێرایی ڕامدەكرد

‎دەنگی شوێن پێیەكان زیاتر و زیاتر دەبوو لەدواوەم ، من هەر دەستم بە چاوەكانمەوە بوو وە
‎ئەمسڕین دەمزانی كە ناتوانم بە چاوێكی لێڵەوە بەردەوام بم لە ڕاكردن

‎" من پێویستە كە لەبەر ئۆپاكانم بژیم ، دەبێت یارمەتیان بدەم كە بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان "

‎گوێم لەدەنگی هاوارێكی زۆر بەهێز بوو كە وای لێكردم بە بەرزی بقیژێنم ، ئەوە دەنگی جین ئۆپا بوو
‎دەمویست ڕێك لەوێیا بووەستم و بگەڕێمەوە تاكوو یارمەتیی بدەم بەڵام بە دەستەكانم گوێیەكانمم داپۆشی و بەردەوام بووم لە نووزە كردن و هەنسكدان بەدەم ڕاكردنەوە

‎هەركە ئاوڕێكم بۆ دواوە دایەوە تووشی سنگ تووندییەكی قورس بووم و كەوتم. خەریك بوو بەر ئەرزەكە بكەوم ، ئەوە یەكێك بوو لە هیۆنگەكانم گرەو دەكەم . خەریك بوو دەمردم

‎بەڵام شكستم هێنا

‎لەجیاتی ئەوەی كە هەست بە شەرمەزاری و مردنی پڕ لە ئازار بكەم ، هەستم بە دەستێك كرد كە لەدەروی كەمەرم جێگای خۆی كردەوە . چاوەكانم كردەوە كە سوور و بێ هەست بوبون لە لەدەستدانی جین

‎چاوەكانم فراوان بوون لەو شتە لەناكاوە و لافاوێكی گەرمی بەناو لاشەما تێپەڕی

‎" جۆنگكووك ....."

‎*خێرا كردنی كات*

‎" چی ڕوویداوە ؟؟!!!"
‎ئێستا من و ماكنێیەكان لە كتێبخانەكە دانیشتوین و دەرگاكانمان
‎قوفڵ كردووە تاوەكوو دڵنییا بین كە كەس نەتوانێت بێتە ژوورەوە

‎من لەسەر ڕەفەی كتێبەكاندا بادوای كتێبێكدا دەگەڕام كە یارمەتیدەر بێت بۆم
‎كتێبێك دەربارەی نەفرەت و جادووی ئەهریمەنەكان ، ئەوانی دیكەش یارمەتیاندەدام
‎توەكوو دەمانتوانی بێدەنگ بوین تاوەكوو كە ئەو شەیتانانە بۆ خۆمان. ڕانەكێشین

‎" ئئۆپپا بۆ من خۆیی كرددە قووربانی تتاوەككو من لەوێ دووربكەوممەوە "
‎وام وت لەكاتێكا تایهیۆنگ كۆڵە مستەكانی دادەخست بە توندی ، هەموومان فرمیسكەكانمان گەڕاندەوە دواوە

‎" من هێشتا دەتوانم گوێم لە دەنگی بێت ، هاوارەكەی ، ئەو دێوانە "
‎هەنسكی بچووك بچووكم دەدا تا جۆنگكووك هات و لە دواوە لەباوەشی گرتم و هەوڵی

‎هێور كردنەوەی منی دەدا منیش سووپاسم كرد و بە دڵنیاییەوە كتێبێكم لە ڕەفەكە
‎دەرهێناو ناونیشانی كتێبەكەم خوێندەوە

‎" ئەمەیان لەوانەیە یارمەتیمان بدات "
‎وتم و فرمیسكەكانم سڕی و ئەوانی تریش لەدەوم كۆببونەوە
‎و منیش هە سەیری لەپەڕەكانم دەركرد لەسەر دانەیەكیان وازبێرە

‎ئەمە دەربارەی ئەهریمەنێكە كە قوربانییەكانی ئەشكەنجە داوە لە ڕێی یارییەكەوە بە ناوی

‎خۆحەشاردان

‎چاوەكانم فراوان بوون ئەو كاتەی كە سەیری ئەوانی دیم ئەكرد ، هەمان كاردانەوەی
‎سۆز لەسەر دەموچاویاندیاربوو

‎" ئەمە خۆیەتی "

-------------
های گایز چۆنن ئەوە خەریكم هەقی ئەو ماوە زۆرە ئەكەمەوە بۆتان 😂 ئەوە دوو پارت بەیەكەوە پەبلیش كرا
جا ئەوە جارێ ئەڕۆم پارتێكی تریش دائەنێم بۆستن 
بەهیوای بەدڵبوون

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Where stories live. Discover now