11

636 131 0
                                    

چێژ لە خوێندنەوەی ببینن ⭐️
.
.
.
.
‎" باشە ئێستا ئێمە چی بكەین ؟ ئەوە چی دەڵێت ؟ "
‎جیمین لەسەر شانمەوە وەستابوو وە منیش خەریكی خوێندنەوەی شتەكان بووم و بەدوای پێداویستییەكانیدا دەگەڕام

‎" بۆ ئەوەی كە بە بەهێزی ئەو ئەهریمەنانە لەناوبەرین پێویستییمان بە ، مۆمێكی ڕووناك و - و چەقۆیەك دەبێت "
‎وام وت و برۆكانم گرژ كرد جۆنگكووك لەناكاو هەستا و چوو بۆ لای ڕەفەی كتێبەكان و شوێگری مۆمەكەی بۆ هێنام ( ئەها ئەو شوێنەی كە مۆمی تیا دا ئەنێن ) مۆمەكەی پێوە لكاند و ئاگری لێدا

‎" بەڵام ئێمە هێشتا پێویستیمان بە چەقۆیە "
‎ڕووی خۆمم گرژ كرد لەكاتێكا جیمین پێدەكەنی و چەقۆیەكی لە گیرفانی دەرهێنا
‎من و ئەو دووانەكەی تریش لەسەر قەنەفەكە دانیشتین و نیگای گوماناویمان بۆ ئەو دەنارد

‎" جیمین ئەم نەفرەتییە لەكوێوە هات ؟؟؟"
‎تای هەر زوو نەفرەتێكی بۆی نارد و جیمین زەردەخەنەیەكی لەخۆبایی كرد و وا سەیری خۆی
‎دەكرد كە لێهاتوویەك بێت

‎" كاتێك بەلای چێشتخانەكەیا تێپەڕیم لەگەڵ خۆم هێنام وتم لەوانەیە پێویستیم پێی بێت "
‎جیمین وتی بە تۆنێكی بەفیزەوە و منیش هەناسەیەكم دایەوە

‎" باشە ، من بەهۆی هەندێك گومانی ناو مێشكمەوە خەریك بوو بترسم "
‎جۆنگكووك هەناسەیەكی هەڵكێشا لە سەلامەتییا پێش ئەوەی كە من دەستبكەم بە شیكردنەوەی
‎كە چۆن پڕۆسەكە ئەنجامبەین

‎" سەرەتا ئێمە پێویستە كە بە چەقۆیەكە لە شەیتانە ڕاستییەكە بەین و دواتر بە مۆمەكە ئاگری بدەین
‎دواتر بە شێوەی بیردۆزی تەنها شەیتانەكە دەمرێت و مرۆڤەكە دەژیت "

‎تایهیۆنگ لەمەیا ڕای خۆی دەربڕی و وتی " كەواتە ئێمە دەبێت لە یۆنگی هیۆنگ بدەین ؟ " پرسیاری
‎كرد و منیش سەرێكم بۆ لەقاند

‎" بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا ئەهریمەنەكە دەتوانێت كە دەفرەكەی خۆی بگۆڕێت ، ئەو ئێستا
‎دەبێت لەناو لەشی یەكێك لە ئۆپا خاوەندارەكان بێت "

‎(مەبەستی ئەوەیە لە دەفر كە ئەهریمەنەكە وەك شلەیەك وایە لەناو لەشی ئەواندا واتا لەشی ئەوان دەفرەكەیە )

‎" كەواتە ئێمە چۆن بزانین كە لەناو لەشی كامیانە ؟؟ "
‎لەمەشیان هەناسەیەكم هەلكێشا تاوەكوو ئەو دەرگایەی كە ئێمە قوفڵمان كرد بوو
‎دەنگی لێوە دەهات ، كەسێك لەوبەری دەرگاكەوە لێیدەدا

‎" سڵااو "

‎" نەفرەت ئەوان ئێمەیان دۆزییەوە ، خێراكە سووجین ئێمە چۆن بزانین كە لەناو لەشی كامیانە ؟؟؟ "
‎جۆنگكووك چرپاندی لەكاتیكا دەرگاكە دەنگی تا دەهات بەرزتر دەبوو

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Where stories live. Discover now