07

721 144 27
                                    

‎خوێندنەوەیەكی خۆش
.
.
⭐️
.
.
.
" بەخێربێنن "
‎دەنگێكی تاریك و گڕ وای وت لەكاتێكا ئێمە سەیری دەوروبەرمان دەكرد
‎بەیەكەوە كۆ ببوینەوە وەكوو پۆلێك لە پەنگوین


‎" من پیاوە سێبەرەكەم ! بەڕێوبەری یارییەكەی ئێوە "
‎وای وت كاتێ كە بە شێوەیەگی قێزەون قاقای لێ دەدا ، هێچ شوێنێكی نییە بۆ بینین

‎" لێرە دووركەوە نەفرەتی نەخۆش "
‎دوای ئەوەی جین هاواری كرد بۆ ماوەیەك بێدەنگی دەستی گرت بەسەر شوێنەكەدا
‎لەناكاو باڵی جین توشی ڕووشاندن بوو وە دەستی كرد بە خوێن هاتنەوە

‎" جیننننننننن !!!!"
‎هاوارم كرد و كەمێك لەبەشی بلوزەكەم دڕاند بۆ ئەوەی كە یارمەتی براكەم بدەم

‎" ئەمە یارییەكەی منە ، ئێوە بەپێی یاساكانی من دەجووڵێنەوە "
‎دەنگەكە كەمێك ڕوون بووە وە و ئێمەش تەنها گوێمان دەگرت
‎" هەموو دەرگاو پەنجەرەكان داخراون ، هیچ ڕێگایەكی دەربازبوون نییە
‎بەڵام یەكێكتان دەتوانێت كە لێرە دەربچێت ئەگەر یارییەكەی منتان تەواو كرد كە ناوی

‎{خۆ حەشاردانە}

‎قاقایەكی گەمژانەی لێدا و ئێمەش وەستابووین و سەیری
‎یەكترمان دەكرد لە سەرلێشێواوییا

‎" من كاتتان دەدەمێ بۆ ئەوەی خۆتان بشارنەوە ، دوای تەواو بوونی كاتەكە
‎من دێم و بەدواتاندا دەگەڕێم و هەركێم دۆزییەوە دەیكوژم ، وە
‎ئەو كەسەی كە لە كۆتاییدا دەمێنێتەوە ڕێگەیدەدەم لە ژیان بمێنێتەوە و
‎ دەتوانێت لە خانووەكە بچێتە دەرەوە "

‎گاڵتە پێكردنەكە بیسترا و یۆنگی مڕەمڕێكی كرد و وتی
‎" ئەوە تۆ چیدەڵێیت نەفرەتی ، ئەی چیدەڵێیت كە بێیت و ڕووخسارە ناشرینە
‎ شەیتانییەكەت نیشان بدەیت "

‎دوای ئەوەی وای وت هەوای ناو ژوورەكە وردە وردە گۆڕا بۆ ساردییەكی بەستوو
‎لەناكاو یۆنگی دەستی كرد بە هەناسە بڕكێ و كەوتە سەر ئەرزەكە هەر بە دەوری خۆیدا دەسووڕایەوە
‎وە سنگی خۆی دەخوراند

‎" یۆنگیییی"
‎هۆسیۆك هاواری كرد و یۆنگی لەپڕ وەستا ، شوێنەكە بە شێوەیەگی كوشندە سارد بوو

‎لەكۆتاییدا یۆنگی هەستایەوە و چاوەكانی سوور ببون دەستی كرد بە قاقا لێدان
‎بە شێوەیەكی ترسناك سەیری ئێمەی دەكرد

‎" ئێوە تەنها یەك خولەكتان هەیە بۆ خۆشاردنەوە "

‎بەخێرایی ڕووناكی ڕامدەكرد و ئەوانی تریش هەمان شتیان دەكرد
‎فرمێسك لەناو چاوەكانما كۆببونەوە ، ئەو شتەی كە كۆنتڕۆڵی یۆنگی كردووە
‎ئەو یۆنگی بەكاردەهێنێت بۆ كوشتنی ئێمە

‎ڕامكردە خوارەوە بەخێرایی بە قادرمەكاندا دەهاتمە خوارەوە و چوومە ژووری جلشۆردن
‎بە بێدەنگییەوە دەرگای ئامێرەكەم كردەوە و بازم دایە ناوییەوە
‎ بۆشاییەكم جێهێشت بۆ ئەوەی كە بتوانم بە باشی هەوڵی
‎خۆشاردنەوە بدەم لەگەڵ جلشۆرەكەدا

‎دەمویست بجوڵێم بەڵام كە گوێم زرینگایەوە وەستام ئەو شوێنەی كە تێیدا بووم.
‎دەنگی زۆر دەبردە دەرەوە بۆیە دەستم لەسەر دەمم جێگیر كردبوو
‎وە هەوڵم دەدا تاوەكوو خەوم لێ نەكەوێت ، تەنانەت لەم بارو دۆخەشدا خەوم دێت

‎دەرگای ژووری جلشتنەكە كرایەوە و من وەستام لە هەناسە دان دەنگی
‎پێیەكانی زۆر دەنگی دەدایەوە و منیش تاوەكوو دەهات زیاتر هەنسكم دەدا
‎وەكوو ئەوە دیار بوو كە سەدەیەك بێت ، دەرگاكە داخرا و
‎ منیش وازم لە هەناسەكەم هێنا بێتە دەرەوە
‎بەشێوەیەك وەرم گرتبوو كە دەمرم

!!! ‎بەڵام دوای ئەوەش كێ ناڵێت من ئەم شەو دەبم بەو كەسەی كە دەمرێت

دوای ئەوە بیرم كردەوە كە دەبێت ئێستا نامجوون ئۆپا چۆن بێت دەبێت هێشتا بژیت ؟
هەربۆیە مەسجێكم بۆ كرد

The message

SUJIN: جوونی ئۆپا ، ئایا تۆ لە ژیانیت ؟؟؟
NAMJOONIE: ئ-ئا ی-یا ت تۆ ززۆر ئاررامم ننیتت ؟؟؟؟؟
SUJIN: ئارامبەوە جوونی من ناتوانم لە نامەكانت تێ بگەم
NAMJOONIE: تۆ لەكوێیت ؟
SUJIN: لە ژووری جلشتنەكە ، لەناو ئامێری جلشتنەكەم
NAMJOONIE: زیرەكانەیە ، من لە ژووری نانخواردنم
SUJIN: وەرە بۆ ئێرە ، ئیو وابزانم زمانم گیرا وشككەرەوەكە چۆڵە و ڕێكی تۆیە واتا دەتوانیت لەوێ خۆت حەشار بدەیت
NAMJOONIE: تۆ دڵنیایت ؟
SUJIN: تكایە ئۆپا من دەترسم
NAMJOONIE: باشە باشە ، نەفررەت
SUJIN: چچییییی ؟؟؟؟؟
SUJIN: ئۆپپااااا ؟؟؟؟
NAMJOONIE: ئەو لێرەیە ، ئەو منی بینی
SUJIN: چیییی ؟؟؟؟؟ ڕااكە تكایە
NAMJOONIE: سووجین ، زۆرم خۆشەوێیت خۆشكەكەم ، تۆ پێویستە بژیت
SUJIN: نەخێر ، ببوەستە !!!!
NAMJOONIE: بژی
SUJIN: نا ، جوون ، ئۆپا ، كیم نامجون
NAMJOONIE: ;;))))))

The end of the conversation
_____________]]]________]]]]]----

ئینجا سەعات ١:٤٩ نووسیومە خۆشم سەیرێكی فلمێ ترسناكم كرد
ڕێك زیڕەم كرد 😂😂
هەر یەكەو كە ئەیخوێنێتەوە
شتێكم بۆ بەجێبێڵێت تاوەكوو دوایی وەكوو ئەرشیفێك بمێنێت📜و هەر كاتێك بێتاقەت بووم ئەیخوێنمەوە
بەس ئەوەتان لەبیر بێت كە ئێستاكە سێبەرەكە شوگا بەكاردەهێنێت واتا ئێستا شوگا وەكوو بكووژەكەیە
ئینجا بەهیوای ئەوەی بە قسەم بكەن و بەدڵتان بێت
بەهیوای بەدڵبوون

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant