01

2K 214 6
                                    

بەشی یەك
👇
چێژ لە خویندنەوە ببینن
⭐️

‎' یاااا كیم سووجین '
‎بە تەمەڵییەوە سەرم بەرز كردەوە و سەیرم كرد ، چۆلەكەكان لە دەوری سەرم دەسووڕانەوە
‎لەبەر خەوەكەم . دەرگای ژوورەكەم كرایەوە و برا گەورەكەم ~ سیۆكجین ~ هاتە ژوورەوە
‎بەرەو لای من هات بە ڕووخسارێكی بێزارەوە

‎' باشە من پێم نەوتی كە ژوورەكەت پاك بكەیتەوە ؟ '
‎پرسیاری لێكردم ئەوكاتەی باوێشكم دەدا و دەمویستبەتانییەكەم لەسەرم لا بدەم
‎دوای چەند ساتێك لە هاوار كردن ئەو شتانەی كە من دڕاندبووم و فڕێمدابوویە سەر زەوییەكە
‎جین بەدەستییەوە گرتبووی وە بە توڕەییەوە سەیری دەكردم

‎" جیییییییینننننننن "
‎هاوارم كرد بە گریانەوە ، بەتوڕەییەوە هات بۆ لام و ئەو شتانەی بەدەستییەوە بوو فڕێی دانە سەر زەوییەكە و وتی " خۆت ئامادە بكەو وەرە خوارەوە نان بخۆ ، هەموومان پێویستە قسە بكەین "ن
‎ كاتێك وای وت من وامدانا كە ئەمە كۆبوونەوەیەكی خێزانییە

‎باشە كەواتە ، ئەندامێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە براكەی ترمە ، نامجوون
‎وە ئامۆزاكەم تایهیۆنگ كە لەگەڵ ئێمە دەژیا . خێزانەكەم
‎بۆ گەشتی كار چوونە دەرەوەی وڵات بۆ ئەمریكا وە جینیان وەكوو دایكی تازەی ئەم ماڵە جێهێشت

‎" باشە دێمە خوارەوە "
‎پێیم گووت و هەستام لەسەر جێگاكەم ، جین سەری قایل بوونی لەقاند و ڕۆشت
‎كاتێك چووم بۆ گەرماو ، نامجوون وا دیار بوو كە دەستدەكات بە ئەنجامدانی
‎ڕۆتینی ڕۆژانەی . تەلەفزیۆنەكەی داگیرساند و دانیشتبوو سەیری دەكرد

‎گرنگیم نەداو ڕۆشتم كاتێك كە دەنگی پەیامنێرەكە وەستاندمی و دەنگی لەناو سەرم لە بەرزترین ئاست بوو

‎" دووبارە تاوانێكی تر "

‎تێپەڕینی كات

‎چوومە خوارەوە ئێستا ئامادەم و هەندێك گونجاوم . جین ، نامجوون وە تایهیۆنگ لەوێ
‎لەسەر كورسییەكان دانیشتوون سڵاویان لە من كرد كاتێك چاوەكانیان لەسەر تەلەفزیۆنەكە مابوویەوە

‎مممممم نامۆیە

‎" هیچ كەسێك نایەوێت قسەم لەگەڵ بكات؟ "
‎بۆڵەمكرد ئەوكاتەی كورسییەكەم ڕاكێشا ، ڕووم گرژ كرد و پانكەیكێكم كردە ناو قاپەكەم
‎لەو كاتەیا جین تەلەفزیۆنەكەی كوژاندەوە كە باسی گەشتی كوشتن و تاوانەكان و بلا بلا بلا
‎( بلا : واتا كاتێك فشەت بەشتێك دێت یان لات گرنگ نییە)
‎وە خۆی سوڕاند بۆ لای من

‎' گوێت لەم ڕووداوە كوشتنانەی ئەم دواییانە بووە؟ '
‎جین پرسیاری لێكردم ئەوكاتەی سەرم لەسەر خواردنەكەم بەرز كردەوە ، ڕووم كرژ كرد

‎" پێویست ناكات بزانم "
‎پشووی هاوینم بوو وە دەبوایە كە پەیوەندییم لەگەڵ خەڵك و كۆمەڵ
‎بپچڕێنم بە درێژایی ئەم ماوەیە

‎نامجوون هەناسەیەكی دایەوە و قژمی تێكدا ، وە پێكەنینێكی بچووك لەسەر لێوی بوو

‎^ بەزۆری ، بكوژەكان لەوناوە دەسووڕێنەوە . ئەو بە خەنجەرێكی كوورت و ئەستوور
‎دەتكوژێت . وە دواتر چەقۆیەك دەهێنێت و پێش ئەوەی بڕوات هەورێكی
‎بچووك لەسەر ناوچاوانت دەنەخشێنێت ^

‎قومێكم لە شەربەتەكەم داو سەرنجێكم پێیدا ، ئارەزوو دەكەم بەوشێوەیە نەبێت

‎< هیچ كەسێك ئەوی نەگرتووە وە ئەو تاوەكوو ئێستابەردەوامە لە ڕاكردن >
‎تایهیۆنگ بەشداری كرد لە قسەكردن بەڕوویەكی شڵاژاوەوە كاتێك جین
‎كۆتا پانكەیكی لەناو قاپەكە برد لەگەڵ بزەیەكی بە فیز و سەركەوتن

‎" ئۆۆۆو ؟ "
‎وتم كاتێك دەستم كرد بەوەی كە پەرۆشی زیاتر
‎درووست بكەم بۆ خواردنەكەم

‎< وە ئێستا ئەو لەم شارەیە ، كەواتە ئێمە قوربانییە شاراوەكانین >
‎بۆی دەركەوت كاتێك كە وەستام و سەیری ئەوم كرد
‎بۆچی هیچ كەسێك لێرە گرنگی بە بیركردنەوەی من نادات

‎ئایا بەپەرۆشن بۆ من؟

‎^ كەواتە هەموومان بۆماوەی هەفتەیەك لێرە دوور دەكەوینەوە و دەڕۆین بۆ گەشت ^


____________

💜💜💜💜💜💜💜💜

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin