08

679 135 0
                                    


چێژ لە خوێندنەوەی ببینن
.
.
⭐️
.
‎نەخێر

‎ڕووباری چاوەكانم دەستی كرد بە فرمێسك ڕشتن . بەپەلە لە ژووری جلشتنەكە هاتنمە دەرەوە
‎بە گورجی دەجووڵامەوە ، هەرچۆنێك بێت كۆتا نامە كە نێردرابوو ئۆپا جوونی نەبوو
‎وە ئەگەر ئەو مۆبایلەكەی ئۆپای لا بێت ئەوا دەزانێت كە من لەكوێم

‎فرمێسكەكانم بیناییان كوێر كردم وە بە قورسی هەناسەم دەدا و هەمسكەكانم ڕاگرتبوو
‎ڕێگایەكی جیاوازم گرتە بەر دەمزانی ئەوەی دواتر كە شەیتانەكە دەیبات كێیە

‎ئۆپا جونی

‎بۆچی ئەمە بەسەر مندا دێت ؟ بۆچی دەبێت خێزانەكەم وای لێبێت ؟
‎من كەمێك بەرلە ئێستا براكەم و یۆنگیم لەدەستدا

‎گازم لە پەنجەم دەگرت بۆ ئەوەی هەنسكە دەنگ بەرزەكانم نەیەنە دەرەوە
‎جەستەم بەهۆی گریانی زۆرەوە دەلەرزی پێیەكانم بە شێوەیەكی تەواو خێرا ڕایان دەكرد

‎كەمێك وەستام و ڕام كردە ناو چێشتخانەی دووەم ، خۆمم كەمێك بچووك كردەوەو چوومە
‎ناو یەكێك لە دۆڵابەكانەوە قاپە شۆردراوەكانم لەبەردەم خۆم وەستان وەكوو دیوارێك

‎مۆبایلەكەم ڕووناك بوویەوە و منیش ئەو نامەیەی كە بۆم هاتبوو كردمەوە
‎هەستم بە ڕشانەوە كرد كە لە گەروومەوە بەرز دەبوویەوە

The massage
Joonie oppa < تۆلەكوێیت ؟ ;) دەی وەرە ئەمە بۆ هەردووكمان قورستر مەكە >

‎نەمدەوێرا كە وەڵامی بدەمەوە ، ژمارەكەم بلۆك كرد پێش ئەوەی كە نامە بۆ ئەوانی تر بنێرم
‎تاوەكوو پێیان بڵێم كە متمانە بەم ژمارەیە نەكەن ، نامجوون ڕۆشتبوو

‎نامەیەكم وەرگرت لەلایەن هۆسۆكەوە و كردمەوە چاوەكانم زەق بوویەوە
‎هەنسكێكی بچووك لە دەمم دەرچووە دەرەوە كاتێك كە دەمخوێندەوە دووبارە و دووبارە

The message

Hobi: سووجین
SUJIN: هۆپی ، ئەمە خۆتی یان
Hobi: نەخێر سووجین ئەوە خۆمم
SUJIN: لە چ شتێك زۆر دەترسیت ؟
Hobi: مار
SUJIN: ئۆو كەواتە باشە ئەوە خۆتیت ... ، چی ڕوویداوە ؟
Hobi: یەكەم لەسەرووی هەموویەوە من زۆر داوای لێبووردن دەكەم بۆ نامجوون ، ئێمە دەبێت بژین و لێرە دەرباز بین لەبەر نامجوون وە ئەو هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە . نابێت كۆڵبدەیت سووجین باشە ئێمە هەموومان بۆ یەكتری لێرەین
SUJIN: زۆر سووپاس هۆپی ، دەمەوێت پرسیارت لێبكەم تاوەكوو بزانم كە لەكوێیت و شوێنی خۆمت پێ بڵێم
بەڵام ئەوە مەترسییەكە كە لەوانەیە بگیرێین
Hobi: تێدەگەم. ، نیگەران مەبە سەلامەتی لە ئێستایا لەسەرووی هەموویەوەیە ، هەرچۆنێك بێت من هەواڵێكی وەڕسكەرم پێیە
SUJIN: من پێموانییە كە شتێكی وەڕسكەرتر لەمە هەبێت . پێم بڵێ
Hobi: من بینیم ، نامجوونم بینی
SUJIN: چیی ؟ هۆسیۆك ئەو مردووە ، ئەو شتە ئەوی گرتووە . من نامەكانیم لایە ئۆپا دەربارەی ئەمە درۆ ناكات
Hibo: دەزانم باڵام من نامجوونم بینی ، وە لەهەمان كاتیشدا نامجون نەبوو
SUJIN: ؟؟؟؟؟؟
Hobi: چاوەكانی سوور بوبون وە كەڵبەو چنگی هەبوو ، لە هەموو شوێنێك خوێنی دەتكاند وە هەروەها ئەو لەگەڵ یۆنگی بوو كە ڕێك وەكوو خۆی مابوویەوە
SUJIN: بە هیچ جۆرێك شتی وا نابێت
Hobi: بەڵێ دەبێت . من وا بیرناكەمەوە كە شەیتانەكە بمانكوژێت بەڕێگەیەك دەچێتە ناو لاشەمان و ئێمەش دەكات بە شەیتان واتا دەمان كات بە هی خۆی !!!!
SUJIN: كەواتە دەتوانین هەموا ڕزگار بكەین
Hobi: من مەبەستم ئەوەیە كە برینەكان هێشتا خراپن ، ئێمە پێویستە بگەین بە نەخۆشخانەیەك هەرچەندی زووتر كە پێمان دەكرێت . وە ئێمە لە ناوچەیەكی چۆڵین ، هەروەها یەكێكمان پێویستە كە بمێنێتەوە ئێمە نازانین كە چۆن ئەو نەفرەتە لەسەر یەكتر لاببەین
SUJIN: ئەوەیان بۆ من جێبێڵە . لەنزیك ئێرە كتێبخانەیەك هەیە ، ئەگەر بتوانم كە بە ئەوێ بگەم ئەوا ئەتوانم كە شتێك بدۆزمەوە
Hobi: منیش بێم ؟ دەتوانم . بووەستە !!!
SUJIN: چیی ؟؟؟؟؟
Hobi: نەفرەت ... ئەو لغعغلكش( نوسینەكەی لێ تێك چوو )
SUJIN: ؟؟؟؟؟؟
Hobi: ڕاك - ڕاككە - ڕاكە
SUJIN: هۆسیۆك نەخێر !!!! بووەستە
Hobi: ....;;))))))

‎نەخێر نابێت شتی وا نابێت
‎سێ دانە لە كەسە خۆشەویستەكانم لەدەستدا
‎تایهیۆنگ جۆنگكووك و جیمین وە ئۆپا جینم ماونەتەوە من پێویستە كە ئەوان كۆبكەمەوە و.
‎بەیەكەوە بڕۆین بۆ كتێبخانەكە ، من ناتوانم كە كەسی تر لەدەس بدەم . شۆكەكەم
‎قووتدایەوە و فرمێسكەكانم سڕییەوە ، بەهێواشی مۆبایلەكەم هێنایە دەرەوە و
‎دەمویست بزانم كە دەبێت كەسی دواتر كە نامە دەنێرێت كێ بێت

‎دەمویس ئەنجامی بەم لەكاتێكا گوێم لە هەندێك دەنگی گڕ و. ناخۆش بوو لە دەرەوەی
‎ئەو شوێنەی كە منی لێم دەنگەكە جیاواز بوو لە دەنگی ئۆپا كانم

‎" وابیر دەكەیتەوە كە ئەوان لە كوێ بن ؟ "

‎" كێ دەزانێت ؟ ئەوان هەریەكە و. لە شوێنێك خۆیان حەشار داوە وە ئەو سۆزانییە وەڵامی نامەكەمی نەدایەوە ! "

‎" هەست دەكەم كە پێویستە ئێمە ئەمە بە ڕێگایەكی قورستر ئەنجام بەین "

‎لەپی دەستم بە تووندی پەستاند بە لێومەوە هاتمە دەرەوەی ژوورەكە
‎سەیری هەردوو ڕێگاكەم دەكرد كە دەموێس بپەڕمەوە پێیدا

‎هەرچۆنێك بێت وابزانم لەجیاتی ئەوەی كە بە سەیارە بكێشن پێما بە مردن دەكێشرێت پێمداو لە كۆتاییدا دەمرم

‎لەو كاتەدا كە ڕامدەكرد وەستام و بیرم كردەوە كە ئایا ئەگەر جین ئۆپا خۆی شاردبێتەوە دەبێت لەكوێدا خۆی حەشاردابێت ؟ لەناكاو دەنگێكی سەیر هاتوو من خێراتر ڕام كرد بە ڕێگایەكی جیاواز لە شەیتانەكان

‎دەستەكانم لەسەر دیوارەكە نیشتنەوە و بە لای دیوارەكەدا دەرۆیشتم تاوەكوو بگەمە ژوورەوە
‎دەرگاكەم لە دوای خۆم داخست و قۆفڵم یا ڕووم بەرەو لایە تاریكەكە سووڕاند و چرپاندم

- [ ] " جین ئۆپا ؟ "

------------------------------------

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Where stories live. Discover now