02

1.1K 180 8
                                    

Injoy reading
📖
⭐️

‎بەرامبەر دیوارەكە وەستابووم و جانتاكەم لەدەست بوو ، هەمووان هاتن و كۆبوونەوە
‎بەڕوونی دیارە كە ئەمە پشوویەكی خێزانی بچووكە

‎هەموو دەستەكەمان هاتن ، كە ئەمانە لەخۆدەگرێت جۆنگكووك ، جیمین ، هۆسیۆك ، وە یۆنگی
‎وە من هەموویانم خۆشەوێت هەمووێان زۆر بەژاوەژاون وە ناهێڵن بخەوم . تەنها یۆنگی
‎نەبێت چونكە ئەویش بە شێوەیەكی باش حەزی لە خەوە

‎( نوونناااااااااااا)
‎سوڕامەوە و جۆنگكووكم بینی كە بەرەو لای من ڕادەكات ، دەستە فراوانەكانی لەدەورم.
‎ئاڵاند و لەباوەشی گرتم ئەو كوڕێكی درێژە بۆیە خۆی چەماندەوە بۆ ئەوەی لەباوەشم بگرێت
‎دەستەكانی لەدەورم بوون ئەوكاتەی كۆكیم چونكە زۆر تووند گرتبوومی

‎' ئاه باشە منداڵەكان دەی بابڕۆین '
‎جین بانگی كردین ئەوكاتەی لەگەڵ جۆنگكووك دەستم كرد بە ڕۆیشتن كە لە تەنیشتمەوە بوو
‎ئاخ لەدەست ئەم درێژییەی ئەم كوڕە باشە بۆ ئەوەندە درێژە ؟
‎ دەی گەمژە لەبەر ئەوەیە كە تۆ كوورت تری ! باشە چیم بەسەر هاتووە

‎لەسەر خۆ چووم بۆ لای پاسەكە وە كووك جانتاكەمی برد ئەو كاتەی نامجوون چووە شوێنی شۆفێرەكە
‎جینیش لەتەنیشتی دانیشت . ئێمە بەبەختین نامجوون بە یۆنگی وت تاوەكوو ئۆتۆمبێلی گەشتەكەی
‎باوكی بهێنێت ، بە پێچەوانەوە ئەم هەشتەمان هەرگیز ناگوونجێین

‎هەندێك كەس پرسیارم لێدەكەن كە چۆن دەتوانم لەناو ئەم كوڕانەدا ژییان بەسەر ببەم؟
‎بەڵام ڕاستی بڵێم ئەوانم خۆشەوێت بۆیە لام گرنگ نییە

‎لە ناوەڕاستدا شوێنی سێ كەس دەبێتەوە ، هۆسیۆك و یۆنگی لە تەنیشت پەنجەرەكانەوە دانیشتبوون
‎لەكاتێكا من بۆڵەم كرد چونكە ناوەڕاستم بەركەوت
‎وە ماكنییەكان ( كووك و تای ) لەدواوە دانیشتبوون

‎هێدفۆنەكەم كردە گوێم وئامادەبووم تاكوو بخەوم ، هەر كەسێك بێزارم بكات سنوری مردنی
‎پیشان دەدەم

‎' یاااا یۆنگی ئێستا كام ڕێگایە ؟ '
‎جین وتی كاتێك باوێشكم دەدا ، لە خەو هاستام و سەیری پەنجەرەكەم كرد
‎ ئاسمان خەریكە بە خێرایی تاریك دەبێت . بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەتەواوەتی ئۆتۆمبێلەكە
‎بەڕێگاوە بووە

‎دایك و باوكی یۆنگی خاوەنی ئۆتێلێك بوون وە هەرچۆ نێك بێت دایانخست
‎دوای ئەوەی كە ڕێستۆرانتێكی سسەركەوتوویان دامەزراند . لەجیاتی ئەوەی كە بیفرۆشن
‎وازیان لێ هێنا بۆ یۆنگی تاوەكوو لەگەڵ هاوڕێكانی لەوێ بمێننەوە . وە بۆ جارێكی تر
‎لە ملیۆنەیەمین جار ئێمە ناونیشانەكەمان بیر چووە بۆ یە هەمیشە یۆنگی دەبێت پێمان بڵێت

‎" ڕێك لێرەوە "
‎یۆنگی
‎بە تەمەڵیێەوە وای وت كاتێك سەیارەكە پێچی كردەوە ( نامجون كۆنتڕۆڵی لادەست دا )
‎هەموومان دەستمان كرد بە هاوار كردن وە پاڵ دەنراین بۆ لای ڕاست ، دەزانم وتم كە كوڕەكانم
‎خۆشدەوێت بەڵام بەڕاستی چێژ لەوە نابینم كە هۆسیۆك بە قایمی پاڵی پێوە داوم لەگەڵ كێشە قورسەكەی

‎" یااااااا ئەوە چیبوو جوونی ؟ "
‎هاوارم كرد كاتێك نامجون سەیارەكەی وەستاند ، ناوچاوانی ئارەقەی كردبوو وە لێوەكانی دەلەرزین
‎ئەو زۆر بە خراپی دەلەرزی ، هاموومان وەستابووین و تەنها سەرنجمان ئاڵوگۆڕ دەكرد
‎وە سەرمان لێشێواو بوو بە هۆی ڕەفتارە تازەكانی نامجونەوە

‎" نامجون ؟ "
‎جین دەستكانی لەسەر شانی دەحەساندەوە وە نامجون هاواری كرد
‎گوێم لە دەنگی هەنسكێك بوو

‎" چی ڕوودەدات ؟ "
‎تایهیۆنگ دەستی كرد بە گریان لەدواوە
‎وە نامجوون چاوی بڕییە دواوەی ڕێگا تاریكەكە بەڵام هیچ ڕووناككەرەوەیەك لەسەر ڕێگاكە نەبوو

‎بارانەكە زۆر بەقورسی بەسەر سەیارەكەیدا دەدا وەكوو ئەوەی ڕێگە نەدات ڕۆحی هیچ كەسێك تێپەڕ بێت ، كەشەكە زۆر سامناك بوو وە زۆر بێدەنگ بوو
‎ئێمە بەتەواوەتی بە تەنهابووین

‎" م م من بینیم "
‎نامجون بە دەنگێكی شكاوەوە وتی كە ئێمە زۆر بە جوانی گوێمان لێی دەگرد
د‎ەنگی زۆر نەرموو نادیاربوو دژ بە بەخوڕ بارینی بارانەكە
‎وادیار بوو كە بارانەكە بییەوێت دەنگی ئەو ون بكات

‎وشەی دواتری بەدەنگێكی وا بەرز وت كە بارانەكەش نیتوانی بیشارێتەوە
‎وە هەموومان زۆر بەباشی گوێمان لێبوو كە چی وت

‎" ئەوە ئەوە دێو بوو"

---------------------------
چیرۆكەكە چۆنە ؟
بەهیوای بەدڵبوون 💜💜💜💜💜

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon