05

753 156 6
                                    

خوێندنەوەیەكی خۆش
.
.
.
.
.
.
⭐️
.....
‎وازم لە هەنسكەكانم هێنا بێنە دەرەوە وە هەستامەوە ، وەكوو منداڵ دەلەرزیم
‎لەكۆتاییدا كەمێك توانام بەدەست هێنا تاوەكوو دەستەكانم كۆنترۆڵ بكەم لایتی مۆبایلەكەمم
‎داگیرساند

‎بۆچی مۆبایلەكەم دەبریسكێتەوە ؟

‎لایتەكەم لە لایەكەوە بۆ لایەكی تری چێشتخانەكە دەجوڵاند ، هەموو شتێك ئاسایی بوو كەس سەیری نەدەكردم . جووڵە لاناكاوەكەش نەمابوو هەناسەیەكی لەرزییوم هەڵمژی و بەرەو دەرگای چێشتخانەكە ڕۆشتم و دوبارە ڕامكێشا

‎ئەمجارەیان لەگەڵ كرتەیەك كرایەوە لەسەر لێشێواویا باوێشكم دەدا بوتڵە
‎ئاوەكەم لەبیر كرد بوو ، هیچ ڕێگایەكی نەفرەتی نییە

‎ئەوكاتەی تەنها بەدیاریكراوی بەرەوە ژورەكەم ڕامدەكرد ، هەستم كرد كە چاوێكم لەسەرە
‎ئاوڕم دایەوە دواوە و چاودێری ناوەوەی چێشتخانەكەم دەكرد ، چێشتخانە تاریكەكە
‎لەناو هەموو ئەوانەی كە بینیم وێنەیەك هەبوو كە هەرگیز حەزم نەكردووە بیبینمەوە

‎بیرم كەوتەوە كە نامجوون بۆچی زۆر ترساو دەلەرزی

‎ئەو كاتەی كە ئاوەڕم دایەوە سەیری ئەوچاوە خوێناوییە سوورانەی پێشم كرد
‎قیژەیەكی لەرزیوم كرد كە لێوەكانم بە هۆیەوە
‎بووە بەش بەش و خوێنی لێهات
‎ئەوەی كە چاودێری هەموو جووڵەیەكمی دەكرد

‎قیژەیەكی تیژم كرد و بەرەو لایەكی تر ڕامكرد ، فرمیسكەكانم هێرشیان كردە سەر ڕووخسارم
‎ئەو شتە نەفرەتییە چییە ؟ ، گوێم لە دەنگی هەنگاوەكانی بوو لەدوامەوە و خێراتر ڕامكرد
‎هەناسەم تاوەكوو دەهات تووند تر دەبوو

‎" ناتوانیت زۆر ڕابكەیت لە من ، دەتگرم و دواتر دەتكوژم "
‎بە دەنگێكی نزمەوە وای وت ئەوكاتەی كە هۆڕمۆنەكانم بەرز بوونەوە

‎قاچەكانم خێراتر دەڕۆشت ، پێشتر هەرگیز بەم شێوەیە خێرا ڕام نەكردوە

‎لە گۆشەی ڕاڕەوەكە سووڕامەوەو خۆم بە شتێكی بەهێزدا كێشا كە وایلێكردم بكەومە سەر ئەرزەكە

‎نەمدەتوانی هەڵبستمەوە، ئەو شتە دەمگرێت ؟
‎دەمویست دووبارە ڕا بكەمەوە ، بەڵام دوو قۆڵ كەمەری گرتم سیرم كرد تاوەكوو
‎بزانم كێیە كووك دەرچوو

‎ڕوخسارێكی شێواوی هەبوو لەگەڵقژێكی تێكەڵاو وەلێوەكانی هەڵاوساو بوون

‎نەفرەتی خوای لێ بێت ئەو زۆر هۆت دەردەكەوێت بە جۆرە بەتەواوەتی خەریكە تێك دەچم

‎لەناكاو ئەو شتەم بیركەوتەوە كە دوام كەوتووە
‎جۆنگكووكم برد و بەدوای خۆمدا ڕامدەكێشا

‎"بەدوای مەتبەخەكەدا نەدەگەڕای ؟ "
‎بردمە شوێنێك و بێدەنگم كرد و برۆیەكی بەرز كردەوە

‎" دواتر ڕوونی دەكەمەوە جۆنگكووك تكایە با بێدەنگ بین پێش ئەوەی كە بمانگرێت "
‎چرپاندم جۆنگكووك بە سەرلێشێواویەوە سەیری دەكردم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوێی گرتبوو

‎لەكۆتاییدا گەشتمە ژوورەكەم و دەرگاكەم بە دەنگێكی بەرزەوە قفڵ كرد كە وای لە كووك كرد
‎بكەوێتە سەر تێهیۆنگا و بەتەواوەتی بە خەبەر هاتەوە

‎" چ نەفرەتییەك دەكەی تۆ ، جۆن~"
‎تای وتی

‎" شششت بێدەنگبە شتێك لەم ماڵە نەفرەتییەدا بوونی هەیە "
‎جۆنگكووك
‎بە پەنجەیەكی بێدەنگی كرد و بۆی ڕوون كردەوە

________________
ه

HIDE AND SICK  || Kurdish story ✔️Where stories live. Discover now