SWEET LIES || 1

608 81 56
                                    





" گەورەم نامەت بۆ هاتوە لە ڕێگای ئیمێڵەکەت "

پاسەوانە تایبەتیەکەی لێی نزیک بۆوە و بووتڵێکی ئاوی ساردی پێ دا و ووتی پاش ئەوەی لە سەر ستەیج هاتە خوارەوە

بووتڵە ئاوەکەی لێ سەند و سەری بە ئەرێ جوڵاند و دەستی کرد بە ئازادکردنی ئاو بۆ گەرووە هیشک و توێینیوەکەی

سەرکەوتنە ناو ئۆتۆمبێلە گەورەکەیان کە هەموویان تییادا بە ئاسوودەی دانیشتبوون ، هەندێکیان شەڕیان ئەکرد تا نەخەون ، هەندێکیان دیاری هاوادارەکانیان ئەکردەوە

هەندێکیانیش خەریکی مۆبایلەکانیان بوون بۆ کوشتنی کات تاوەکوو دەگەنە شوێنی پێوویست ، بەڵام لێرە ئەو ، بیری لە ڕابردووی ئەکردەوە ، کە چۆن بوو

ئێستاش گەیشتۆتە چی ؟؟؟ هەرچەندە ئەو زیرەک بوو و پێویست بە خۆ ماندوو کردن نەبوو تاوەکوو بچێتە کۆلێژێکی باش ، بەڵام ئەو بۆ ئەوە لە دایک بووبوو تاوەکو ببێتە هونەرمەند

گەیشتنە ڤێلاکەیان کە بۆ ماوەیی بۆیان گیراوە لەلایان کۆمپانیاوە تاوکو لە یابانن ، وە بیر کردنەوە لە ئیمێڵەکە

بێجگە لە خێزانی و هاوڕێکانی کەسی تر و دوور ئیمێڵەکەی نازانن بۆیە وا بیری کردەوە کە شتێکی گرینگ بوبێ

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و بەرە بەرە چوون بۆ ژوورەکانیان و هەریەکەو گەرماوێکی کرد یان گرینگیان بە پێستیان ئەدا یانیش ڕاستەوخۆ ڕوویان کرد بۆ بەفرگرەکە بۆ پڕکردنەوەی گەدە بەتاڵەکانیان

چووە گەرماو و بیری لەم شەو ئەکردەوە کە بەسەری برد لەگەڵ براکانی و هەوادارەکانی ، هەرچەندە ئەو کەسێکە کە ناتوانێ هەستەکانی بە ڕووکەشی دەرەوەی دەری ببڕێ بەڵام ئەو زۆر هەستیار ترە کە بیری لێ بکەیەوە

وە زۆر بیر لەشتەکان ئەکاتەوە ، وەک ئێستا کە لە ژێر دۆشی گەرماوەکەیە ، " ئەبێ ئێستا چۆن بێ ؟ "

بە دەنگە بێ کاردانەوە و هەسستەکەی ووتی لە بەرامبەر خۆی ، دەستی بۆ قژی برد و بۆ دواوەی برد و وازی هێنا کە ئاوی دۆشەکە بە ئازادی بەر ڕووخسارە سپیەکەی بکەوێ

لە گەرماوەکە تەواو بوو و چوو بۆلای کانتۆڕی جلەکەی و دەستە جلێکی ماڵەوەی دەرهێنا و قژیشی تەنیا بە خاولیەک ووشک کردەوە هەرچەندە جوونمیوون هەموو کات پێی ئەڵێ بە ووشکەرەوەی قژ ووشکی کاتەوە چوونکە ئەزانێ گەر وا نەکات سەر ئێشە ئەیگرێ ، بەڵام ئەو هێزی نیە

لەسەر کورسی دانیشت و مێزێک لەپێشی بوو کە لاپتۆپەکەی لەسەری دانابوو ، تۆزێک نامەی بۆ هاتبوو بەڵام شتی گرینگ نەبوون تەنیا وەک ڕیکلام یان کڕینی ئەنتەرنێت یانیش بەخت ....هتد

چووە سەر بابەتە گرینگەکەی کە نامەی بۆ اتبوو لەلایەن کەسێکەوە کە ناوەکەی نازانێ ، ئەوە کێیە ؟؟ لە مێشکی خۆی ووتی و دواتر کە نامەکەی کردەوە پارچەیەک ڤیدیۆ بوو ، بە ماوسەکە کلیکی کرد و ڤیدیۆکە بۆوە

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now