SWEET LIES || 3

278 60 43
                                    

" ئادەی وەرە ، ئووپا ڕۆڵەکەم جەیمینەکەم "

جینیوون بەدڵخۆشی ئەیوویت کاتێک جەیمینی بچووکی لەباوەش گرتبوو و ماچی گووپە خڕەکانی ئەکرد و جەیمینیش لەبەرامبەر بەدڵخۆشی پێئەکەنی و چەپڵەی لێ ئەدا

یووسۆلیش بەزەردەخەنەوە شەربەت و ئەو پسکویتەی هێنا کە درووستی کردبوو هەرچەندە هەندێک هەستی بەناڕەحەتی ئەکرد چوونکە هەرچیەک بێت ، ئەوە دایکی ئەو پیاوەیە کە مناڵی لێ هەیە

یووسۆل شپرزەیە لە هەستەکانی ئەو تێکەڵە ، پێشتر کیۆنگی زۆر خۆشئەویست بەڵام کە ئێستا بیری لێ ئەکاتەوە ، تەنیا ئەیەوێ هەڵبێ و بیرۆکەکانی فڕێ بدا دەربارەی کیۆنگسوو سینیەکەی دانا و جینیوون جەیمینی لەکۆشی خۆی دانا و هێشتا یاری بە دەستەکانی ئەکا

" فەرموو "

یووسۆل ووتی کاتێک ‌شەربەتەکەی دا بە جینیوون و ئەمیش وەری گرت دوای ئەوەی جەیمینی لەناو باوەشەکەی ئازاد کرد و جەیمینیش یاری ئەکرد بەهێمنی ،

" یووسۆل ، ئەوە ، گەر کیۆنگسوو بێتەوە تۆ وەریئەگری ؟ "

جینیوون بە شەرمەزاری پرسی ، بینینی حاڵی یووسۆل دڵی ئەسووتێنێ ئەو خۆی هاتە پێش چاو ، گەر ئەمیش بەتەنیا کیۆنگی بەخێوو کردبا بەبێ باوک نە پشتی هەبێ نەحاڵی هەبێ

هەرچەندە لەچاوەکانی ئەم یووسۆل ئافرەتێکی بەهێز و زیرەک و هێمن دیارە بەڵام بەخێوو کردنی مناڵ بەم شێوەیە ئاسن نابێ بۆی

" ڕاستیەکەی ئووموونی ، من دەهێڵم و بەخۆشحاڵیەوە دەهێڵم گەر هەموو ڕۆژێکیش بێ و بیبینێ ئەوە ئاساییە "

بە زەردەخەنەوە ووتی یووسۆل ئەزانێ مەبەستی جینیوون ئەمە نەبوو بەڵام ئەو خۆی ئەشارێتەوە لەهەموو شتێک دەربارەی کیۆنگسوو

جینیوونیش ئەم وەڵامە نەبوو کەئەیوویست بەڵام نەیوویست زیاد لە پێویست یووسۆل دڵتەنگ بکا بۆیە پێی باشتر بوو ڕۆژەکانی داهاتوو کە دێت بۆ سەردانی ئینجا بەرە بەرە بپرسێت چوونکە یەکەم هەنگاوی جینیوون بەدەستهێنانی بڕوای یووسۆلە

" کاتێکی خۆش ، کاتێکی خۆش جەیمینەکەم ڕۆژێکی تر دێمەوە "

جینوون بە دڵخۆشی ووتی کاتێک لەپێش دەرگای ماڵە بچووک و خنجیلانەکەی یووسۆل بوو و ئەیوویست بگەڕێتەوە ماڵەوە لە بەرامبەریش یووسۆل جەیمینی لە باوەش بوو بەشێوەیەکی جوان و بە ئەخلاق خوداحافیزیی لێ ئەکرد ،

.
.
.
.
.

" دایکە تکایە ئەمە خراپتر ئەبێ "

کیۆنگسوو بە دڵێکی توند وتی ، ئەو نەیووت کە بچێ و خۆی بناسێنێ تەنیا ووتی کە بچێت و سڵاوێک بکا و بەهانەیەک بڵێ تا حاڵی کوڕەکەی و خۆشەویستە کۆنەکەی ببینێ

" کیۆنگسوو من دایکی تۆم و ئەزانم چی بۆ تۆ باشە بۆیە ئەوەنە نوزە نوز مەکە ، وە هەر کە ووتم ئەو دیارە ئەترسێ لەوەی بەتەنیا ئەژی وە ڕۆژێکی خۆشمان بەسەربد بۆچی ئەوەنە کار گەورە ئەکەی ؟"

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now