SWEET LIES || 6

243 56 219
                                    







خاولیەک لە ناو قەدی ئاڵاندبوو و دانیەکی بچووکیش سەری پێ وشک دەکرد

جەستە ماسولکەدارەکەی بەتەواوەتی بەدیار کەوتبوو ، لەگەڵ قژە تۆزێک تەڕەکەی و ڕووخسارە پیاوانی و گرانەکەی

بەبێزاری سەیری نەینۆکەکەی کرد و دواتر چوو بۆ لای دۆڵابەکەی بۆ هێنانە دەرەوەی چەند پارچە جلێک

پانتووڵێکی جینز لەگەڵ هودیەکی ڕەشی پێڵاوە ڕەشە وەرزشیەکانی لە پێ کرد و جزدان و مۆبایلەکەی برد و چووە دەرەوە لە ژوور و بەتەواوەتی لە ماڵەکەش

سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و وەک هەموو جارێ میوزیکێکی هێواشی پێکرد

بڕیاری دا بۆ کوڕەکەی چەند یاریەک بکڕێ ، وەک باوکێکی ئاسایی ،

هەرچەندە پەیوەندی یووسۆل و ئەم زۆر سەیرە بەڵام بەپێی توانا هەوڵ ئەدا وەک پێشتری لێ بکات ، کە خۆشەویستن بوو

هەرچەندە ئەمە وەک شتێکی ئەستەمە چوونکە کیۆنگسوو لە ژیانی تەنیا یەک جار کەوتە داوی خۆشەویستی ئافرەتێک بەهەموو جوانی و فتنەکەی

وە بەهیچ شێوەیەکیش سەیری ئافرەتی تری نەکردوە وەک چۆن سەیری یووسۆلی کردوە

ئەو جیاوازە ، ئەو شایەنی باشترین و جوانترینە ، ئەو ڕووخۆشە ، هەرچەندە هەندێک جار شتەکان لەبیر ئەکات و وەک گەمژەیەک بەدیار دەکەوێ

بەڵام مرۆڤ کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ، بێ ماناترین شتی بەرامبەری پێ جوانە

ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک ماڵەکەی یووسۆل پاڕکینگ کرد ، بە هێواشی چووە خوارەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی قفڵ دا و چووە بەردەم دەرگای یووسۆل

پەنجەی بە دووگمەی خاوەن ماڵەکە دا ، ئەوەنەی پێ نەچوو یووسۆل دەرگاکەی کردەوە و ماندوویەتی لەسەر ڕووخساری دیار بوو

هەرچەندە هێشتا جوانبوو ، لەچاو کیۆنگسوو کە زەرفەکانی هەڵگرت و سڵاویان لەیەک کرد و چووە ژوورەوە

سەیری هەموو لایەکی ماڵەکەی ئەکرد بەهیوای بینینی جەستە بچووکەکەی جەیمین

بەڵام نەیدۆزیەوە و سەیری یووسۆلی کرد ئەویش تێگەیشت ، کیۆنگسوو هەموو کات بەو شێوەیە بووە

هەرگیز قسەناکات و ناڵێت چی ئەوێ لەهەمان کات ئەمرێ تا بزانێ بەڵام یووسۆل هەموو کات ئەو ئافرەتە بووە کە لێی تێگەیشتوە

یووسۆل هەموو جوڵەیەکی و سەیرکردنێکی کیۆنگسووی خوێندە ، بێگومان ئەو کاتەی وەک شێت عاشقی بوو

" خەووتوە ئەتەوێ هەڵستێنی ؟ "

بەدەنگێکی تۆزێک نزم ووتی کە ماندی بوون دیار بوو لەسەر ڕووخساری بەڵام وای نەکرد زەردەخەنە گەشەکەی نەکا

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now