SWEET LIES || 9

250 52 85
                                    















بەترس لە ڕێڕەوەکە لەگەڵ جۆنگئین و مینسۆک و جوونمیۆن وەستا بوو ، نزیکەی چوار کاتژمێرە خۆشەویستەکەی لەنێو دەستی پزیشکەکان دایە



دوای زۆر کردن لە کیۆنگسۆ ، یووسۆل بڕیاریدا نەشتەرگەری ئەنجام بدەن ،


دوو مانگ خەریکی وەرگرتنی دەرمانی کیمیایی بوو ، ئەوەش وای کرد هەردووکیان زۆر ماندوو بن



مانەوەی یووسۆل لە نەخۆشخانە ، وە کیۆنگسۆش کە لەلای بوو یان خەریکی جەیمینی بچووک بوو



بۆ هەمووان کاتێکی ناڕەحەت بوو بەڵام کیۆنگ هەموو کات بە یوسۆلی ئەوت کە ئەو باشترین بڕیاری هەڵبژاردوە




کوڕەکان هەموو کات یارمەتی کیۆنگسۆیان ئەدا لە ئاگاداری جەیمین یان هێنانی جل و بەرگ یان لەلای یووسۆل بمێنەنەوە


دوای ماوەیەکی تەواو ییشینگ و بێکهیۆن و چانیۆل گەیشتنە لایان کاتێک لەحاڵی یوسۆلیان ئەپرسی ، کاتژمێرێکی تریش ڕۆیشت بەبێ ئەوەی کەس قسە بکا





هەمووان ئەترسان و دڵەڕاوکێیان هەبوو ، ئەگەری زیندووبوونی یووسۆل لە سەدا چل بوو

ئەمەش ئەگەرێکی کەمە و زۆر نیە ، شەش کاتژمێری تەواوی خایاند کاتێک دکتۆرەکان هاتنە دەرەوە و چاوەکانیان و شانەکانیان بۆ خوارەوەیە




کیۆنگ بە ئەگەری سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکە بە خێرایی چووە لایان هەمان حاڵیش لەگەڵ کوڕەکان کە ترسان



" ئەوەی لەدەستمان هات ئەنجاممان دا بەڕێز دۆ ، هاوسەرەکەت لە نەشتەرگەریەکە و لەسەر شێرپەنجە بردیەوە ، بەڵام بەداخەوە ناتوانم پێتان بڵێم کە ئەو هەڵدەستێ چونکە کەوتۆتە ناو غەیبووبە "




" مە .... مەبەستت .... چیە ؟؟ "




بەترس ووتی کاتێک چاوەکانی پڕ بوون لە ئاوی سوێر و بە بێ هیوایی سەیری دکتۆرەکەی ئەکرد




" تکایە خۆتان غەمبار مەکەن ...... ئەو غەیبووبە کەوتۆتە ناوی لە پێنج مانگ زیاتر ناخایێنێ ، بەڵام لەوانەشە هەرگیز هەڵنەستێتەوە "





بە هیواوە ووتی کاتێک دەستی لەسەر شانی دانا ،
سەرەتا شاردنەوەی کوڕەکەی
پاشان نەخۆشیەکەی
ئێستاش شەرمەزارە هەڵستێتەوە ؟



وویستی کیۆنگ هاوار کا بەهۆی ئەو حاڵە کە تییایەتی ، ئەوەنە نەفام بوو وای ئەزانی لەم دەرگایە یووسۆل بە زەردەخنەوە دێتە دەرەوە


جونمیۆن ، خێرا براکەی لەباوەش کرد ،


" هیچ نیە تەواو ، ئێستا لە حاڵەتی خراپی هاتە دەرەوە "




بەغەم ووتی کاتێک دەیویست دەنگی توند دەربخا ، گوێی لە هەنسک و گریانەکانی کیۆنگ بوو



" لەوانەیە هەڵنەستێ "


بە گەرووی پڕ لە لە گریان ووتی کاتێک نەئەزانی چۆن هەناسە بدا








===== دوای حەوت مانگ ======




" سڵاو "


بە دڵخۆشی ووتی کاتێک چوو لەسەر کورسی بەرامبەری دانیشت


نەیتوانی خۆی ڕابگرێ و ماچی ڕوومەت و نێوچەوانی خۆشەویستەکەی نەکا




" بێزار بووی بەنەبوونی من وایە ؟؟ "


ووتی کاتێک بە ماندووی هەناسەی داوە
کەوتنی یووسۆل بۆ غەیبووبە بۆ ماوەی حەوت مانگ شتێکی ئاسان نەبوو

لە هەمان کات بەخێوو کردنی جەیمین و کارەکانی شتانێکی زۆر لەسەر شانی کەوتوون


بۆ هەزاران جار وویستیان لاشەی یووسۆل بخەنە گۆڕستان ، بەڵام هەرجارێک وا بکەن کیۆنگ دەست دەکا بە هاوار کردن و گریان بەسەریان


پاشان داوای لێ بووردن لە خۆشەویستەکەی ئەکا کە وەک گووڵ ووشک بووە


دەستی یووسۆلی گرت ، وەک هەموو ڕۆژێکی ماندوو وەک ئەم کاتانە ، دێت و سەردانی ئەکا


ناوەستێ لە ووتنی ئەوەی چەندە خۆشیدەوێ و عاشقیەتی ، لێی ئەپاڕێتەوە تا هڵبستێ و چاوە جوانەکانی ببینێ



ئاگای لەخۆی نەما کە خەوت ، ڕۆژێکی هیلاک و ماندوو ، دوای کار دەچێتە ماڵەوە ، کە دایکی لەوێیە و خەریکی جەیمینە و ئاگای لێیەتی ، پاش ئەوەی دایکی ئەڕواتەوە

ئاگاداری جەیمین ئەبێ تا ئەبێتە شەو ، لەلای خزمەتکارێک بەجێی ئەهێڵێ کە ئاگاداری جەیمین ئەبێ


پاشان دەچێتە لای ، بەهۆی زۆری بیرکردنەوەی لە یووسۆل هەستی کرد و وای زانی یووسۆل پەنجەی ئەجوڵێنێ




لەخەو هەڵسا و سەیری پەنجەی یووسۆلی کرد کە هیچ جوڵەی تییا نیە ، غەمباری پۆشی و لەشوێنی خۆی هەڵساوە

چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە ، وەک ئەوە وابوو شتێکی گەورە لە ناو دڵی بتەقێ ، یووسۆل کە لە پێشیەتی هەوڵ ئەدا چاوەکانی بکاتەوە


بەخێرایی چوە نزیکی و دەستی گرت ، بە دەستێکی تری ڕوومەتی یووسۆلی گرت

هیچ شتێک نەبوو بەڵام لەناکاو گریا




" سۆلی ..... هەڵسە چاوەکانت بکەرەوە ...... سۆل "



بە گریان ووتی و یووسۆل بەبێ تاقەتی چاوەکانی کردەوە ، هیچ شتێک لەپێشی نەبوو بێجگە لە سەقفی ژوورە سپیەکەی


سەیری تەنیشتی کرد ، کیۆنگسوو ئەگری و چەند جارێکیش دەست لە دووگمە ئەدات کە دکتۆر ئاگادار دەکاتەوە تاوەکوو بێ


درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now