سۆلی ..... هەڵسە چاوەکانت بکەرەوە ...... سۆل "
بە گریان ووتی و یووسۆل بەبێ تاقەتی چاوەکانی کردەوە ، هیچ شتێک لەپێشی نەبوو بێجگە لە سەقفی ژوورە سپیەکەی
سەیری تەنیشتی کرد ، کیۆنگسوو ئەگری و چەند جارێکیش دەست لە دووگمە ئەدات کە دکتۆر ئاگادار دەکاتەوە تاوەکوو بێ
" خۆشەویستم ، چاوەکانت بکەوە "
بەکەمێک گریان ووتی کاتێک لە دڵخۆشیا باوڕ ناکا ، یووسۆل بەتەواوەتی گوێی لێی نەبوو
سەیری مێزە بچووکەکەی تەنیشتی کرد کە دۆڵکەیەک ئاوی تێدا بوو
گەرووی لە تاو ووشکیان ئازاری هەبوو ، هێزیشی نەبوو تاوەکوو قسە بکات
" ئــ ... ئاو "
کیۆنگسۆ بەخێرایی پەرداخێک ئاوی تێکرد و دکتۆرێک هاتە ژوورەوە ، شەرمەزاری دڵخۆشی و سەرسووڕمانی بەدی دەکرا لەسەر ڕووخسار
چۆن شەرمەزار نەبێ کاتێک زیاتر لە دە جار بڕیاری دا ئامێرەکانی لەسەر هەڵبگرن ؟
چووە لای یووسۆل کە پەرداغە ئاوەکەی بە یارمەتی کیۆنگسۆ خواردەوە ، پشکنینی چاوی بۆ کرد
" خاتوو یووسۆل هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە ؟ "
بە زەردەخەنەوە ووتی کاتێک یووسۆل بەسەرسووڕمانی سەیری کیۆنگی ئەکرد کە ئەگری و دەستی گرتووە و زەردەخەنە ئەکات
" ئەزانی زەردەخەنە بکەی ؟ "
بە هیلاکی ووتی و پرسیارەکەی دکتۆری پشتگوێ خست ، وای کرد هەردوو پیاوەکەی بەرامبەری پێبکەنن
" بەڵێ ئەزانم "
بە شەرمەزاری وتی کاتێک پێئەکەنی ، یووسۆل سەیری دکتۆری کرد و بە ماندووی ووتی
" زۆر باشم ...... ئەی شێرپەنجەکەم نەما ؟ "
چاوەکانی کەمێک کرانەوە هەرچەندی ماندوویەتی و بێ تاقەتی ، دکتۆرەکە ووتی
" خاتوو یوسۆل نەشتەرگەریەکەت ئەنجام درا بە سەرکەوتوی بەڵام کەوتیە ناو غەیبووبە ، دەتوانم بڵێم نزیکەی حەوت مانگ پێ چوو تا هەڵسای "
" چی ؟ "
بەنەزانی و لەسەرخۆی ووتی کاتێک سەیری کیۆنگسووی کرد ، کەمێک شڵەژا بەم هەواڵە
" ڕاستیەکەی ئێمە چوار بۆ پێنج مانگ تۆمان دانابوو کە لە غەیبووبە بی ، بەڵام هاوسەرەکەت هەمووکات هاواری ئەکرد بەسەرمان هەر کاتێک لێت نزیک بباین"
بەهێمنی ووتی ، و یووسۆل سەیری کیۆنگی کرد ، تا دکتۆرەکە دەستی لەسەر شانی یووسۆل دانا
" سەلامەتیە ، لەسەر ئیزنتان "
دکتۆرەکە چووە دەرەوە و دوو تەیری مووباڕەکەکەی بەتەنێ بەجێ هێشت
=========
" دۆ جەیمین سوێند بەخوا ئەو گۆرەویانە لە پێ نەکەیت تۆ و باوکیشت ئەکووژم "
بە دڵخۆشیەکی ساختە ووتی
ئەو هەموو نازە دراوە بە جەیمین لە لایان مامەکانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەمە بەرهەمەکەیتیلە لایەکی تر کیۆنگسۆمان هەیە کە بە چاوی تووڕەی سەیری ئەکا
" بۆچی من ؟ "
بە بێزاری ووتی کاتێک خەریکی سوورکردنەوەی هێلکە بوو بۆ جەیمین پێش ئەوەی بچێتە داینگە
یووسۆل بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکرد بە مانای تکایە بێدەنگ بە
کیۆنگسوو چاوی خولاندەوە و هێلەکەکانی لەناو قاپەکان دانا و لەپێش جەیمینی دانا کە لە کۆتایی گۆرەویەکانی لەپێ کرد
" باوکە تکایە وا سەیری مەکە خۆت ئەزانی هیچی پێ ناکرێ "
بە ڕوو خۆشی ووتی کاتێک کیۆنگسۆ لەتەنیشتی دانیشت و لە بەرامبەریان یووسۆل کە بەچاوی زەق سەیری هەردووکیان ئەکا کە پێئەکەنن
" دەی کوڕەکەم کاتی ڕۆیشتنە "
یووسۆل ووتی کاتێک گوێی لە دەنگی پاسەکە بوو ، خۆی تا ئاستی جەیمین برد و مەچی کرد ئەمیش بەهەمان شێوە
کیۆنگسۆش ماچێکی کرد و بردیە لای پاسەکە ، هەردوو هاوسەرەکە چوونە ژوورەوە و سەیری پەیژەکەیان کرد بە بێدەنگی
" ئەی ئەو لە کوێ دابنەین ؟ "
کیۆنگسۆ بەبێ هەستی ووتی
" لای بێکهیۆن "
یووسۆلیش بەهەمان تۆن ووتی کاتێک کچە بچووکە تەمەن سێ ساڵەکەیان بەهێواشی و بە لەسەرخۆی دەهاتە خوارەوە ،
هەردووکیان کاریان هەیە وا دەکات کچەکەیان لە لای یەکێک لە مامەکانیان بێ تا دەبێتە چوار ساڵ ئەو کاتە ئەتوانن بیبەنە داینگە
" نامهەوێ وەک جەیمین دەربچێ "
کیۆنگسۆ بەهەمان هەست ووتی کاتێک وەستاون و چاوڕێی بچکۆڵەکەیان ئەکەن کە زۆر زۆر بەهێواشی دێتە خوارەوە
" کەواتە جۆنگئین "
یووسۆل ووتی
" بێگوومان نەخێر ، نامهەوێ کچەکەم ببتە سەماکەر وەک ئەو وورچە "
یووسۆل پێکەنی و چووە لای کچەکەی و هەڵی گرت و ماچی کرد ، لە کۆتایدا بڕیاریاندا لەلای دایکی کیۆنگسۆ بەجێی بهێڵن لە هەموو شوێنێک باشتره
کـــــۆتـــایـــــی
هێوادارم پاش ئەو چیرۆکە بووبی بە ئێریز ، وە سووپاس بۆ هەموو کۆمێنتەکانتان وە سەیر کردن و ڤۆیت کردنەکانتان
بەیبای
YOU ARE READING
درۆ شیرنەکان || SWEET LIES
Romanceدۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە باوک ، لەم حاڵتە کیۆنگسوو چی ئەکات ؟ دەستپێکرد || 10 / 3 / 2021 تەواو بوون || 7 / 7 / 2021 چیرۆکەکە تایبەت بەخۆمە و هێوادارم بیرۆکەکەم نەدز...