SWEET LIES || 4

248 55 139
                                    








چەند ڕۆژێک تێپەڕی و جینیوون زوو زوو سەردانی یووسۆل ئەکات بەڵام ئەوەی پێ نەوتوە کە دوو ڕۆژە کیۆنگسوو هاتۆتەوە وە ناشیهەوێ وا بڵێ

بۆ چەندین جار کیۆنگسوو چووە لای ماڵیان ویستی لە دەرگا بدات و بچێتە ژوورەوە و لەوانەیە باوشێکی پێدا کردبا بەڵام ئەمانە تەنیا ئەندێشەی خۆیەتی

" کوڕەکەم دەی هەڵسە تکایە ئەوە هیچ نیە هەموو شتێک باش دەبێ "

داواکراو بە دوو دڵیەوە سەیری دایکی کرد ، حاڵی کوڕەکەی زۆر دڵتەنگی ئەکات ، ئاگادارە هەموو شەوێک ئەگری ، ئەگری چوونکە بێ هێزە لە بەرامبەریان

" نـ نا دایکە بەیانی ئەڕۆم "

دواتر خۆی بە کتێبەکەی دەستی خەریک کرد کە یەک پیتی لێ نەخوێندۆدەوە بەهۆی دڵڕاوکێی

" دوو ڕۆژ پێش ئێستا وات ووت ، کیۆنگی چی وات لێ ئەکات ئەوەنە بترسی ؟؟ "

بە دەنگێکی نەرم ووتی کاتێک لە لای دائەنیشێ و دەستی لە قژی ئەدا

" مـ مـن .... من هەست ئەکەم تاوان بارم ، خۆشەویستەکەم بەجێ هێشت لە سەختترین کاتی ژیانی ، ئێستاش ئاوا بچم ، ]

وتی کاتێک سەری هێنا بووە خوارەوە و ، چاویلکەکەی لەچاو کردەوە و مەساجێکی بۆ چاوەکانی کرد کە ئازاری هەبوو

" یووسۆل ووتی ...... من بە پەرۆشم کیۆنگسوو ببینم ، حەز ئەکم منداڵەکەمان ببینێ .... زۆریش حەز ئەکەم بزانم باڵای بەرز بووە یان نا "

جینیوون بە زەردەخەنەوە وای ئەوت کاتێک سەیری کوڕەکەی ئەکا و لە کۆتایی قسەکەی پێکەنی

" وەک بڵەی خۆی باڵای زۆر بەرز بێ "

کیۆنگسوو لە پێش خۆی بە زەردەخەنەوە ووتی ، هەر کاتێک شتێکی بچووکی یووسۆلی بیر ئەکەوێتەوە زەردەخەنە ئەکات و ئەیەوێ بچێتە لای بەڵام هەموو بیرۆکەکانی دەڕۆخێ کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە کە تاوان بارە

" دەی هەڵسە ، منیش لەگەڵت ییێم هەر خۆی ئێستا لەوانەیە یووسۆل چاوی لە ڕێگا بێت "

جینیوون وتی کاتێک قۆڵی کوڕەکەی ڕائەکێشا ، ئەویش بە ناچاری هەڵسا و چووە ژوورەکەی ، لەپێش کانتۆڕەکەی وەستا و بیری لەوە دەکردەوە کە چی لەبەر بکا

بلوزێکی نەرمی شیری و پانتۆڵێکی ڕەشی جینس و هەندێک بۆنی لەخۆی دا ، قژی بەشێوەیەکی جوان چاک کرد

" بەئاگا وەرەوە دوو ، تۆ کچێکی هەرزەکار نی "

بە دەنگێکی بێ هەست و ڕەق ووتی کاتێک تێبینی کرد زۆر جلی ئەگۆڕی و قژی بە جوانترین شێوە لێ ئەکات ، ئەوانە هیچ لە ڕۆتینی کیۆنگسوو نیە ، ئەو تەنیا ئەیەوێ بە ساده بژی بەبێ ئەوەی خۆی ماندوو بکا

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now