SWEET LIES || 5

262 55 96
                                    

🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃
🌼🌼
🍃







" ناتوانم باوڕت پێ بکەم "

مینسۆک بە بێ کاردانەوە لەسەر بێدەکەی کیۆنگسوو دانیشتبوو لە بەرامبەر یەکتری ، کیۆنگسووش بۆ پەنجایەمین جار هانەسەیەکی بێزارکەری داوە

" هیۆنگ بەڕاستمە "

بەبێزاری ووتی کاتێک لە شوێنی خۆی پاڵکەوت وای کرد قاچەکانی بکەوێتە بەردەم مینسۆک ، بەنەرمی پێیەکانی گرت و ئەیشێلا

" باشە تەواو ئەوە باوڕم کرد کە ماچیت کرد ، ئەی مەسەلەی چوونە دەرەوە چی بوو "

پرسی کاتێک زەردەخەنەیەکی شیرن لەسەر ڕووخساری درووست بوو ، بێگوومان ناتوانێ دڵخۆشی خۆی دەربڕێ ، دڵخۆشە بەوەی کیۆنگسوو هەنگاوێکێ زۆری بردۆتە پێشەوە

بەڵام بە پێچەوانەی کیۆنگسوو کە مێشکی وەستاوە لە کاردکردن بەهۆی ئەو ڕەفتارەی کە دوێنێ کردی ، هەرچەندە دڵخۆشە ،

بەڵام ئەو ناتوانێ شەوەکە بە هێمنی بخەوێ ، لەترسی ئەوەی یووسۆل ڕازی نەبێت ببێتە هاوسەری

لە ترسی ئەوەی ئەو ئافرەتەی کە خۆشی ئەوێ شەو بەتەنیا لەگەڵ مناڵێکی هەشت مانگی خەوتوە و کەس نازانێ چی چارەنوسیتی

" دەی کاتی ڕۆیشتنە "

مینسۆک ووتی کاتێک بۆماوەیەک بێدەنگی ژوورەکەی داگرتبوو بەهۆی ڕۆیشتنی هیزری کیۆنگسوو ، لە شوێنی خۆی هەڵسا چووە گەرماوەکە بۆئەوەی ماسوولکەکانی نەرم کاتەوە

مینسۆکیش نەیتوانی خۆی ڕابگرێ لە جل هەڵنەبژاردن بۆ هاوڕێکەی کە بە یەکەم ژووان دادەنرێ بۆیان

بەبێزاری سەیری جلەکانی کرد ، بۆ ئەوەنە سادە و ساکارە ؟ هەناسەیەکی بەقووڵی داوە و چەند پارچەیەکی دەرهێنا کە پێی جوان بوو ،

هەرچەندە زۆر بە جلی هەرزەکار دەرئەکەوت بەڵام ئەمەی پێ باشتر بوو لە قاتێکی بە ئۆینباخ و نازانیێت چی

جلەکانی بەڕێک و پێکی بۆی دانا لەسەر بێدی هاوڕێکەی  و چووە دەرەوە و دەرگاکەی داخست ، ئەوەنەی پێنەچوو کیۆنگسوو لە گەرماو هاتە دەرەوە و تێبینی جلەکانی کرد

جلەکانی پۆشی کە بریتی بوو لە بلوزێکی سپی بەمل و چاکەتێکێ جینسی شینی کاڵ و پانتۆڵێکی جینس لەهەمان ڕەنگی چاکەتەکەی ،

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now