2

989 134 268
                                    

2021~
2:40pm~newyork
Pov jinsa
کاتژمێر 2:40خولەکی شەوە چاوەکانم سور بونەتەوە لەبەر
ئازار و ماندوویەتی وە ئەو ماسکە و قسەنەکردنم زیاتر
ئازارم دەدات
[ئێستا جینسا 27ساڵە و لەگەڵ  ب. جیۆن لەئەمریکا ئەژین و جینسا کۆمپانیای باوکی بەڕێوەدەبات وە جینسا لەدوای کۆچی دوای دایکی هیچ قسەیەکی نەکردووە و دەموچاوی بە ماسکێک داپۆشیوە]
ب.جیۆن هاتە ژوری کارکردن ئەکەی جینساو وتی:یااا کچم ئەوە چی دەکەی سێری چاوەکانت یاگۆۆ هەستە دەی کاتی کارکردن تەواوبوو
[لەبەر ئەوەی جینسا قسەناکات بە ئاماژەی دەست قسەیان لەگەڵ دەکات]
جینسا:-کارم تەواو نەبووە-
[کە دامنا واتە بە ئاماژەی دەست قسە ئەکات{-}]
ب.جیۆن:ئەزانم خۆی هەرگیز تەواو نابێ بۆیە هەڵسەو پشوبدە
جینسا چاویلکەی داکەند و بەرەو ڕوی ب.جیۆن چوو
جینسا:-باشە کەواتە
ب.جیۆن:دەی شازادەکەم
ماچی ناوچەوانی کردوو هەر یەکەو بۆ ژوری خۆی
لای جینسا]
[واتە لەبەر خۆیەوە بە هێواشی*]
*ئای زۆر ماندووم*
ماسکەکەی لە دەموچاوی لێکردەوە و سێری ئاوێنەکەی کرد
*ئای هههه وابزانم دوومانگ زیاترە سێری ئاوێنە نەکردووە*
دواتر چووە سەر جێگاکەی و خەوت..
بەیانی~
هەڵسام سێری کات ژمێرەکەم کرد هێشتا کات زووە هەڵساماوەو چومە گەرماوەکە کە هاتمە دەرەوە لەپڕ دەرگاکە کرایەوە
یەکسەر دەموو چاومم داپۆشی
ب.جیۆن:دەی چ پێویست بەوە دەکات
جینسا:-نەخێر پێویستە
ب.جیۆن:باشە دوای وەرە خوارەوە پێویستە قسە بکەین
جینسا:-باشە
جینسا خۆی گۆڕی و فایلەکانی هەڵگرت لەگەڵ چاویلکەکەی و
چووە خوارەوە
ب.جیۆن:جینسا کچم نازانم ڕازی دەبیت یان نا بەڵام دەبێت بۆ ماوەیەک بچینەوە بۆ کۆریا
جینسا:-بۆچی؟
ب.جیۆن:زۆرکار هەیە کە دەبێت واژوی خۆمی لەسەر بێ وە~
جینسا:-بیری خێزانەکەت دەکەی وایە؟
ب.جیۆن:بەڵێ تکایە ڕەتی مەکەوە
جینسا:-باشە هەم بێزاربووم لێرە 21ساڵە هەر لێرەم
ب.جیۆن توند باوەشی لە جینسا کردو وتی:زۆر سپاس کچم کەواتە خۆت ئامادە بکە با ئەمشەو بەڕێبکەوین
جینسا:-ئاوا زوو
ب.جیۆن:بەڵێ (وتیو چاوێکی داگرت)
شەو~
ب.جیۆن:ئامادەی
جینسا:-بەڵێ با بڕۆین
کۆریا~
تای:جونگ کوککککککککک
کووک:چییەەەەە
تای:خنکام لاچۆ لەسەرم بەراز
کووکی چاوی خوراندو هەڵسایەوە
جین:ئەزانن زۆر مناڵن
تای:جونگ کووکە مانگا تۆ خۆ ئەڵێی مانگای ئەمەنە قورسی
{ئەم شەو هەرسێکیان لە ئۆفیس خەوتبوون کووکی لەکاتی خەوا کەوتبوو بەسەر تای}
جین:دەی هەڵسن ئەمڕۆ مامە جیۆن هێتەوە زۆر بیری ئەکەم
تای بەدەم خەوەوە وتی:منیش منیش برسینە
جونگ کووک و جین کەوتنە پێکەنین
جین:جونگ کووک جینساش دێت
کووکی:وابزانم
تای:باشە تا ئێستا نازانی بۆچی جینسا ڕوخساری خۆی دەشارێتەوە یان بۆ قسە ناکات
جونگ کووک:🤷🏻
جین:بەڵام بیربکەنەوە چەن کچێکی بلیمەتە نە قسە دەکات نە ڕوخساری دیارە بەڵام چەن سەر کەوتووە
تای:وایە بەس ئەوەی کە سەیرە تا ئێستا هیچ وێنەیەکی بڵاو نەکراوەتەوە
جونگ کووک:باوکم وتی کە هیچ کام لە ڕۆژنامە نووسەکان ناوێرن بیگرن و بڵاوی بکەنەوە چونکە لێی ئەترسن
جین:بۆچیی خۆ هەندێک وێنەی هەیە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
تای:گەمژە ئەوە لەگەڵ مامە جیۆنە بۆیە ئەگەرنا قەت وێنەی تەنهای نەگیراوە
جین:وابزانم قەت بەژداری ئاهەنگەکانی نەکردووە
جونگ کووک:وایە
تای:باشە جونگ کووک خۆ جینسا هاوسەری تۆیە
ئیتر بۆ ناتوانی بیبینی
جین:چەندجار چوینە بۆ کۆمپانیاکەی ئێستاش نەم بینی
تای:جونگ کووک؟
کووکی:چییە؟
تای:وابزانم تۆ مافت هەیە بەدڵی خۆت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەوکەسە بکەی کەدەتەوێت
کووکی:بەڵێ وایە هاوسەر گیری نێوان من و جینسا تەنها لەبەر کۆمپانیاو پاراستنە
جین:دەی زۆرتان وت هەڵسن با خۆمان ئامادە بکەین
تای:وایە دەمەوێت لەبەرچاوی ئەوخاتونە نادیارە جوان دەربکەوم
هەموان پێکەنین
جیمین:بێزار نەبوون لە قسە
جین شەقێکی کێشا بە سکی جیمین و وتی:هەڵسە ورچە ئەڵێی پاندای دایمە خەوتووی
جیمین:بەسە ئیسعاج
.
فڕۆکە خانەی کۆریا
5:30~سیۆل
Pov jinsa
*لە کۆتایدا گەیشتین زۆر ناخۆش بوو ناو فڕۆکەکە چونکە پڕبوو لە خەڵک و نەم دەتوانی خواردن بخۆم*
[بۆیە نەیدەتوانی خواردن بخوات چونکە ئەگەر خواردن بخوات ئەبێ ماسکەکەی لا بدات بۆیە هەمیشە بەتەنها خواردن دەخوات]
لە فڕۆکەکە هاتینە خوارەوە کۆمەڵە کەسێک وەستابوون
ب.جیۆن:ئای خوایەگیان من گەڕامەوە
جونگ کووک:بەڵێ گەڕایتەوە(وتی و یەکیان لەباوەش کرد)
خ.جیۆن:یااا غیرە دەکەم
ئەویشچوو هەرسێکیان یەکیان لەباوەش کرد
ب.جیۆن:تۆ سێری چەند گەورەبوون
-تای-جیمین:بەڵێ سپاس مامە
جین:گەورەی چی هەرسێکیان ئەقڵیان لە ئەژنۆیانایە
کووکی:درۆ ئەکات من بەتەنها کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەم
تای:دەی خۆ جینساش بەتەنها دەیکا
لەو کاتەیا جینسا سەری بەرز کردەوەو سێری کردن
ئەوەی تر بۆ پارتی داهاتوو~! 🌚📌
.
.
.

ئەوەش پارتی تازە🌝🌚
لە هەڵەی کیبۆڕد ببورن ئەگەر تیایبوو🥺🤍
هیوادارم بەدڵتان بوبێت🌙✨
ڤۆت لەبیر مەکەن🌚💫
ڕای خۆتان لە کۆمێنت بنوسن🌛🌝
ئەوجا بای تا پارتی داهاتوو👀✨

بەڵێنەکانWhere stories live. Discover now