14

707 102 204
                                    

بەیانی🌞🌈🌤️
Pov jk
چاوەکانم کردەوە ئای خوایە ئێستا مێشکم ئەتەقێ دیارە شەو زۆرم خواردۆتەوە
بەزۆر چاوەکانم کردەوە بەڵام چی ببینم
کچێک لە ناو باوەشمە وە کچەکەش جینسایە وە بەبێ جل
بەڕادەیەک شۆک بوبو مێشکی خەرک بوو ئەوەستا
جونگ کووک:بۆ خاتری خوا چی ڕووئەدات
هەڵسایەوە جلەکانی لەبەر کرد بە ژورەکەیا ئەوسوڕایەوە دەستی بە سەریەوە گرتبوو
جونگ کووک:تۆ چیت کرد تۆ چیت کرد نەفرەتت
ئەی کێشا بە سەری خۆیا
چووە سەر سیسەمەکە و سێری جینسا ئەکرد
جونگ کووک:ئاخر تۆ چۆن ڕازی بوویت؟ شێت ئەبم ئێستا من ئەمویست تۆڵەت لێ بکەمەوە ڕاستە بەڵام قەت ئەمەم نە ئەویست (قوڕگی پڕ بوو)
سەری کردە سەر سەری جینسا و چاوی داخست 
.
نۆوەن پۆڤ
جینسا هێواش هێواش چاوی کردەوە
هەستی بە شتێکی قورس کرد لە سەر سەری
سێری کرد جونگ کووک بوو
جینسا:جونگ کووک.. (بە خەواڵووی)
جونگ کووک چاوی کردەوە و لێی دور کەوتەوە بەس هێشتا لەسەر سیسەمەکە بوو
جونگ کووک:جینسا...
جینسا نەی هێشت قسەکەی تەواو بکات پشتیەکی گرتە جونگ کووک کە وای کرد بکەوێتە خوارەوە
(مردم)
جونگ کووک شۆکەکی زیاتر بوو بەم ڕفتارە
جینسا سەرچەفوکەی لەخۆی ئاڵاندو ڕای کردە گەرماوەکە
جونگ کووکیشی لە ناو هەزار پرسیارا بەجی هێشت
دوای نیو کاتژمێر
جینسا نەی ئەزانی چۆن بێتە دەرەوە هەم شەرمێکی زۆر هەم ئەترسا ئەمە کۆتا ساتی بینینی جونگ کووک بێت
دەرگاکەی کردەوە وە جونگ کووک لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو
جینسا:ئێ جو جونگ ک...
جونگ کووک یەکسەر لە باوەشی کرد بە هەموو هێزی وەک بڵێی لێی ئەبەن
جینسا ئەی کێشا بە پشتیا
جینسا:خنکام
جونگ کووک لێی دور کەوتەوە و بە هەردوو دەستی دەموچاوی جینسای گرت
جونگ کووک:جینسا نازانم چۆن بوو وە چی ڕوی داوە بەڵام
جینسا:خۆم ویستم
جونگ کووک:ئێ....چیییی؟
جینسا:ئێ هەر ئەوەی وتم
جونگ کووک خەریک بوو مێشکی ئەوەستا
جینسا:تەواو جونگ کووک بیری لێ مەکەوە ئێمە سەر خۆش بووین
وای وت و ڕۆیشت
جونگ کووک جارێ لە شۆکا بوو
دوای هاتەوە سەر خۆی چوو بە دوای جینسایا
قۆڵی گرت
جونگ کووک:گاڵتەم پێ دەکەی؟
جینسا:نا بۆچی
جونگ کووک:ئێستا مێشکم لە دەست ئەدەم تۆ نەت ئەویست لێشت نزیک بم ئێستا ئەمە چییە
جینسا لێی نزیک بۆوە:خۆت ئەمەت نە ئەویست چەنێ زوتر تەواو بێت باشترە(جینسا مەبەستی پلانەکە بوو بەس جونگ کووک جارێ مێشکی کاری نەئەکرد)
جینسا پێکەنی و خۆی بەرز کردەوە و ماچێکی ڕوومەتی جونگ کووکی کرد
جینسا:بای
چاکەتەکەی لەبەر کرد و بۆ کۆتا جار سێری جونگ کووکی کرد کە چەن بە شۆکەوە وەستاوە
ئیتر چووە دەرەوە
بە پێ دەڕۆیشت بیری دەکردەوە کە ئەم حاڵە دەگاتە کوێ  سێری ئاسمانی کرد و وتی:تکایە هەرچی زووە با تەواو بێت ئەمەوێ کۆتا ڕۆژەکانم بە ئاسودەیی بەڕێ بکەم
دڵی پڕ بوو
؟؟ :خاتوون خاتوون
جینسا ئاوڕی دایەوە
جینسا:من دەڵێی
؟؟ :بەڵێ(بە هەناسە بڕکێوە دیار بوو زۆر ڕای کردبوو)
جینسا:فەرموو شتێکت دەوێ
؟؟ :بەڵێ بەڵام بۆستە(خۆی چاک کرد) من کانگ شای دەرهێنەر و مۆنتاژی کۆمپانیای هونەری
جینسا:باشە خۆشحاڵ بووم چۆن یارمەتیت بدەم
کانگ شای دیقەتی پەڵەکانی جینسای یا وتی:ئێ ئەتوانین ئێوارە لە کاتی نان خواردن باسی بکەین ئێستا لە باش ناچیت
جینسا:ئێ باشە
کانگ شای:ئەوە ژمارەکەمە لە ڕێستۆرانتی***چاوەڕێیت دەکەم
جینسا:باشە
کانگ شای ڕۆیشت جینساش گەیشتە لای دوکانێکی جل سوتفە چاوی چووە سەر خۆی لە شوشەی دوکانەکەوە شۆک بوو هەموو گیانی شێواو و پەڵەکانی دیارن
جینسا:وطف ئەوەچییە نەفرەت ئابڕووم چوو
یەکسەر تەکسیەکی گرت چووە ماڵەوە
.
لای جونگ کووک
دوای ئەوەی جینسا ڕۆیشت مێشکم لە دەست یا ئەوەی لەو ماڵەیا بوو شکانم و وردم کرد خەریکە مێشکم ئەتەقێ من خۆزگەی مردنم بۆ جینسا ئەخوازی بەڵام قەت نەم ئەویست ئەمە ڕووبدات ئاخر ئێستا بە چ ڕویەکەوە بەجێی بهێڵم
لەبەر ئەوشتانەی شکاندنم هەموو دەستم و ملم بوبون بە برین وە قاچیشم
پەیوەندیم بۆ تای کرد ڕاستە توڕەیە بەڵام  یارمەتیدام چووم بۆ نەخۆشخانە
لە ژوری نەخۆش پاڵکەوتبووم تایم لەلا بوو
تا لە پڕ
لۆرا:جونگ کووک!
لۆرا هاتە ژورەوە زۆر خەمبار دیار بوو دایکم و باوکیشم هاتبوون
لۆرا هات لە باوەشی کردم
لۆرا:تۆ باشی
جونگ کووک:همم
تای:ئەمە کێیە؟
خ.جۆن:بوکەکەم
ڕێک کاردانەوە تای:
تای:چییی
خ.جۆن:بۆ نازانی جونگ کووک هاوسەرگیری دەکات تۆ چ هاوڕێیەکی
تای:مامە جۆن ئەو ئەچی ئەڵێ
ب.جۆن:منیش هیچ تێناگەم
خ.جۆن:ئەوان وتیان سێ ساڵە خۆشەویستن
ب.جۆن باوەڕ بەوە ناکات جونگ کووک لۆرای خۆش
بوێ و ئەو چەند ساڵە بەیەکەوە بوبون
تای:ئەی بۆ من ئەمە نازانم
لۆرا:چونکە من بە جونگ کووکم وت  بە کەس نەڵێ
تای:من قسەم لەگەڵ تۆ نەکردووە نەفروتی(بە توڕەیی)
جونگ کووک:تای ئاگات لە دەمت بێت
تای:چی گەر وا نەکەم وەک جینسام لێ دەکەی
جونگ کووک بە ناوی جینسا هەموو شتەکانی جیر کەوتەوە دڵی بوو بە هەزار پارچە تای نازانێ ئەمشەو چی ڕوی یاوە ئاوها دەکات جا وەرە بزانێ
تای:بەداخەوە بۆ تۆ تۆ ئەو جونگ کووکە نیت کە هاوڕێ و برای من بوو
ڕۆیشت
جونگ کووک:تایییی!
.
تای چوو بۆلای جیمین
وە سوناشی لێ بوو
جیمین:ئەو باشە؟
تای:هەر زۆر تەنانەت هاوسەرگیری دەکات
سونا:چییی
تای:نازانم کچێکی نەفرەتی هێناوە ئەلێ چەن ساڵە خۆشەوستمە و هاوسەر گیری دەکەین
سونا:پلانەکە تەواو بوو
جیمین:چیی
تای:چیت وت؟
سونا:ئەوەی جونگ کووک دەیکرد تەنها پلانێک بوو
تای:تۆ ئەوەت ئەزانی
سونا:تەنانەت جینساش دەزانێ
جیمین:چییی؟ دەزانێ و لە گەڵیشیایە
سونا:جینسا وتی کە ڕێگەی دەدات تۆڵەی خۆی بکاتەوە
تای:گاڵتە دەکەی
سونا:سوێن دەخۆم
جیمین:پێویستە بچین بۆلای جینسا تای
تای:بەڕای منیش
.
ماڵی جینسا
جینسا خەریکی خۆ ئامادە کردن بوو
جینسا:سونا هاتیتەوە وەرە یارمەتیم بدە درەنگ کەوتم
تای:جینسا
جینسا سێری کرد
جینسا:کوڕینا
جیمین لێی چووە پێشەوە
جیمین:بۆچی؟
جینسا:چی؟
تای:دەتزانی جونگ کووک چی دەکات و ڕێگریت نەکرد
جینسا:چی ئێوە باسی چی دەکەن
جیمین:ئێمە هەموو شتێکمان زانی
جینسا هەناسەیەکی هەڵمژی و وتی:تا تۆڵەی خۆی بکاتەوە و ئاسودە بێت
تای:بۆچیییی
جینسا:چونکە ئەوەی من کردم هەڵە بوو بەڵام بەڵێن بوو دەبوو جێبەجێی بکەم وە... (خەریک بوو. بلێ. من دەمرم بۆیە بەڵام وەستا)
جیمین:وە.. ؟
جینسا:ئای کوڕینە دە واز بێنن وا تەواو دەبێت لێی تێک مەدەن
جیمین و تای هەردوکیان باوەشیان لە جینسا یا
تای:ئاخر چۆن دڵم ئەوە قبوڵ بکای
جیمین:تای ڕاست دەکات
جینسا:هەموو شتێک باش دەبێ باوەڕم پێ بکەن
جینسا:کوڕینا
تای:همم
جینسا:دەرهێنەری کۆمپانیای هونەرمەندان داوەتی کردووم
جیمین:بۆچی
تای:ئێ
جینسا:بۆ ئێوەش نایەن لەگەڵم
جیمین:بۆ
جینسا:ئێوە بە قسە ئەڵێن برای منن
تای پێکەنی:ئێستا خۆمان ئامادە دەکەین و دێینەوە بە شوێنتا
جینسا:ئێوە باشترینن
جینسا:سونااا
تای و جیمین:🙂
سونا:چیییەەە(ئەویش بە هاوارەوە)
جینسا:خۆت ئامادە بکە دەڕۆیننن
سونا:بۆ کوێێێێ
جینسا:ڕێستۆرانتتت
تای:ئەمانە نازانن هێواش قسە بکەن
جیمین:نانا نازانن
جینسا:ئێوە بۆ هێشتا لەویا وەستاوننن
تای و جیمین یەکسەر هاتنە دەرەوە
جیمین:ئەو کچە شێتە بەخوا
تای:وایە
.
ئێوارە
جونگ کووک بە زۆری خ.جۆن لەگەڵ لۆرا چون بۆ ڕێستۆرانت وە هەمان ئەو ڕێستۆرانتەی کە جینسا و ئەوانی لێ بوون
جینسا و تای و جیمین و سونا لەوێ بوون چاوەڕێی هانگ شای بوون
ئەویش هات و دانیشتن
هانگ شای:سڵاو بەڕێزان
هەمویان :سڵاو
دوای ئەوەی یەکیان ناسی و ئەو شتانە
هانگ شای:کەواتە خاتوو جینسا با بێمە سەر بابەتەکە
جینسا:فەرموو
هانگ شای:دوێنێ شەو کە لە یانەکە بووی گۆرانیت وت
جینسا:بەڵێ
هانگ شای:خاتوو جینسا باوەڕ ناکەی چەند ساڵە بەدوای دەنگێکی وەک تۆیا دەگەڕێم دەبیت بە هونەرمەندی من
جینسا:چیی
تای جیمین:😶
سونا:😃
هانگ شای : تکایە
جینسا:بەڕێز هانگ شای هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە تۆزێ سەیرە
هانگ شای دەستی جینسای گرت:متمانەم پێ بکە سەر دەکەوی
جیمین داستیانی لە یەک جیا کردەوە ئاوها سێری هانگ شای کرد:😐🔪
هانگ شای:ببورە
جینسا سێری تای و جیمین و سونای کرد
جینسا:ئێوە چی دەڵێن
تای:باشە بەڵام با جارێ بەڕێز ناهگ شای بابەتەکەمان بۆ ڕوون بکاتەوە
هانگ شای دەستی کرد بە ڕوون کردنەوەی بابەتەکە و شتەکانی ئەمانیش بە وردی گوێیان دەگرت و بیریان دەکردەوە
لە کاتێکا یەکێک لەولاوە دەسوتێ
کێ بێگومان جونگ کووک
Povjk
بەزۆری دایکم هاتم بۆ ڕێستۆرانت لەگەڵ لۆرا نەفرەت من بەس بۆ پلانەکەم هێنام کەچی وابزانم کارێکی خراپم کرد
دوای دانیشتن و کەمێ نان خواردن  سێری چوار دەورم کرد کەچی جینسام بینی وە تای و جیمین و سوناشی لەگەڵا بوو ئەمە چییە
پیاوێک لەلایان بوو کەمێکی نەبرد دەستی جینسای گرت لەو کاتە ئەمویست بچم و گەر لەویا کۆتای پێ بێنم
یان جینسا بۆوا بێ خەمە ئەیا تای پێی نەوت چیم لێ هاتووە؟ یان بۆ دوای ڕۆیشتنی پەیوەندی نەکرد
.
لای ئەمان
تای:جینسا من پێم باشە هەم تۆ دەنگت زۆر ئارامکەرەوەیە
سونا:ڕاست دەکات
جینسا:ئەی تۆ ئەڵێت چی جیمین؟
جیمین:ئێ منیش پێم باشە بەس
جینسا:بەس چی
جیمین:بەس دڵنیا نیم
جینسا:بۆۆ
جیمین:ئیتر
تای:هیچ نییە جینسا غیرەئەکات
جینسا:غیرەی چی
جیمین:ئەی ئەگەر تۆیان دزی لێمان
جینسا :ئای خوایە لە تۆ
ئەمان دەمەقاڵێ یان بوو جونگ کووک لەو لاوە دەسووتا وە بڵێن چی
سونا و هانگ شای کەوتبوونە نیگای ئاشقانەوە
تای:هێی وسبن سێری ئەوانە بکەن ئاگایان لەم دنیایە نییە
ئەوانیش سێریان کرد
جیمین:ئەوە چییە
جینسا:پێکەنی
تای ئەمەی لەدەست نەدا موبایلەکەی دەرهێنا و وێنەی گرتن
جینسا:ئەوە چی ئەکەی
تای:بەس مەلەفی سونام لا نەبوو ئەوە دەستم کەوت
تا هەرسێکیان بە بەرزی پێ کەنین کە وای کرد سونا و هانگ شای بێنەوە سەر خۆیان وە ئاگرەکەی جونگ کووک زیاتر بەرزبێتەوە
جینسا:کەواتە بەڕێز هانگ شای من ڕازیم
هانگ شای تەوقەی لەگەڵ کرد و وتی:خۆشحاڵ بووم هیوادارم بە زوترین کات بێیت بۆ تۆمار کردن
هانگ شای ماڵ ئاوای کرد و ڕۆیشت
جینسا:یااا سونا ئاڕ یوو ۆک؟
سونا:سوتام
تای:چی
سونا:وەڵا سوتام
جیمین:ئاگر کوژێنەوە بانگ بکەم
سونا:هانگم بۆ بانگ بەک
جینسا و تای:مردم
جیمینش بەهامن شێوەی ئەوان پێ ئەکەنی
؟؟ :شەوێکی خۆش(بەدەنگێکی هەتا بڵێی گڕ)
هەموویان سێریان کرد جونگ کووک بوو
هەمویان:بۆ تۆش بەخێر بێیت
جینسا هەڵسایەوە و جونگ کووکی لە ئامێز گرد کە وای کرد جونگ کووک توڕەیی بیر بچێتەوە
سونا:ئەو کچە کێیە
جونگ کووک:ئێ ئەوە لۆرایە
جینسا:خۆشحاڵ بووم
تەوقەی لەگەڵ لۆرا کرد
لۆرا:هەر وەها منیش
تای-جیمین-سونا:بە مۆڕەوە سێریان کرد
هەر ئاوها سێریان ئەکرد
لۆرا دانیشت بەس جونگ کووک و جینسا بە پێوە بوون
جینسا:دەستت چییەتی
جونگ کووک:ڕوداوێکی بچوک بوو
جینسا:بچوک؟ ئەوە چی بووە خۆ هەموو گیانت بریندارە(بە نیگەرانی)
ئەو خەم خۆرییەی زیاتر ئازاری جونگ کووکی دا
جونگ کووک:هاوڕێیان کەمێک کاتم بەنێ دەگەڕێینەوە
سونا:بڕۆن
تای و جیمین ئاگایان لە جونگ کووک نەبوو لەبەر لۆرا هەر مۆڕەیان لێ ئەکرد لۆراش نەی ئەزانی بۆ
.
جونگ کووک دەستی جینسای گرتوو بردی بۆ سەربانی ئەو ڕێستۆرانتە
جینسا:چی بووە بۆ منت هێناوە بۆ ئێرە
جونگ کووک هیچی نەوت بەس سێری جینسای ئەکرد
جینسا:تۆ باشی(دەستی کردە سەر ڕوومەتی جونگ کووک)
جونگ کووک بە دەستێک جینسای لە خۆی نزیک کردەوە
جونگ کووک:پێویستم پێتە
جینسا:بۆچی
جونگ کووک:هیچ باش نیم هەست بە خنکان ئەکەم
جینسا:گەر ماچت بکەم باش ئەبی
جونگ کووک زەردەخەنەیەکی کرد و وتی:لەوانەیە
جینسا ماچی لێوی جونگ کووکی کرد وە جونگ کووکیش کردیەوە
جینسا:ئێستا باش بووی
جونگ کووک:همم
بە فەقیری سێری جینسای ئەکرد
جینسا:جونگ کووک شتێک بووە
جونگ کووک:چی؟
جینسا:من ئەبم بە گۆرانی بێژ
جونگ کووک:چیی
جینسا:ڤیدیۆ کلیپ و شت نا تەنها چەند گۆرانیەکە و تەواو
جونگ کووک:ئێستا بیرت کەوتەوە بە من بڵێی
جینسا:دە جونگ کووک
جونگ کووک:خۆت کیوت مەکە چۆنت پێ باشە ئاوها بکە من لە پشتی تۆم
جینسا لە ناخی خۆی:خۆزگە لە پشتم بویتایە
جەنگ کووک:با بڕۆینە خوارەوە
جینسا:باشە
چونە خوارەوە
تای:دەی هاوڕێیان با کێک بخۆین
کێکیان خوارد وە لەو ماوەیەدا لۆرا تەنها سێری جینسا و جونگ کووکی دەکرد جونگ کووک چەن بە ئەشقەوە سێری ئەکات وە جینسا چەن بە شکاوی سێری ئەکات
لۆرا:ئاخر چۆن ئەو ئەشقە ئەسڕێتەوە جونگ کووک تۆ چی دەکەی
.
دوای چەند ڕۆژێک
دوای ئەو شەوە جونگ کووک بەرە بەرە خۆی لە جینسا بە دوور ئەگرت و سارد بوو لەگەڵی لە 10پەیوەندی جوابی دانەیەکی دەدایەوە و یەکسەر بە بیانویەک دای دەخست
.
ڕۆژێکی نوێ
سونا:جینسا زۆر بەپەرۆشم
جینسا:منیش دەترسم هەڵە بکەم
تای:مەترسە باشە تۆ بلیمەتی
جیمین:وایە دەی فایتینگ
جینسا:فایتینگ
چووە ژوری تۆمارەکە
وە تای و جیمین و سونا لە شوشەکە وە سێریان دەکرد و هانیان دەدا
جینسا:چی دەبوو هە رنەبێ لەم ڕۆژە لەلام بویتایە
.
لای جونگ کووک
دانیشتبوو پەڕاوی لەبەردەست بوو
جونگ کووک:دەیی دەییی ئەمە کۆتا هەنگاوە
بەدەستێکی لەرزیو واژوی کرد کە لەکاتی واژووەکە دەنگ و شێوەی جینسا ئەهاتە پێش چاوی
بۆکسێک کێشا بە مێزەکەیا کە هەموو برینەکانی تازە بونەوە بۆکس لە دوای بۆکس کە خوێن بە دەستی ئەهاتە خوارەوە
لۆرا دەستی تون گرت
لۆرا:وامەکە تکایە
جونگ کووک:لۆرا ئەمرم
باوەشی پیاکرد
لۆرا:وا مەکە هێشتا زووە پاشگەز ببەوە
جونگ کووک:ناتوانم
لۆرا:جونگ کووک وا لە خۆت و جینسا مەکە
جونگ کووک:نەفرەت لەم ژیانە
پەڕاوەکەی هەڵ گرت و وە زەرفێکی یا بە شۆفێرەکە کە بیبات بۆ جینسا
جونگ کووک:هەموو شتێک تەواو بوو
.
لای جینسا
جینسا بە شڵەژاوی
جینسا:چۆن بوو
هەمویان:زۆر نایابب
هەموان چەپڵەیان لێ ئەدا بە خۆشی تا پیاوێک هات
پیاوەکە:خاتوو جینسام ئەوێ
سونا :لەوێیە
جینسا لە ژوری تۆمار هاتە دەرەوە
جینسا:بەڵێ منم
پیاوەکە:بەڕێز جونگ کووک ئەمەی بۆ ناردووی
پەڕاوەکانی دا پێی
تای:هیوادارم ئەوە نەبێ کە بیری لێ ئەکەمەوە
جینسا یەکەم پەڕاوی کردەوە
پەڕواکە هی{جیابونەوە بوو}
گەر بیرتان بێت پارتەکانی سەرەتا جینسا واژوی کرد بەس جونگ کووک واژوی نەکرد... وە ئێستا کردی و بۆی نارد
وە زەرفی  دووەم  بانگێشت نامە بوو بۆ هاوسەرگیری خۆی و لۆرا
لە پشتی بانگێشت نامەکە نوسرابوو
{ئەمەش کۆتاییە جینسا تۆڵەم کردەوە}
-jung kook
جینسا پێ ئەکەنی لە کاتێکا فرمێسک بە چاویەوە بوو
جینسا:لە کۆتاییا(چاوی داخست و فرمێسک کەوتە سەر بانگێشت نامەکە)
تای سێتی پەڕاوەکانی دەستی جینسا کرد  و بە جیمین و سوناشی وت کە چی بووە
سونا:من ئەو کوڕە لە ناو ئەبەم
ویستی بڕوات
جینسا:سوناااا(بە توڕەی)
جینسا:کەس حەقی نەبێت تەواو
سونا:ئاخرر...
جینسا:تای و جیمین ئێوە لەلای دەبن
جیمین:تۆ..
جینسا:ئێوە برانننن
...........
.
.
بەیانی
ڕۆژی ئاهەنگەکە
کوڕەکان جونگ کووکیان ئامادە دەکرد لە کاتێکا دڵیان لای جینسا تەنانەت دڵی جونگ کووکیش لای ئەو بوو
.
جونگ کووک لە هۆلەکە چاوەڕێی بووک بوو
موزیک دەستی پێکرد و بوک هات بەڵام پێش ئەو هاوەڵانی بوک هاتن
جونگ کووک شۆک بوو دڵی قرچەی ئەهات
هاوەڵەکەی جینسا بوو کە عەزیەکی سوری لە بەرا بوو
.
گەڕانەوە بۆ ژوری بووک
لۆرا ئامادە کردبوو
دەنگی دەرگا هات
لۆرا:وەرە
جینسا:سڵاو لۆرا
لۆرا:جینسا
لۆرا:ئەتوانم داوای شتێک بکەم
لۆرا:بەڵێ
جینسا:ئەمەوێ ببم بە هاوەڵی تۆ تکایە
لۆرا دەستی جینسا گرت و وتی:جینسا ئەمە شوێنێ تۆیە ئەو وا دەکات تۆ وا مەکە ڕێگە مەدە
جینسا:هەموو شتێک تەواو بوو لۆرا
لۆرا:تکایە(چاوی پڕ بوو)
جینسا:یااااا وا مەکە ماکیاجەکەت لێ دەبێتەوە
لۆرا بەڕاستی ئەیەوێت جونگ کووک و جینسا بۆ یەک بن چونکە ئەشقەکەیان زۆر جوانە
.
ئێستا جینسا چووە بەردەم جونگ کووک و گوڵەکەی دایە دەستی
جونگ کووک دڵی ورد ورد ئەبوو هەست بەوە ئەکرا کە چوای سوڕ بوو
بووک هات
دادوەر:لۆرا تۆ ڕازیت بە جونگ کووک
لۆرا وەستابوو هیچی نەدەوت
سێری جینسای کرد کە لە پشتیوە وەستابوو
جینسا سەری بە بەڵێ جوڵان
لۆرا چاوی داخست:بەڵێ
چەپڵە
دادوەر:جونگ کووک ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ لۆرا بکەی
جونگ کووک بە چاوە سورەکانی سێری ناو چاوی جینسای ئەکرد ئەیویست پڕ بە دەنگی هاوار بکات بەڵام نایکات
جونگ کووک:ب بەڵێ
هەموان چەپڵەیان لێ دەدا بە جینسا شەوە بەڵام جینسا فرمێسک وەک ڕوبار وابوون وە پێدەکەنێ ئەمەش وای کرد فرمێسکەکانی جونگ کووک ئیش بێنە خوارێ
بەڵام جینسا و لۆرا نەبێ کەس نەیبینی
کاتی سەما هات
چونە ناوەڕاستی هۆڵەکە و
جینسا گۆرانی ئەوت

ئەمە بوو

لەگەڵ هەر دێڕێکی فرمێسکەکانی جونگ کووک زیای دەکرد ئەو بەڕاستی ئاشقی بوو ئەو بەڕاستی هۆگری بوبو بەو وشانەی ئەرێ کە گوێی لێیەتی ئێستا خۆزگە دەخوازێ بمرێ دەستی ئافرەتێکی گرتووە و سەمای لەگەڵ دەکات لە کاتێکا ڕوحی گۆرانیەکەی بۆ دەڵی
ئەمە چ ئازارێکە
.
جینسا کۆتا کۆپلەی وت:ئەگەر بە جێم دەهێڵی ئازیزم، بهێڵە بە هێواشی بڕووخێم
مایکەکەی هێنایە خوارەوە
و ڕوناکیەکەان کوژانەوە لەو ماوەیەدا جونگ کووک ڕۆیشت بۆ دەسشۆر ئاوەکەی کردەوە و دەموچاوی دەشۆرد لە کاتێکا هێشتا فرمێسک دێت
کوڕەکان چؤن بۆ لای
تای:جونگ کووک تۆ باشی
جونگ کووک:دڵم دەسوتێ شوێن دەخۆم دڵم دەسوتێ
تای جونگ کووکی لە باوەش کرد و جین و جیمین سێریان دەکرد و زۆر خەمبار بوون
جونگ کووک:چی دەبوو با ئاوها نەبوایە
.
ئەوەی کە هیچ دڵ خۆش نەبوو جونگ کووک نەبوو بەڵکو ب.جۆن بوو
حەزی دەکرد بمرێ ئەم ڕۆژە نەبینێ
جینسا:مامە
ب.جۆن سێری کرد:ئای خوایە
جینسا یەکسەر لە باوەشی کرد
جینسا ئەگریا:مامە بمبورە تکایە
ب.جۆن:هەر خۆی من توڕە نەبووم
جینسا:مامە
دوبارە لە باوەشی کردەوە
ب.جۆن:بۆ پێت نەوت؟
جینسا:پێویستی نەدەکرد
ب.جۆن:ئەوکاتە شتەکان ئاوها نەدەبوون
جینسا:مامە ئەمە کۆتاییە همم
ماچی سەری ب.جۆنی کرد ووتی:ماڵ ئاوا مامە
ب.جۆن:ئایە دەت بێنمەوە؟
جینسا:هیوادارم مامە
جینسا ڕۆیشت بەرەو جونگ کووک و لۆرا
جینسا:پیرۆزە هیوادارم دڵخۆش بن و زوو ببن بە دایک و باوک
لۆرا بە دڵێکی پڕ:سپاس
جونگ کووک قسەی بۆ نەکرا
جینسا:جونگ کووک دڵت ئاسودە بوو ئێستا لێم خۆش بووم
جونگ کووک:جینساا
جینسا:بمبورە بۆ ئەوەی کردم ماڵ ئاوا
ڕۆیشت
جونگ کووک چاوی داخست
چووە دەرەوەی هۆڵەکە و وتی:
ماڵ ئاوا خێزانی جۆن
.
.
.

ئەوەش پارت💔✨
ڤۆت لەبیر مەکەن🧍🏾✨
بای🌞✨

بەڵێنەکانTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang