11

676 100 224
                                    

جینسا :کەی ئەمە تەواو بوو دەخەوم
سونا:بەڵام ئاوها نابێت
جینسا:تکایە سونا وازم لێ بێنە
.
ئێستا سێ هەفتە تێپەڕیوە کوڕەکان و ب.جۆن زۆر بە وردی خەریکی کارن و وە جینسا چەند کۆمپانیایەکی نهێنی نارد تا یارمەتی دەریان بن بەڕاستی پێش کەوتوون و وا کۆمپانیا هەڵ ئەستێننەوە
بەتایبەتی جونگ کووک زۆر بەوردی کار ئەکات
.
لای جینسا
یۆنگ بوو:جینسا دە واز لەو کۆمپیتەرە بێنە
یۆنگبوو ئێستا زۆر لە جینسا و سونا نزیکە
وە ئێستا لەگەڵ سونا خەریکی نان خواردنن
یۆنگبوو:جینسا وەرە نان بخۆ
جینسا:دوای دەیخۆم
یۆنگبوو: دە چی تایە ئەو ماسکە لابە با ڕوخسارت ببینم
جینسا ئاوها سێری کرد😐
یۆنگ بوو:باشە باش گاڵتەم کرد
سونا:ئێ جینسا خۆ بەڵێنەکە تەواو بوو بۆ لای نابەی
جینسا:ئاوها ئاسودەم
.
لای جوکە و ئەوان
هەمویان لە کۆمپانیان کار دەکەن و ئێستا کاتی نان خواردنە
ب.جۆن:کارەکان زۆر باش دەڕوات وانییە؟
(ب.جۆن لەسەر کورسی کەم ئەندامەکانە)
جین کاتێک دەمی پڕ لە خواردن بوو:بەڵێ بەڵێ
تای:ئای جین تۆ قەت گەورە نابی ئەبوو ئێستا تۆ خاوەنی دوو منداڵ بویتایە
جین:جانابیشت ئەبوو ئێستا باپیرە بویتایە
هەموویان پێ کەنین
جونگ کووک هەڵساو چوو بۆ لای مێزی کار کردنەکە
ب.جۆن:جونگ کووک خۆ تۆ هیچت نەخوارد
جونگ کووک:تەواو بووم باوکە هەر ئەوەندەم بۆ دەخورێ لە ئێستادا کارەکەم گرینگ ترە
جیمین:دەی هەموو کارەکان باش دەڕوات لەوانەیە ئێمە خەڵاتەکە ببەینەوە
جونگ کووک:بێ گومان ئەگەر دوبارە جینسا فێڵ نەکات و نەیبات بۆ خۆی
ب.جۆن دوای بیستنی ئەو قسەیە زۆر خەمبار بوو هەستی بەوە دەکرد کە جونگ کووک وەک دڕندەیەک تونیە بە خوێنی جینسا و تۆڵە کردنەوە
.
ئێستا کاتژمێر 3:43ی شەوە
جینسا هێشتا لەسەر کۆمپیتەرەکەی کار دەکات
چاوی سور بۆتەوە
هەندێک کات سێری دەرگاکە ئەکات بە حەسرەتی ئەوەی ب.جۆن بێت و بڵێ بۆچی نەخەوتووی
جینسا:من ئەمەم نەئەویست
هەڵسایەوە و چاکەتێکی لەبەر کرد و چووە دەرەوە
بەپێ پیاسەی دەکرد تا گەیشتە لای ڕوبارەکە
جینسا:من چەند مانگێکە لێرەم بەڵام تۆ بوویتە با هاوڕێیەکی باشی من کە بە سێر کردنت ئارام ئەبمەوە تا کە شتیت کە لەلات دەردە دڵ ئەکەم و ئەگریم
.
Pov jk
جونگ کووک:ئااا
خەبەرم بۆوە ئای چەند خەوێکی ناخۆش بوو هەڵسامەوە چوون دەم و چاوم شوشت شتێک وام لێدەکات هەست بە خنکان بکەم
دوای ئەوەی دەموچاوی شورد چوو جلی کارەکەی پۆشی و چووە دەرەوە
بڕیارمدا بڕۆمە سەرکار ئەگەر لە ماڵەوە بم دەخنکێم
لە ڕێگا بووم بەلای ڕووبارەکە دەڕیشتم
حەزم کرد کەمێک بۆستم و ڕۆژ هەڵهاتن ببینم ئۆتۆم بێلەکەم ڕاگرت و چووم لەسەر کورسیەکی لای ڕووبارەکە دانیشتم
فرۆشیار:کوڕی گەنج کێکم لێ ناکڕی
سێرم کرد پیاوێکی پیر بوو
جونگ کووک:بۆ نا دانەیەکم پێبدە
پیاوەکە دانەیەکی پێدام
جونگ کووک:سپاس مامە
پیاوەکە:شایەنی نییە کوڕی گەنج
دەستم کرد بە خواردنی کێکەکە لەکاتی خواردنی کێکەکەیا گوم لە دەنگێک بوو
دەنگەکە:
من چەند مانگێکە لێرەم بەڵام تۆ بوویتە با هاوڕێیەکی باشی من کە بە سێر کردنت ئارام ئەبمەوە تا کە شتیت کە لەلات دەردە دڵ ئەکەم و ئەگریم
دەنگێکی زۆر سەیری هەبوو بەس بە بیستنی ئارام بومەوە توڕەییەکەم نەما
سێری ئاراستەی دەنگەکەم کرد
کچێک بوو پشتی لە من بوو
.
فرۆشیار:کچم کێک ناکڕی لێم
جینسا:بەڕاستی حەزم لێیە بەڵام ناتوانم
فرۆشیار:بۆچی ناتوانی
جینسا:ڕانەهاتووم لەناو خەڵکا بێ ماسک ببم
نامۆیە بێ ئەو بم و ڕوخسارم ئازاد بێت
فرۆشیار:دیارە چیرۆکێکی لە پشتەوەیە
جینسا:بەڵێ..
جونگ کووک:چیرۆکێکی زۆر قێزەون
جینسا ئاوڕی دایەوە و جونگ کووکی بینی هەموو گیانی گەرم داهات و دەستی کرد بە لەرزین
فرۆشیار:چیی؟
جونگ کووک:چیرۆکی ئەو ماسکە
جونگ کووک:ئەم کچە هۆکاری توشبونی باوکمە بە جەڵدە وە هۆکاری مایەپووچی ئەو کۆمپانیایە کە تەمەنی خۆمم بۆ دانا هۆکاری ئەوەیە کە من 21ساڵ وەک بێ باوک گەورە بووم لەبەر درۆیەک و بەڵێنێکی پوچ ژیانی ئێمەی لەناو برد(هەموو قسەکانی بە ڕقەوە کرد و چاوی سور بووبۆوە)
جینسا سەری داخستبوو ئەگریا لە هەمان کاتدا هەموو گیانی ئەلەرزی
فیڕۆشیارەکە بە چاوێکی قێزەوە سێری جینسای کرد
وتی:من وام زانی کچێکی باشیت بەڵام دیارە گورگی لە پێستی مەڕا بەداخەوەم بۆت بمریت باشترە
جینسا فرمێسکەکانی دوو هێندە بوون خۆی بۆ نەگیرا هەڵساو بە هەموو هێزیەوە ڕای ئەکرس
.
Pov jk
بە نەفرەت بیت ئەو قسانە چین ئەو پیاوە زۆر بە خراپی قسەی پێ گووت هەستم بە لەرزینی دڵم ئەکرد
جینسا هەڵساو ڕۆیشت دیاربوو هەموو هێزی بەکار ئەهێنا بۆ ڕاکردن
ناتوانم درۆ بکەم چەنێ خراپ بوو بەڵام زۆر خەمی ئەومە بەس بە دەنگی گریانەکەی هەتم پێکرد کە شکا
خۆمم بۆ نەگیرا چومە ناو ئۆتۆم بێلەکەم و بەدوای کەوتم
چەنێک ئۆتۆم بێل لە مرۆڤ خێراترە هێشتا ئەو لە ئۆتۆمبێلەکەم خێراتر ڕای ئەکرد سوێن دەخۆم قاچەکانی وەک گوڵی بێ ئاویان لێ دێت بەو شێوەیە ئازاریان پێ گەیشتووە
هێشتا لە دوایم تا لە شوێنێک وەستا
سێری شوێنەکەم کرد ئەو ماڵە بوو کە جینسا و خێزانەکەی تێیدا دەژیان
ئۆتۆم بێلەکەم لە دور ڕاگرت و لێی نزیک بومەوە تا بزانم چی دەکات
ئەو خانووە وەک ماڵی ترسناک وابوو چونکە زۆر لەمێژە کەس نەهاتووە بۆی
جینسا هەر لەبەردەم خانوەکە وەستابوو
جینسا:دایکە.. (بە هاوارەوە) دایکەەەە
بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟ چی بکەم همم چۆن بزانم من هەڵە بووم یان ئەوان... دایکە ڕێگایەکم نیشان بدە.. پڕ بەدڵ ئەمەوێ بێم بۆلای باوکم و تۆ چی بکەم؟ (ئەگریا)
ئەم قسانە چین ئێستا؟ ئەو پەشیمانە همم
بەڵام سودی نییە.. بەڵێن بێت چۆن وات لە ئێمە کرد لە ناو خیانەتەکەت نقوم بین وا لە تۆش بکەم
دوای ئەوە ڕۆیشتم و ئەوێم بە جێ هێشت بێ ئەوەی بۆم گرینگ بێت ئەو چی بەسەر دێت
.
بەیانی
جونگ کووک دوای ئەوەی جینسای بەجێ هێشت چوو بۆ سەر کار زۆر بەوردی کاری ئەکرد
جیمین:هۆلاااا
جونگ کووک:چییە بەم بەیانییە شێت بووی
جیمین:نەخێر بەس جەوم هەیە
جونگ کووک:بۆ
تای: با من بیڵێم سناگ سونگ وتی بەئەگەری زۆرەوە ئێمە براوە ئەبین چونکە لە ماوەیەکی کەم هەڵساینەوە
جونگ کووک زەردەخەنەیەکی کرد:باشترین هەواڵی ئەمڕۆ بوو
تای و جیمین:یەس دەی با کار تەواو بکەین و سبەی کاتی خۆش بەسەر ببیەن
(سبەی خەڵات ئەدرێ بە باشترین کۆمپانیاکان)
.
لای جینسا
چاوم کردەوە لەبەردەم هێشتا لەبەردەم خانووە کۆنەکامانم
بەزۆر هەڵسامەوە بەڕاستی جومگەکانم ئازاریان هەیە
هەر چۆنێک بێت خۆم گەیاندە نەخۆشخانە
جینسا:یەکێک یارمەتیم بدات
پرستارەکان هاتن بۆلای
.
.
جینسا:گاڵتە دەکەیت وایە؟؟
دکتۆر:بمبورە بەڵام بەداخەوە وایە
جینسا بەزۆر فرمێسکەکانی ڕاگرتبوو
دکتۆر:خۆزگە دەمتوانی شتێک بکەم
جینسا بێ وتنی هیچ شتێک چووە دەرەوە
.
.
لای جوکە و ئەوان
هەموان خەریکی کارن
؟؟ :سڵاوتان لێ بێتتتتت
هەموان سەریان بەرز کردەوە
ڕیاکشنیان ئاوها بوو😐.
تای:یااا کیوتی بە خێر بێیت
(تای و سونا بون بەهاوڕێ و پلانیانێکیان هەیە)
سونا:یاا سپاس تی تی
ڕویکشنی جونگ کووک و جیمین شۆکێکی زیادە لەبەر بوو
جیمین:چی ڕوو دەدات
جونگ کووک:منیش هەمان پرسیارم هەیە
تای:ئێ کوڕینا من و سونا بوین بە هاوڕێ
جونگ کووک:هۆکار؟
سونا:جا بۆ نابێت
جیمین: نا بۆ نا هاوڕێیەتی هۆکاری ناوێ
جونگ کووک:چۆن بزانم وەک هاوڕێکەیمان لێ ناکات؟
سونا بەو قسەیە ڕێک وشک بوو دڵی پڕ بوو
سونا:ئاگاداری دەمتی
جونگ کووک:بەڵێێ دیارە بای چەنیت و لە کوێوە هاتووی
تای:جونگ کووک زیادە ڕەوی ئەکەم
جونگ کووک: بۆ درۆ ئەکەم
سونا:شایەنی ئەو هەموو ماندوو بوونە نەبووی
جونگ کووک لای سەیر بوو
جونگ کووک:چی؟
سونا:....
پێش ئەوەی قسەکەی بکات تێلی بۆ هات
📲جینسا
هەڵیگرت
سونا:یا جینسایا
جونگ کووک سەری هەڵبڕی و سێری کرد کە گوێی لە ناوی جینسا بوو
جویسا:سوناا..
سونا: ئەوە تۆ دەگری
جینسا:وەرە بۆ لام لە نەخۆشخانەم پێویستم پێتە
سونا:چییییی
تای و جیمین:چی بووە
جونگ کووکیش شۆک بوو بەو هاوارە ترسا شتێک بوبێت
سونا:بۆ لە نەخۆش خانەی چی بوو
ڕێک ڕیاکشنی جونگ کووک😕
تای موبایلەکەی لە سونا وەرگرت
تای :جینسا چی بووە تۆ باشی
جینسا:تایی
تای:بەڵێ
جینسا:تەنها سونام بۆ بێنن
تای:هەرئێستا
پەیوەندییەکەی داخست
جیمین: چی بوو
تای:خێرا دەچین بۆلای
جونگ کووک: دەچێت نەک دەچین
جیمین:مەبەستت چییە
جونگ کووک:ئێوە ناچم
تای:وابزانم پرسم بە تۆ نەکردووە
هەرسێکیان ڕۆیشتن
جونگ کووک:باشە دەبێت چی بوبێ؟
.
لای جینسا
سونا:جینسا؟
سێرم کرد سونا بوو
جینسا بە ڕاکردن باوەشی لە سونا دا
جینسا:سپاس کە هاتی
سونا:ئەو قسەیە چییە من دایمە لێرەم
جینسا سەری هەڵبڕی تای و جیمینی بینی
چووە بەردەمیان و بە توندی هەردوکیانی لە باوەشکرد
جینسا:بمبورن...
تای و جیمین:جینسا...
جینسا:ئەزانم کە شایەنی لێ خۆشبوون نیم
جیمین بە هەردوو دەستی دەم و چاوی جینسا کرد و وتی:نەکەی وا بڵێت تۆ باشترین خوشکی ئێمەی
تای:بەڵێ وایە...
جینسا دوبارە لە ئامێزی گرتن
.
لای جونگ کووک
دەمەوێ بزانم چی بوو بەڵام کەس نەهاتۆتەوە
ب.جۆن:با بڕۆین بۆ نەخۆشخانە من ئاوها ناتوانم بوەستم
جونگ کووک:باوکە ئاگاداری ئەو کچە کێیە
ب.جۆن:هەر کەسێک بێت من 21 ساڵ ئەوم بە خێو کردووە هەر چییەکی کردبێ ئەو کچی منە
جونگ کووک ویستی قسە بکات جیمین هاتە ژورەوە
ب.جۆن:جیمین چی بوو ئەو باشە
جیمین:کەس نازانێت چی بەسەر هاتووە تەنها هات و داوای لێ بوردنی کرد
جونگ کووک:چی
جیمین:بەڵێ ئێمەش پێمان سەیر بوو تای لەگەڵیان مایەوە چونکە لە باش نەئەچوو
ب.جۆن:کارێکی باشی کردووە جونگ کووک کوا جین
جونگ کووک:نازانم
جین:لێرەم هەموو کارەکانم تەواو کرد تەنها بەیانی وەرگرتنی خەڵاتەکە ماوە
جونگ کووک:بەڵێ دەی بۆ ماڵەوە بەیانی ڕۆژە گەورەکەیە
هەموان ڕۆشتنەوە
.
بەیانی
.
تای دوای ماڵئاوای لە سونا ڕۆیشت و جینسا خەوتووە
.
6:30ئێوارە
ماڵی ب.جۆن
هەموان نانی ئێوارە ئەخۆن
ب.جۆن:خێرابکەن کوڕینا درەنگە
کوڕەکان:باشە
هەموان هەڵسان هەر یەکە و بۆ ژوری خۆی تا خۆیان ئامادە بکە
7:00
ئەوان ئامادەن و چوون بۆ ئاهانگەکە و لەوێ ئامادەن
ڕۆژنامەکان دەوریان لێ داون
ب.جۆن هەر پێ دەکەنێ کە دەبینێ کوڕەکانی ئاوها سەرکەوتوون
دوای کەمێک
جونگ کووک:ئێرە زۆر جوانە
جین:وایە هەموو شوێنێک دەبریسکێتەوە
تای:ئای خوایە من چی دەبینم
ئەوانەی تر سێری ئەو شوێنەیان کرد کە تای سێری ئەکرد و شۆک بوبو
دوو کچ ئەهاتنە خوارەوە یەکێکیان سونا بوو
وە ئەوەی تر 'جینسا' بوو
بەبێ ماسک و ڕوخسارێکی سروشتی
هەموان سێری جوانیەکەی ئەویان دەکرد
جونگ کووک و جیمین و جین و ب.جۆنیش واقیان ڕمابوو
تای:ئەو ڕۆژە من ئەمەم بینی
(گەر بیرتان بێت تای جینسای بێ ماسک بینی)
جینسا هاتە خوارەوە و لە لایەک وەستا
.
Pov jinsa
من دوای ئەو هەموو ساڵە بەم شێوەیە هاتمە دەرەوە هەستێکی زۆر سەیرە هەموان سێرم دەکەن
کە چومە خوارەوە مامە جۆنم بینی ڕێک دڵم لەت بوو کە لەسەر ئەو عەرەبانەیە بوو..
.
Pov jk
من چی ئەبینم ئای خوایە چاو تەحەمولی ئەو جوانییە ناکات ناتوانم چاو بتروکێنم دڵم لە شوێنی خۆی لەرزی کە هاتە ژورەوە
.
پێشکەش کار:باشترین کۆمپانیای ساڵ کە داڕمان و بە زوویی هەڵسانەوە کۆمپانیای جۆن...
هەموان چەپڵەیان لێ دەدا و جونگ کووک وەک جێگرێک چوو خەڵاتەکەی وەر گرت
هەندێک قسە و دەست خۆشی کرد و لە کۆتاییدا وتی:ئێمە نە ڕوخاین تۆش لەناو ئازار بمرە
مەبەستی جینسا بوو وە جینسا یەکسەر تێگەیشت کە مەبەستی ئەوە
سونا: نەکەی بگری
جینسا:هەوڵدەدەم
ب.جۆن بە خۆمەوە سێری جینسای کرد
جونگ کووک گەڕایەوە لای کوڕەکان
جین: بۆ وات وت
جونگ کووک:ئەوە ڕاستیەکەیە
.
ئەوانەی لەوێ بوون دەستیان کرد بە سەما کردن تای چوو سونای هێنا تا سەمای لەگەڵ بکات
جین و جیمینیش لەگەڵ دوکچ سەمایان دەکرد
جونگ کووکیش تەنها سێری جینسای ئەکرد
خۆشی نازانێ بە ڕقەوەیە یان چی
ب.جۆن:بچۆ بۆلای
جونگ کووک:چیی
ب.جۆن:خۆت باش ئەزانی مەبەستم چییە
جونگ کووک:باوکە ئەو دوژمنی ئێمەیە
ب.جۆن:خۆت باشتر ئەزانی
جونگ کووک ویستی لە جینسا نزیک بێتەوە تا
یۆنگ بوو چوو بۆ لای جینسا
یۆنگ بوو:ئای خوایە من ئەم جوانیە ئەبینم
بۆ خاتری خوا بۆچی ئەمەت ئەشاردەوە
جونگ کووک لەو کاتە ئاڕاستەی خۆی گۆڕی و چوو بۆ دەست شۆرەکە ئاوی کرد بە دەم و چاویا
و سێری ئاوێنەکەی کرد
جونگ کووک:ئێستا کاتێتی نابێ بشڵەژێم ئەمە بەڵێنێک بوو ئەبێ جێبەجێی بکەم
.
جینسا بێزار بوو لەو دەنگە دەنگە چووە بالکۆنی هۆڵەکە
سێری ئاسمانی ئەکرد
جینسا:دایکە تۆ کام لەم ئەستێرانەی(بە دڵێکی پڕەوە)
؟؟ :کێ دەزانێت لەوانەیە ئەو ئەستێرە نەبێت و بوبێت لە هەور
سێری ئاڕاستەی دەنگەکەم کرد جونگ کووک بوو
شوێن دەخۆم بە یەک چرکە گیانم گەرم گەرم داهات و لەرزیم
لێم دەهاتە پێشەوە تا گەیشتە بەردەمم ئەتوانم بڵێێم مەترێکمان بەین نەبوو
جونگ کووک:خاتوونی جوان بۆچی گیانت ئەلەرزێ سەرماتە؟
چاکەتەکەی داکەندوو دای بە شانی جینسایا
بە دەستێک سەری جینسای بەرز کردەوە
جونگ کووک:بۆچی سێرم ناکەی بۆ ئەو جوانییە لە من ئەشاریتەوە
جینسا لە هیچ تێنەئەگەیشت
جینسا: چی دەکەی؟
جونگ کووک:لەگەڵ هاوسەرەکەم قسە دەکەم
جینسا:هاوسەر؟ دیارە بیرت چووە من کێم وە من هاوسەری تۆ نیم ئێمە جیا بوینەوە
جون کووک بە دەستەکەی تری ناوقەدی جینسای گرت و بەخۆیەوە نوسانی
جونگ کووک:من پەڕەیەکی نوێم هەڵدایەوە وە من ئەو پەڕاوانەم واژوو نەکرد واتە هێشتا هاوسەری منی
جینسا:تکایە وازم لێ بێنە توانای یاریم نییە
جونگ کووک:کێ وتی من یاری دەکەم من تەنها لەگەڵ هاوسەرەکەم وەستاوم و قسە دەکەم
جینسا تەنها بە دڵێکی شکاوەوە سێری کرد و هیوای دەخواست ئەمە ڕاستی بوایە
جینسا:بەڕێز جونگ کووک تکایە بەرمبە من کارم هەیە
جونگ کووک زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە
جونگ کووک:ئەگەر وا نەکەم(زیاتر نزیکی کردەوە بە ڕادەیەک هەناسەیان تێکەڵ بوو)
جینسا:بەرمبە بێزار بووم لەم یاریە بێمانایە
جونگ کووک :ههه من یاری ناکەم خاتونەکەم
زیاتر لێی نزیک بۆوە تا لێویان بەر یەک کەوت جونگ کووک ماچی کرد
جینسا شۆک بوبو
تا هاتەوە سەر خۆی و پاڵی بە جونگ کووکەوە نا
جینسا:خۆت بەچی ئەزانی گەمژە
زلەیەکی لە جونگ کووک دا و ڕۆیشت
جونگ کووک:ئەمە سەرەتایە خاتوونی جوان

.

.

.
ئەوەش پاڕط🔫🌚
ڤۆت لە بیر مەکەن😟✨🤍
ئەوجا بای🧍🏾🤍🏆

بەڵێنەکانWhere stories live. Discover now