15

702 101 203
                                    

ڕۆژێکی نوێ🧍🏾✨
جونگ کووک ئەمشەو هیچ نەخەوتووە تەنها دانیشتووە و بیر دەکاتەوە چاوی وەک خوێن وایە هەر بەئاشکرا دیارە توڕە و دڵشکاوە
.
سونا:جینسا من ئامادەم
جانتاکەی لەبەردەم ئۆتۆم بێلەکە دانا
جینساش هاتە خوارەوە
جینسا:واش هیلاک بووم ئەم جانتایانە زۆر قورسن
یۆنگبووم:یا کچینە زۆر بێتامن ئەم ڕۆیشتنە چییە ئێستا
جینسا خۆی کیوت کرد و وتی:دە تۆش وەرە
یۆنگبووم:با کارەکانم تەواو بکەم دێم دڵنیابە
سونا:هانگ شای بۆ نەهات(بە خەمباری)
جینسا:دێت دێت چۆن دیداری ئەشقەکەی لەدەست ئەدات
سونا:دە جینسا (کێشای بە شانیا) جینسا ئەترسم ئەو هەمان هەستی نەبێ
جینسا:نازانم بەس هیوادارم هەیبێت هەم ئەو لەگەڵمان دێت چ کێشەیەکت هەیە
تای:ئێمە هاتین
جینسا:بەخێربێن
جیمین چوو دەستی کردە ملی جینسا
جیمین:جینسا خان ئێمە لە بیر مەکە
جینسا:ئەو قسەیە چییە هەرگیز لە بیرتان ناکەم وە بەردەوام پەیوەندیتان پێوە دەکەم
تای:ئێستا تۆ بۆ ئەوەنە ئینکاری پێمان نالێی بۆ کوێ ئەچی
جینسا:چونکە بە جونگ کووکی ئەڵێن
جیمین:بەڵێن بێت پێی ناڵێین
جینسا:بەڵام بارو دۆخێک دێتە پێشەوە وا دەکات بیڵێن بۆیە پێتان ناڵێم
تای:باش بەس ئەبێ هەموو ڕۆژێ پەیوەندی بکەی
جینسا:باشە بەڵێن بێت دەی درەگ کەوتین ماڵ ئاوا
باوەشی کرد بە تای و جیمینا
تای و جیمین :ماڵئاوا کیوتی
ڕۆیشتن بۆ فرۆکە خانە جینسا نەیهێشت تای و جیمین بچن لەگەڵیانا بۆی نەزانن بۆ چ وڵاتێک ئەچێت
چووە ناو فڕۆکەکە و دانیشتن
سوناش لە تەنیشتی
سونا دەستی جینسای گرت و وتی:جینسا تکایە هەموو یادەوەریەکان بەجێ بێڵەو لە وڵاتی نوێ با دەست پێ بکەینەوە
جینسا دەستی گرتەوە
جینسا:دەی
.
ئەوان ئێستا لە ئوستڕالیا ئەژین و چوون بۆ ئەوێ
.
سیدنی
فڕۆکەکە نیشتەوە
سونا:ئێرە زۆر خۆشە
جینسا:وایە دەی با دەست پێ بکەین
چوون بۆ ماڵە نوێیەکەیان و کەل و پەلەکانیان چاک کرد هانگ شای لە خانوەکەی تەنیشتیان دەژی بۆیە لەگەڵیان هاتووە چونکە ئیتر جینسا تەنها گۆرانی بێژە کۆمپانیای نەما لەبەر...
.
لای ئەوانی تر
هەموان لە هۆڵەکە دانیشتبوون
جونگ کووک بەس بە جەستە لەوێ بوو
تای:سڵاو
ب.جۆن:بەخێر بێن
جیمین:سپاس مامە
ب.جۆن:ڕۆیشت
تای:بەڵێ بەڵام ڕێگەی نەدا بچین بۆ فڕۆکە خانە لەگەڵی
جونگ کووک:کێ؟
جیمین:جینسا
جونگ کووک سەری بەرز کردەوە و چاوە سورەکانی دەر کەوتن
جونگ کووک:ڕۆیشت؟(زەردەخەنەی شکاو)
تای:بەڵێ
جین هات لەو کاتەیا
خ.جۆن:کوڕم لە بەیانیەوە لە کوێی
جین:کارم هەبوو
ب.جۆن:چ کارێک؟
جین:باوکە..
ب.جۆن:بەڵێ
جین هەنێ پەڕا و شتی دا بە ب.جۆن
ب.جۆن:ئەمە چییە
جین:جینسا پێش ئەوەی بڕوات کۆمپانیاکەی کرد بە ناوی تۆوە وە خۆی بە هەموو شێوەیەک لێ بێبەری کرد تانانەت یەک قوروشیشی لە پارەی ئەو کۆمپانیایە نەبرد
ب.جۆن :چیی چۆن شتی وائەبێت
جین:لە ناو پەڕاوەکان نامەیەکی بۆ بەجێ هێشتووی
ب.جۆن نامەکەی کردەوە و دەستی کرد بە خوێندنەوەی بە دەنگی بەرز
نامەکە:
سڵاو مامە جۆن من خۆمم لەم کۆمپانیایە بێ بەری کرد هەر خۆی دەبوو وا بکەم چونکە تۆ دروستت کرد وە تۆ بویتە هۆی گەورە بوونی سپاس مامە بۆ ئەو 21ساڵەی بۆ من بە فیڕۆت دا ئەمە با دیاری ئەو هەموو کاتە بێت کە لە خێزانەکەت دوور بوویت بە هۆی منەوە وە لە بەیانیەوە باشترین دکتۆر دێت تا چارەسەرت بکات و هەڵسیتەوە سەر قاچەکانت
خۆشم دەوێی مامە ببورە بۆ هەموو ئەوانەی کردم هیوادارم هەمووتان لێم خۆشبن
-جینسا
ب.جۆن دڵی پڕ بوبو خاتوو جۆن دەگریا خونگ کووک چاوی داخستبوو فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە لۆرا و تای و جیمینیش دڵیان پڕ بوو
بەس جین ئاسای وەستا بوو
ب.جۆن:ئای کچەکەم بۆ گەیشتین بەم بارو دۆخە(نامەکەی لەسەر دڵی دانا)
جونگ کووک لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت و چووە دەرەوە
چوو بۆ لای ڕوبارەکە
جونگ کووک:ههه هاتمەوە لێرە زیاتر کوێم هەیە بۆی بچم
سێری ئاوەکەی ئەکرد هەموو شتێکی وەک وێنەیەک ئەهاتەوە بیر بەتایبەت ئەوکاتانەی لەگەڵ جینسا لەوێ بەسەریان بردووە
؟؟ :ئای خوایە تۆ بۆ دەگرێ
جونگ کووک سێری کرد هەمان ئەو پیاوە بوو کە قسەی بە جینسا وت
جونگ کووک:سڵاو(پێکەنی و ئەشگریا)
فرۆشیارەکە دەستی کردە سەر شانی
(لە جیاتی بنوسم فرۆشیار ئەنوسم پیاوکە)
پیاوەکە:چیتە کوڕم
جونگ کووک:من هەڵە لەو تێ گەیشتبووم ئەو تەنها بەڵێنێ خۆی جێبەجێ کرد
پیاوەکە:کچەکەی ئەو ڕۆژە؟
جونگ کووک سەری بە بەڵێ جوڵاند
پیاوەکە:لە کوێیە
جونگ کووک:ڕۆیشت ئەو بە ڕێگای خۆی من بە ڕێگای خۆم بەڵام من ئاشقی بووم(کێشای بە سنگی خۆیا) ئەو لێرەیا چەسپاوە ناتوانم لای بەم
پیاوەکە سێری ئەکرد
پیاوەکە:چەن بە چیرۆکی من دەچێ
جونگ کووک:چی
پیاوەکە:هەمان چیرۆکی منە ڕاستیەک هەبوو بە من نەدەوترا و ئەوم بە تەوان بار زانی لەدەستم دا درونگ کەوتم وە دوای ئەوە وازم لە سامان و ماڵ و موڵک هێنا و دەستم کرد بە فرۆشتنی ئەو شتەی کە ئەو حەزی پێی بوو کێکی بە شوکلات {دڵم بوو بە ئاو)
دەستی کردە سەر شانی جونگ کووک و وتی:بی دۆزەوە وەک من لە دەستی مەدە هێشتا زووە
جونگ کووک ئەو پیاوەی لە باوەش کرد و وتی:وا دەکەم
یەکسەر ڕۆیشت
پیاوەکە:هیوادارم درەنگ نەکەوی
.
دوای مانگێک
لای جینسا
شتەکان باش دەڕۆن تا ئێستا لەگەڵ سونا دوکانێکی گوڵیان کردۆتەوە و وە هەنێکجار گۆرانی تۆمار ئەکات
بە زۆری سونا بڕیاریدا دەست بکات بە چارەسەر وەرگرتن
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی چارەسەرێتی
لە ژوری چارەسەر
سونا:جینسا ئارام بەوە
جینسا:ئەترسم
سونا:من لێرەم
جینسا :سپاس
تای و جیمین بە نەخۆشیەکەی جینسان زانی بەڵێنیان دا کە بەکەس نەڵێن وە لەم ڕۆژە ئەوانیش بە تێل لەگەڵی بوون بۆ پاڵپشتی
بیرم نەچێ ئێستا سونا و هانگ شای لە ژوانن
دکتۆر هاتە ژورەوە
دکتۆر:دەست پێ بکەین
جینسا:بەڵێ
دەستی کرد بە چارەسەر
.
دوای چارەسەر
تای:ئازارت نییە خۆ؟
جینسا:ناا
سونا:وا بڕوات باش دەبی
جیمین:وایە
تای:ئاگاداری خۆتبە باشە
جینسا:باشە
پەیوەندیەکەیان داخست
.
لای ب. جۆن و ئەوان
جونگ کووک بەردەوامە لە گەڕان وە ب. جۆن زۆر باش بووە ئێستا دەتوانێ لەسەر پێیەکانی بۆستێت وە لۆرا بووە بە پاڵپشتێکی گەورە بۆیان کاتێک جونگ کووک وڵاتەکان بە دوای جینسا دەگەڕێ ئەو ئاگاداری خ.جۆن و ب.جۆنە
لۆرا:جونگ کووک هیچت دەست نەکەوت
جونگ کووک:نەخێر
لۆرا:تکایە زوو بیدۆزەوە
جونگ کووک:هەوڵ دەدەم
پەیوەندیەکەیان داخست
.
دوای دوو مانگ
جینسا هەست بە باشی ناکات سەری گێژ دەخوات هەندێک جار دەڕشێتەوە
ئەمڕۆ بە تەنها چوو بۆ چارەسەر
لەکاتی چارەسەرەکە ڕشایەوە بۆیە دکتۆرەکە ترساو پشکنینی بۆ کرد
جینسا:چی بوو دکتۆر
دکتۆر:خاتوو جینسا بڕیارێکی گەورە بدەی
جینسا:بۆچی
دکتۆر:خاتوو جینسا تۆ دوگیانی
دوگانی وشەیەکی ئاسای بوو بۆ دکتۆرەکە بەڵام بۆ جینسا ئەو وشەیە بوو کە قەر بیری لێ نەدەکردەوە
جینسا:گاڵتە دەکەی
دکتۆر:نەخێر بەداخەوە خاتوو جینسا یان دەبێ چارەسەر ڕابگری یان دەبێ لەباری بدەیت ئەمە بڕیاری خۆتە
جینسا تەنانەت هەناسەشی بۆ نەدەدرا مێشکێ قبوڵی نەدەکر شۆکی دوگیانی یان هەڵبژاردن ئەو یان منداڵەکەی
لە ژوری دکتۆر چووە دەرەوە دەستی بە سکیەوە گرتبوو
جینسا:ئێستا ئەمە چ تاقی کردنەوەیەکە
.
جونگ کووک گەڕاوەتەوە بۆ کۆریا تا ماوەیەک ئێستا هەمواین لە ماڵەوەن
ب.جۆن پەیوەندیەکی بۆ هات
هەڵیگرت پەیوەندی ڤیدیۆی بوو
جینسا:هاییی
ئەو دەنگە بەس بوو کە دڵی جونگ کووک لە جێی خۆی بجوڵێ
ب.جۆن:جینسا کچەکەم
جینسا:بەڵێ مامە ئەوە منم هێشتا ماوم
ئەو دەنگە بەس بوو کە شێوەی جونگ کووک ئاوهای لێ بێت

جۆن:جینسا کچەکەمجینسا:بەڵێ مامە ئەوە منم هێشتا ماومئەو دەنگە بەس بوو کە شێوەی جونگ کووک ئاوهای لێ بێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئاوها بوو سێری جینسای ئەکرد بێ ئەوەی جینسا ئەو ببینێت
ب.جۆن:کچم ڕۆڵەکەم لە کوێی
جینسا:لە یەکێک لە شارەکانی ئەم جیهانە گەورەیە
ب.جۆن:بەڵام ئێمە بیرت ئەکەین پێویستمان پێتە
خ.جۆن لەو کاتەیا هات
خ.جۆن:جینساا
جینسا:بەڵێ
خ.جۆن:ئای خوایە من خەون ئەبینم کچەکەم ئەوە تۆیت ئای خوایە چەنت بیر دەکەین بۆ ڕۆیشتی مادەم شتەکانت باش کرد بۆ بەجێت هێشتین بۆ دوای خۆت جونگ کووکت ڕوخاند بۆ وات لێ کردین
جینسا بێدەنگ بوو کە گوێی لە ناوی جونگ کووک بوو هەستی بە جوڵەیەک کرد لە سکیا یەکسەر دەستی پێوە گرت
جینسا:ئاوها باشتر بوو
جینسا:لۆرا لەوێیە؟
لۆرا:بەڵێ
جینسا:سڵاو لۆرا
لۆرا:سڵاو جینسایا
جینسا:تای وتی کە باش ئاگاداریانی سپاس
لۆرا:ئەو قسەیە چییە تەنها تۆم دەوێ و تەواو جینسا ڕۆیشتنت باش نەبوو بگەڕێوە
جینسا:من ئێستا باشم وە ڕابردووم سڕیەوە هیوادارم ئێوەش واتان کردبێ ئاوها هەموان دڵخۆشین
(قورگی پڕ بوو)
نوسەر:من لێرەوە مردم
ب.جۆن:چۆنت پێ باشە ئاوها بکە کچە جوانەکەم
جینسا:دەی خێزانە جوانەکە من دەبێ بڕۆم ماڵ ئاوا دڵخۆشبووم بە قسە کردن لەگەڵتان
هەمویان جگە لە جونگ کووک:ماڵئاوا
دوای داخستن جونگ کووک وتی:کۆڵمدا(بە پێکەنینێکی شکاوەوە سێری کردن)
ب.جۆن:جونگ کووک...
جونگ کووک:ئەو باشە وە دڵخۆشە ئەوە بۆ من بەسە
کۆڵمدا ئەمە کۆتا ڕێگا بوو
هەڵسایەوە
لۆرا:بۆ کوێ
جونگ کووک:کار
ڕۆیشت
.
سونا هاتە ماڵەوە بینی جینسا لە باڵۆکۆنەکەیە و قسە دەکات چوو سێری کرد لەگەڵ خێزانی جۆنە
چاوەڕێ بوو تا تەواو بوو
سونا:جینسا
جینسا ئەگریا و دەستی بە سکیەوە گرتابوو
سونا:چی بووە
جینسا:سونا (پێئەکەنی لە کاتێکا فرمێسک بە چاویەوە بوو)
سونا:بەڵێ چی بووە دڵم تەقی
جینسا: م من دوگیانم
سونا:دتم ئەبێ چی بوبوێ
سونا تۆزێ وەستا دوای بیری کەوتەوە
سونا:چییییییییییییییی دوگیانننن هااااا
جینسا:من لەگەڵ جونگ کووک خەوتم
سونا حەپەسابوو
جینسا دەستی سونای گرت و کردیە سەر سکی مناڵاکە ئەجوڵایەوە
سونا چاوی پڕ بوو
دوای دەستی جینسای گرت و وتی:ئەبیت بە باشترین دایک
جینسا:بەڵام
سونا:بەڵام چی
جینسا:یان دەبێ چارەسەر بوەستێنم یان لەباری ببەم
سونا:گاڵتە دەکەی
جینسا سەری بە نەخێر جوڵان
سونا:بڕیارت داوە
جینسا: بەڵێ
سونا:چی دەکەی
جینسا:چارەسەر دەوەستێنم ئەو بەشێکە لە من تاکە یادگاری جونگ کووکە کە بۆم ماوەتەوە
سونا:بەڵێن بێت بەباشی ئاگاداری هەردوکتان بم
.
شەو2:33خولەک
جونگ کووک لە بالۆکۆنی ژورەکەی بوو سێری مانگی دەکرد
جینساش بە هەمان شێوە
هەردوکیان گۆرانی
Still with you
یان ئەوت بێ ئەوەی ئاگایان لەیەک بێت
جونگ کووک:بەیەکەوە پێ ئەکەنین
جینسا:بەیەکەوە ئەگرین
جونگ کووک:ئەم هەست و سۆزە سادانە هەموو شتێک بوون بۆم
جینسا:ئەگور ڕۆژێ دوبارە ڕووبەڕووت ببمەوە
جونگ کووک:حەز دەکەم سێری چاوی یەکتر بکەین
هەردویان بەیەکەوە:بیرم کردووی
جینسا لە بالکۆنەکە خەوی لێ کەوت
جونگ کووکیش بە هەمان شێوە

.
.
ئەوەش پارت🥺✨
لەوانەیە پارتی داهاتوو کۆتای بێت🦦✨
ڤۆت بکەن🤓😃✨
جارێ بای🥺✨

بەڵێنەکانWhere stories live. Discover now