8

788 97 205
                                    

تای:بۆکوێ دەچی
جینسا:بۆ ژیانە نوێیەکەم
تای:چیی
جینسا چوو بۆلای تای و لەباوەشی کرد
جینسا:سپاس بۆ هەموو شتێک ڕاستە ئازاری یەکترمان یا بەڵام ئێمە هاوڕێبووین
تای:هاوڕێ بووین چییە ئێمە هەمیشە هاوڕێین
جینسا:تای من هەموانم بەجێهێشت و وا ئازارم دان هەرگیز لێم خۆش نابن بەڵام و تۆ و جیمین ئەو ئازارە ناگرنەوە تەنها خێزانی جیۆن بۆیە هەرکاتێک ویستت من ئامادەم قسەت لەگەڵ بکەم
تای:جینسا تۆ چیت کردووە؟
جینسا:هەر خۆی کە چویتە ژورەوە دەیزانی
جیمین:ئۆووو ئێوە ئاشت بونەوە؟
جینسا:من لە تای توڕە نەبووم تەنها ئەوکاتە توڕەی بەسەرمدا زاڵ بوو
جیمین:نۆ وەی کەواتە با بچینە ژورەوە
جینسا لە جیمین و تای چووە پێشەوە و لەباوەشی گرتن
جینسا:دەتان بینمەوە
جینسا یەکسەر ڕۆیشت
جیمین:ئەوە چی بوو
تای:نازانم بەڵام دڵنیام شتێکی خراپ ڕوی داوە
لەلایەکی تر
جونگ کووک وەکو شێت توڕەیە وە ئازار دەچێژێت
جین هیچ کاردانەوەیەکی نییە چونکە دڵنیابوو بە جینسا بەتەمای شتێکە
ب.جیۆن دەگری و خەم دەخوا
خ.جیۆنیش دەگری
تای و جیمین هاتنە ژورەوە
جیمین:ئەوە چی بووە؟؟
تای:مامە بۆچی دەگری شتێک بووە کەسێک شتێکی بەسەر هاتووە
جونگ کووک:جینسااا(بە دەنگێکی پڕ لە ڕقەوە)
تای:ئێ خۆ جینسا زۆر باش و وئێستا لەدەرەوە بینیمان
جونگ کووک:جینساااا هەموو شتێکی تێکدا هەموو ماندوبونمان هەموو ئەوەی کە کردمان هەوڵەکانمان هەمووی کرد بە خۆڵە مێش(بەهاوارەوە دەی وتو هەموو شتی ماڵەکەی تێکدا)
تای شۆک بوبو
جیمین:ناکرێ چۆن ئاخر جینسا چۆن  شتی وادەکا ئێوە دڵنیان
جونگ کووک:ههههه زۆر خۆش باوەڕن من پێم وتن ئەو کچە درۆ دەکا بۆ تۆڵە کردنەوە خۆی بێدەنگ کردووە ئەو هەموو شتێکی ڕوخاندوو ڕۆیشت
ب.جیۆن:بەسەەە بەس
جین:باوکە تۆ باشی
ب.جیۆن:جین جینسام بۆ بدۆزەوە
جونگ کووک:ئەوە تۆ چی دەڵێی هااا ئەو هەموو شتێکی لەناو برد هێشتا داوای دەکەیت
ب.جیۆن چووە بەردەم جونگ کووک
ب.جیۆن:دەبێت هۆکاری ئەوە بزانم کە کردی
جونگ کووک:زۆر ڕونە تۆڵە
ب.جیۆن:هەر چییەک بێ من پێویستە قسەی لەگەڵ بکەم
Pov jinsa
دوای ئەوەی لە جیمین و تای دورکەوتنەوە ڕۆیشتم بۆ کەنار دەریاکە بەڕاستی دڵم ئازاری هەیە کاتێک ڕوخساری ب.جیۆن و خ.جیۆنم بیر دەکەوێتەوە
جینسا لە بەردەم ئاوەکە وەستا و ماسکەکەی لێ کردەوە و فڕێی دا
جینسا:دایکە کۆتای هات ئەو بەڵێنەی بەتۆم دابوو جێبەجێم کرد تەواو من ئێستا ئازادم دەتوانم قسەبکەم بە دڵی خۆم ئیتر پێویست ناکات ڕوخسار بشارمەوە تەواو بوو هەموو شتێک تەواو بوو
Flash back
جینسا:دایکە تکایە چاک ببەوە نامەوێ لەلای ئەوان بمێنمەوە
خ.لی:ئەگەر تۆ لەوێ نەمێنێتەوە کێ کارەکانی باوکت بکات کێ تۆڵەی من و باوکت بکاتەوە؟ هممم؟
جینسا:بەڵام من تەنها 6ساڵم
خ.لی:تۆ زۆر لەوە گەورەتری
خ.لی:کچەکەم من کۆتا داواکاریم لێت هەیە(بە دڵێکی پڕ لە ئازار و چاوێکی فرمێسک ئاوی وتی)
جینسا:بیڵێ(بە گریانەوە)
خ.لی:پێویستە ئەمە لەبیر نەکەی تۆ جێگرەوەی باوکتی تۆ دەبێ تۆڵە هەموو ئەو ئازارەنە لە خێزانی جیۆن بکەیتەوە کە بەسەر ئێمەیان هێنا نەک بە کوشتنیان یان ڕادەست کردنیان بەڵکو بە ئازاری ویژدان هەتا دەتوانی بەتەواوی لەسەر قاچەکانی خۆت بوەستی و دواتر هەموو شتێکیان لێ ببە وەک چۆن ئێمەیان لەتۆ برد(کۆکە) کچم تکایە زۆر باش ئاگاداری خۆت ببە دوای ئەوەی بەڵێنەکەت جێبەجێکرد بەتەواوی ئازادی شازادەکەم ئیتر
بەو شێوەیە بژی کە دەتەوێت
هەموو قسەکان بەزۆر. لە قوڕگی دەهاتە دەرەوە و بە هێواشی دەگریا
جینسا:بەڵێن بێت بەڵێن بێت دەیکەم بەڵام تەنها یەکجاری تر لە باوەشم بگرەو گۆرانیم بۆ بڵێ
خ.لی:باشە کچەکەم وەرە
خ.لی لە پاوەشی کردیو دەستی کرد بە گۆرانی وتن
تا بەرە بەرە دەنگەکە هێواش دە بۆیەوە و تا لەناکاو ئەو دەنگە کە وەک هی فریشتە وابوو بونی نەماو
دەستەکانی وەک سەهۆڵیان لێهات
End flash back
هێشتا سێری دەریاکەم دەکرد
گوڵ فرۆش :کچم گوڵێکم بۆ لێ ناکری
جینسا:باشە دوو گوڵم بدەرێ
گوڵ فرۆشەکە گوڵەکەی دا بە جینسا و لە تەنیشت جینسا دانیشت
گوڵ فرۆش:کێشەیەکت هەیە
جینسا:نا بۆ؟
گوڵ فرۆش:من تەمەنێکی زۆرم بەڕێ کردووەبەشێوە تا دیارە کە خەمێکت هەیە
جینسا:من لە لایەکەوە دڵخۆشم و لەلایەکی تریشەوە خەمبار کاتێک ڕوخسارە شکاو و نائومێدەکەیم بیر ئەکەوێتەوە
(مەبەستی ب.جیۆنە)
گوڵ فرۆش:دیارە دڵیان شکاندووە بەڵام پەشیمانی
جینسا:خۆشم نازانم کە بیر لەچی دەکەمەوە
گوڵ فرۆش:نازانم کە چیت کردووە یان چی لە مێشکت دەگوزەرێ بەڵام دوای دڵت بکەوە
جینسا سێری چاوی گوڵ فرۆشەکە کرد
جینسا:ئەوە کارە ڕاستەکەیە؟ گوڵ فرۆش:لەوانەیە من دوای دڵم نەکەوتم بۆیە لەم بارودۆخەم
ئەو قسەیەی کردو سێری جینسا کردو ڕۆیشت وە جینسا هەر سێری دەکرد
جینسا:ماڵ ئاوا
گوڵ فرۆشەکە ئاوڕیدایەوە و وتی:ماڵئاوا کچە جوانەکەم
جینسا هەڵدایەوە و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بە سەر شەقامەکە
؟؟ :یااا جینساااا
.
.
.
ئەوەش پاڕتی تازە دوای ماوەیەکی زۆر، 🌚💓
سۆو گایس ئەکتیڤبن🥲🤚💓

بەڵێنەکانWhere stories live. Discover now