12

662 99 202
                                    

Pov jinsa
دوای ئەوەی جونگ کووک ئاوهای کرد یەکسەر لەوێ ڕۆیشتم تا لە جونگ کووک دووربم بەڕاستی توانای یاریکردنم نەماوە لە ئێستەوە هەست بەوە ئەکەم ئێسکەکانم لاواز بوون
بە پێ دەڕۆیشتم بەسەر شەقامەکەیا سەرمام بوو چونکە جلەکانم کراوەن بەهەرحاڵ بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن بۆ ماڵەوە
.
Pov jk
چومە ژورەوە تا زیاتر لە پانەکەم بچمە پێشەوە بە دوای جینسا ئەگەڕام بەڵام وابزانم ڕۆیشتووە
ئەوی لێ نەبوو منیش هاتمە دەرەوە بێزار بووم لەو دەنگە دەنگەی ژورەوە
چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم بەرەوە ماڵەوە ڕۆیشتم بەڵام لە ڕێگا جینسام بینی کە بەپێ دەڕۆیشت دیار بوو کە سەرمای بوو یەکسەر ئۆتۆمبێلەکەم وەستان و دەبەزیم بەرە و لای ئەو چووم
.
جینسا زۆر بە قوڵی بیری دەکردەوە بۆیە ئاگای لە چوار دەوری نەبوو تا دەنگی ئیستۆپی سەیارەیەک هات
هاتەوە سەر خۆی بینی لە باوەشی پیاوێکە
؟؟ :ببورە بەڕێزم هاوسەرەکەم باش نییە
جینسا سێری کرد لە باوەشی جونگ کووکە
یەکسەر لێی دوور کەوتەوە
جینسا:ئەوە تۆ بۆ لێرەی
جونگ کووک:بەرەو ماڵەوە ئەچووم بینیم کە لێرەی بۆیە هاتم بۆلات وە دیارە کە سەرماتە
چاکەتەکەی داکەند و دای بە شانی جینسایا
جینسا جارێ شۆک بوبو بەم ڕەفتارە سەیرانەی جونگ کووک
جونگ کووک ڕوومەتی جینسای ڕاکێشاو وتی:کە شەرم دەکەی جوانتری
جینسا ڕوومەتی پەمەی بوو بێ وتنی هیچ وشەیەک ڕۆیشت وە جونگ کووکیش بە دوایا
جونگ کووک بە بێدەنگی بە دوایەوە بوو جینسا وای زانی کە ئەوی لێ نییە
جینسا وەستا لە شوێنی خۆی و سێری ئاسمانی کرد
جینسا:ئەمەوێ بمرم(بە دڵێکی پڕ)
جونگ کووک پێی سەیر بوو کە وای وت خۆ ئێستا هیچ نەبووە کە وا ئەڵێ
جونگ کووک:بۆچی وا ئەڵێ خانم؟
جینسا سێری کرد
جینسا:تۆ هەر لێرەی؟
جونگ کووک چووە نزیکی وتی:کەس هەیە بەم کاتە بهێڵێت هاوسەرەکەی بەم جلانەوە لە دەرەوە بێت وە لە ناوەڕاستی شەقام بڵێێ ئەمەوێ بمرم
جونگ کووک دوای ئەم قسانە زیاتر لێی نزیک بۆوە و بە دەستێک سەری بەرز کردەوە وتی:بۆچی وا ئەڵێی خاتوونەکەم
جینسا پێکەنینێکی شکاوی کرد و فرمێسک بە چاوی هاتە خوارەوە
جینسا:وەک بڵێی نازانی بۆ..بەسە جونگ کووک وازم لێ بێنە من گەمژە نیم ئەزانم گاڵتەم پێ دەکەی
جونگ کووک: وا نییە
جینسا:وایە
جونگ کووک:بەڵێن بێت ئەی سەلمێنم کە وا نییە من بە ڕاستمە
جینسا:همم خوات لەگەڵ جیۆن جونگ کووک
پشتی لێ کرد و ڕۆیشت
جونگ کووک لە ناو دڵی خۆی وتی:نەفرەت ئەو فرمێسکانە(دەستی بە دڵیەوە گرت)
ئەویش ڕۆیشت
.
بەیانی
جینسا خەوتووە ئەوە 15مین جارە پەیوەندی بۆ دێت و جەنابی خەبەری نابێتەوە
جینسا:ئەم نەفرەتییە کێیە بەم بەیانییە
پەیوەندییەکەی هەڵگرت بێ ئەوەی سێری بکات
جینسا:نەفرەتت لێ بێت گەمژە بۆ بەم بەیانیە مێشکم ئەخۆی کەست نەدۆزیوەتەوە پێی ڕابوێری
جونگ کووک هەر پێ ئەکەنی
جونگ کووک:هێواش هێواش خەو خۆش
جینسا چاوی بۆ کۆتا ئاشت کرایەوە
جینسا:جونگ کووک؟
جونگ کووک:بەڵێ
جینسا:بۆ پەیوەندیت کردووە؟
جونگ کووک:من زیاتر لە کات ژمێرێکە لە خوارەوە چاوەڕێتم
جینسا:چیی؟
جونگ کووک:وەرە لای پەنجەرەکە
جینسا هەڵساو سێری کرد جونگ کووک لە خوارەوەیە
جونگ کووک دەستی بۆ بەرز کردەوە
جونگ کووک:نیو کاتژمێرت هەیە خۆت ئامادە ئەکەیت و دێیتە خوارەوە ئەگەرنا خۆم دێم
جینسا:جا من چ ناچارم بێم
جونگ کووک:ئیتر پێم وتیت دواتر نەڵێی پێی نەوتم
پەیوەندییەکەی داخست و جینسا هێشتا شۆکە
نیو کاتژمێرەکە تەواو بوو جینسا هێشتا بیجامەیەکی کرت و بۆدییەکەی خەوی لە بەرایە
دەنگی دەرگا هات جینسا ترسا
دەرگای ژورەکەی کرایەوە جونگ کووک بوو
جینسا هەڵسایەوە
جینسا:ت تۆ چ
قسەکەی تەواو نەکرد جونگ کووک دەستی گرت و ڕاکێشا و بردی
جینسا:یاا گەمژە چی دەکەی
جونگ کووک هیچی نەوت و جینسای کردە سەیارەکەوە و دەرگاکەی داخست
جینسا:ئەوە تۆ چی ئەکە
جونگ کووک:هیچ تەنها بێزار بووم
جینسا: بەڵێ وتت با بە جینسا ڕابوێرم
جونگ کووک لە ناخی خۆی:نەخێر تا لەناوت بەرم
لە شوێنێک وەستان
جینسا:ئێرە..
جونگ کووک:بەڵێ شاری یاری دەی با بەس بۆ ئەمڕۆ بە شێوەیەک بین کە هیچ ڕووی نەدابێت
جینسا:شێت بووی؟
جونگ کووک لێی نزیک بۆوە کە هەناسەیان تێکەڵ بوو
جونگ کووک:تەنها خەیاڵ بکە لە پێناو هەموان بۆ یەک هەفتە با وەک ئەوە بین کە هیچ نەبووە
جینسا:نەخێر
ویستی دور بکەوێتەوە جونگ کووک گرتی
جونگ کووک:بەڵێن بێت دوای ئەوە لێت نزیک نابمەوە ئەگەر خۆت نەتەوێ
جینسا :باشە
دابەزین و چونە شاری یاریەکەوە
جونگ کووک: بۆستە
جینسا:چییە
جونگ کووک:من جیۆن جونگ کووک
دەستی وەک تەوقە درێژ کرد
جینسا زەردەخەنەیەکی کرد:منیش جینسا
بەڵام تەوقەی لەگەڵ نەکردەوە
جینسا:دەی لە چیەوە دەست پێ بکەین
جونگ کووک:چەلقو فەلەق
جینسا:دەی
تا نیوەڕۆ کەی بەس یاریان ئەکرد وەک بڵێ هیچ نەبووە جینسا بە ئومێدی شتێک و جونگ کووک بە ئومێدی لەناو بردنی جینسا،
جینسا:ماندووبووم من دەگەڕێمە ماڵەوە
جونگ کووک:ماڵەوەی چی ئەمڕۆ بەتەواوی بەیەکەوە ئەبین
جینسا:من برسیمە تەنانەت سێری جلەکانم بکە
جونگ کووک سێری کرد و دەستی کرد بە پێکەنین
جونگ کووک:هەر بەڕاست تۆ لە سەرەتاوە ئاوها بووی
جینسا:بەڵێ چەن شەرمەزارییە
جونگ کووک:ئاساییە با ڕۆژێک لە جدیات و کۆمپانیا دوور بین
جینسا:بە جلی خەوەوە
جونگ کووک :ئاسای وەری گرە ئێستا دەچین جلت بۆ دەکڕم
جینسا:خۆم دەی کڕم با بڕۆین
جونگ کووک:ههه کیوت
.
لە مۆڵ جینسا جلەکانی کڕی و هاتە دەرەوە
جونگ کووک:تەواو بوویت
جینسا:بەڵێ دەی من دەبێ بڕۆمە ماڵەوە ماندووم
جونگ کووک:هۆپ هۆپ بۆ کوێ با سێری فیلم بکەین
جینسا:تکایە من ماندووم(خۆی ناسک کردەوە)
جونگ کووک بەو دەنگە و شێوەیەی موچوڕکای پیاهات
جونگ کووک:نییە دەی تکتی فلمم بڕیوە
جینسا: بێزارکەر
.
لە سینەما
جونگ کووک بە ئەنقەست فلمی ترسناکی هەڵبژاردبوو
ئێستا سێری فیلم دەکەن
جینسا دەترسێ بەڵام خۆی نیشان نادات
فلمەکە تەواو بوو جینسا قەت وا خۆی نیشان نەدا کە ترساوا جونگ کووک نا ئومێد بوو چونکە بەشێکی پلانەکەی سەری نەگرت
لە بەردەم سینەما وەستا بوون
جینسا:دەی من دەڕۆمەوە بەڕاستی ماندووم
جونگ کووک:من دەتگەڕێنمەوە
جینسا:باشە
جونگ کووک ئەوی گەڕانە ماڵەوە
جینسا ماڵ ئاوا
لە سەیارەکە هاتە خوارەوە
سونا لەو کاتە دەرگاکەی کردەوە
سونا:گەمژە ئەوە لە کوێ بووی
جینسا:ئێ...
جونگ کووک: جینساا
جینسا:چییە
جونگ کووک چوو بۆلای و ماچێکی ڕوومەتی کرد
جونگ کووک:ئەمەم بیر چوو ماڵ ئاوا
جونگ کووک ڕۆی جینسا شۆک وە سونا دو هێندەی ئەو شۆک
جینسا سێری سونای کرد
جینسا:ئەتوانم ڕوونی بکەمەوە
سونا:جینساااا تۆ مردوییییییی
.
ئەم حەفتەیە هەربەم شێوەیە بوو جینسا و جونگ کووک دایمە بە یەکەوە بوون وە تای و جین و جیمین و سونا ئاگا دار بوون بەڵام جونگ کووک وتبووی کە ب.جۆن ئاگادار نەبێ وە خ.جۆنیش بۆی پلانەکەی ئاشکرا نەبێ
کوڕەکانیش وا ئەزانن کە جونگ کووک گۆڕاوە و جینسای خۆش دەوی جین هێشتا باوەڕ ناکات چونکە دڵنیایە کە جونگ کووک شتی واناکات
ئێستا 3:49ی شەوە جونگ کووک جینسای گەڕانە ماڵەوە
تا ئەم کاتە بەیەکەوە بوون و کاتی خۆشیان بەسەر دەبرد
جونگ کووک:گەیشتین
جینسا:بەڵێ دەی ماڵ ئاوا
جونگ کووک:ماڵ ئاوا(بە کەروێشکی پێکەنی)
جینسا لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی ویستی بچێتە ژورەوە
جونگ کووک:یا بۆستە ئەمەت لەبیر کرد(مەبەستی جانتاکەی جینسا بوو)
جینسا:ئا سپاس
لێی وەر گرت وە جونگ کووک ماچی ڕوومەتی جینسای کرد وتی:دەی ماڵ ئاوا خاتوون
جونگ کووک پشتی لە جینسا کرد تا بڕوا ڕێک ڕووکەشە کیوتەکەی کە لەگەڵ جینسا هەیبوو بوو بە ڕووکەشی دڕندە
لە ناخی خۆی وتی:یاری ئەمڕۆش تەواو بوو ئەوەندەت نەماوە خاتوون
چووە ئۆتۆمبێلەکەی و بۆ کۆتا جار سێری جینسای کرد و ڕۆیشت
جینسا سێری جونگ کووکی کرد کە ڕۆی
جینسا:خۆزگە هەموو ئەم نواندنەت ڕاستی بوایە خۆزگە تۆڵەیەک نەبوایە
سونا:مادەم کە خۆشت دەزانی تۆڵەیە بۆچی ڕێگەی پێ دەدەی
جینسا:با تۆڵەی خۆی بکاتەوە
سونا:بۆچی؟
جینسا:لەوانەیە بەمە ڕقەکەی کۆتای بێت
چونە ماڵەوە
سونا:جینسا وەرە لەلای من بخەوە وەک منداڵی
جینسا بە ماندووی:باشە دەی
هەردوکیان چوون خەوتن لە ژورەکەی سونا
.
لەماڵی جونگ کووک
جونگ کووک گەڕایە ماڵەوە ویستی بچێت بۆ ژورەکەی
؟؟ :جونگ کووک
سێری کرد جین بوو
جونگ کووک:بەڵێ شتێکت دەوێ
جین:با قسە بکەین
جونگ کووک چوو بۆلای کە لە هۆڵەکە بوو
جونگ کووک دانیشت و وتی:بڵێی گوێم لێتە
جین:بۆچی وا ئەکەیت
جونگ کووک:چیم کردووە
جین:بۆ یاری بە جینسا ئەکەی من گەمژە نیم زۆر باش ئەزانم کە درۆ ئەکەی
جونگ کووک:تۆڵە بە تۆڵە
جین:ئەمە تۆڵەیە یاریکردن بە کچێک باوکم بزانێت چیت پێ ئەڵێ
جونگ کووک:بە من چی هەر گوێڕایەڵی باوکم کرد بۆیە لەم حاڵەداین
جین:بووین ئێستا هیچمان نییە
جونگ کووک:ئەوەی کە دەستم پێ کرد کۆتای پێ دێنم
جین:کۆتاییەکەی چییە
جونگ کووک:مردن
جونگ کووک هەڵسایەوە و بەدەم ڕۆیشتنەوە وتی:من نایکوژم خۆی ئەوە دەکات
جین:من تۆ ناناسمەوە
جونگ کووک:ههه
جین:دڵنیابە گەر ڕاستی ڕوداوەکە بزانی زۆر خراپ پاشگەز دەبیتەوە
جونگ کووک:نەفرەت لە هەمووتان ڕاستیەکە چییە چییی؟
جین:من ناتوانم بیڵێم تا باوکم ڕێگە نەدات
جونگ کووک:کەواتە مەیەرە بەر پلانەکەم
.
ئەوەش پارط🌚✨
بەهیوای بەدڵ بوون🌝💕
ئەوجا بای🗿🤍

بەڵێنەکانOnde histórias criam vida. Descubra agora