part 2

5.2K 616 514
                                    

سەرباز: ئینکاری لەگەڵ من مەکە لەیلا هەر چیەک بکەی من هاوسەرتم وە من مافم بەسەر جەستەتەوە هەیە بۆیە ئەگەر ڕێگا بدەی یان نا من ئەوە دەکەم کە دەمەوێ وە گازێکی توندی لە لەیلا گرت بۆ ئەوەی نیشانی بدات جارێکی تر ناڕەزای دەرنەبڕێ!





دوای ماوەیەک مانەوە بەم جۆرە سەرباز بلوزەکەی هەڵگرت وە پۆشی بەرەو دەرگاکە چوو کە دەرگاکەی کردەوە وەستا سەرێکی لەیلای کرد!





سەرباز: بۆ خۆت وەکو ئافرەتێکی ئاقڵ بەگوێی هاوسەرەکەت بکە (مەبەستی خۆی بوو) تاوەکو جارێکی تر وات لێ بەسەر نەهێنم






لەیلا لەبەر خۆیەوە چەند منگەیەکی لێ دەرچوو وەک ئەوەی جوێن بە سەرباز بدات





سەرباز: لەیلا من چیم گوت؟!!
وامەکە دووبارە ئازارت بدەم خۆت دەزانی ئاهەنگی هاوسەرگیری براکەم نزیک بۆتەوە بۆچی کارێک دەکەیت کە شوێنەواری ئازار بەسەر ڕووخسارتەوە دیار بێت لە ئاهەنگە کەدا ئابڕووت بچێت وە لەماڵەکە چووە دەرەوە.





لە دوای چوونە دەرەوەی سەرباز خامۆشی باڵی بەسەر ماڵەکەدا کێشا وە لەیلا دەستی کرد بە گریان هەنسکەکانی ببوون بە میوزکێکی خەمناک کە فرمێسکەکانی لەگەڵ ئەم میوزکە دا دەستیان کرد بە سەماکردن کرد لەسەر کۆڵمە پەمەییەکانی لەیلا.




وە هەر هەنسکێک یادەوەریەکی تاڵ بوو کە لەیلا بیری دەکەوتەوە.






گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ٦ مانگ لەمەوبەر

لە گەڕەکەکەی ماڵی لەیلا دا هەرکە ناوی لەیلا بھاتبا ئەوە ناوی سەربازیشی لەگەڵ دەهات بەهۆی ئەوەی خەڵکی گەڕەکەکە هەموویان دەیانزانی کە سەرباز چەندە شێتانە ئاشقی لەیلا بووە




سەرباز هەمیشە دەچووە خوازبێنی لەیلا بەڵام هەمیشە ڕەتدەکرایەوە لەلایەن لەیلاوە سەرباز هەمیشە داوای دەستی لەیلای دەکرد لە باوکی لەیلا بەڵام بێ سوود بوو بەجۆرێک باوکی لەیلای بێزار کردبوو.





تەنانەت باوکی لەیلا هەستی بە شەرم دەکرد لەنێو خەڵکی بۆیە بڕیاریدا لەیلا بەشوو بدات وە بیداتە کوڕی هاوڕێکەی خۆی وە لەیلاش بەمە ڕازی بوو




ئێوارە بوو سەرباز لە ماڵەوە هاتە دەرەوە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دایکی دەمەقاڵێیەکی بچووکیان کرد لەسەر ئەوەی دایکی دەڵێ دەبێت واز لە لەیلا بهێنی وە کچێکی تر بخوازە ژیانی خۆت پێکبهێنە بۆیە سەرباز لەماڵەوە دەرچوو لەلای میوە فرۆشەکەی گەڕەکیان دانیشت کە هاوڕێی خۆیەتی وە جگەرەکەی داگیرساند🚬





شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now