part 14

3.6K 477 1K
                                    

سەرباز: تۆ ئەمڕۆ تێنوێتی منت بە جەستەی خۆت شکاند وای گوت کە جلەکانی پۆشی!!.






لەیلا: ...............جنێوی بە سەربازدا کە دەگریا و دوای جەنگانێکی زۆر لە جەنگەکەدا جەستەی خۆی بە سەرباز دۆڕاند کە شپرزەیی بوو بە ناسنامەی حاڵی لەیلا وە لێوەکانی یەکیان نەدەگرتەوە بۆ قسە کردن بەهۆی قیژاند و هاوارکردنی بێ سوود بۆ ڕزگار بوون لە دەستی سەرباز.








سەرباز هاتە نزیک لەیلا و خۆی چەماندوە
بۆ ئاستی لەیلا!.







سەرباز:ششـ جوان نییە جوێن بە هاوسەرەکەت بدەیت وای گوت کە بزەیەکی بەفیزی کرد وە لە ماڵەکە دەرچوو.







دوای ئەوەی سەرباز گەڕایەوە بۆ ماڵەوە تێبینی دەنگی دەمەقاڵێی کرد لە ژوورەوە بۆیە بە نیشانەی سەڕسوڕمانەوە لەسەر ڕووخساری نزیکی هۆڵەکە دەکەوتەوە.





هاوسەری سەهەند لەگەڵ دایکی مشتومڕ دەکەن وە بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ یەک دەدوێن.






هاوسەری سەهەند: من لەگەڵ سەهەند لێرە دەڕۆم لە ماڵێکی جیا دەژین بۆیە دەستمەخە نێو ژیانمانەوە وە بیر نەکەیتەوە ڕێگریم لێ بکەیت یان ئاستەنگیم بۆ دروست بکەی لەوەی کە دەمەوێ.






دایکی سەرباز: وا بیرنەکەیتەوە ڕێگە دەدەم کە کوڕەکەمم لێ دووربخەیتەوە وامەکە کە چارەنووست لە ماڵی باوکت بێت وەکو لەیلا کارێک دەکەم سەهەند بە قژ ڕاتبکێشێتەوە ماڵی باوکت.










هاوسەری سەهەند: من لەیلا نیم بهێڵم بەسەرتەوە بچێت بۆ هەمووانی ئاشکرادەکەم تۆ منداڵەکەی لەیلات کوشت تۆ بکوژی نەوەکەتی بە چاوەکانی خۆم بینیم کە بە ئەنقەست منداڵەکەت بەردایەوە.











لەدوای ئەو قسەیە قاچەکانی سەرباز
لەرزین توانای وەستانیان نما!.






دایکی سەرباز: هەی بێ ڕەوشت وای گوت کە دەستی برد بۆ قژی هاوسەرەکەی سەهەند.







بەڵام سەرباز توند دەستی دایکی گرت وە پاڵێکی بەهێزی بە دایکیەوە نا کە چاوەکانی سوور ببوون ڕقێکی زۆر و توڕەییەکی وەکو ئاگەر سوتێنەر لە ناخیدا کۆببوونەو.









ویستی دەست لە دایکی بەرز بکاتەوە قێزی لەخۆی دەکردەوە کە کوڕی ئافرەتێکی لەو شێوەیە پیسە قێز لە هەموو ئەو ساڵانە دەکاتەوە کە بە دایکە بانگی کردووە بەڵام سەهەند وەستاندی کە گەیشتە ئەوێ و سەربازی گرت.







تێپەڕینی مانگێک سەرباز لە خانووی گوندەکە دەژی دڵی پڕە لە تەنهایی زۆر سەختە کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە دایکی هێندەی پیس منداڵەکەی لەناوبردووە گوشارێکی زۆر لەسەر مێشکێتی وە دڵێکی نائارامی دەورە دراو بەخەم تووشی پەژارەی کردووە.













شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now