part 4

4.2K 546 693
                                    

سەرباز بە ئەنقەست پێت
نەگوتم ئاوەکە ساردە هم؟!..


دەی ئێستاش دەبێ باجەکەی بدەی
وە بەجەستەی خۆت گەرمم بکەیەوە!!







سەرباز توندتر کەمەری لەیلای گرت وە سەری نوقمی ژێر ملی لەیلا کرد







لەیلا بەو هەڵسوکەوتەی سەرباز جەستەی ڕەق ببوو وە وەستا لە گرتنی چەقۆکە!..






لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی سەرباز ئەم ساتە ڕۆمانسیەی بچڕاند هەرچەندە سەرباز ویستی پەیوەندیەکە پشتگوێ بخات بەڵام ئەو کەسەی کە پەیوەندیەکەی کرد بوو بەردەوام بوو لە زەنگ لێدان






بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەوە سەرباز ناچار بوو وەڵامی پەیوەندیەکە بداتەوە وە کۆتای بەساتە ڕۆمانسیەکەی بهێنێت لەگەڵ لەیلا.






لەیلا هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی وە تۆزێک نیگەران بوو وای هەست دەکرد هەڵسوکەوتەکانی سەرباز گۆڕاوە وە زیاتر هەوڵی خۆ نزیک کردنەوەی لە لەیلا دەدات ئەوەش وای کرد نیگەرانی و ترس نیشتەجێ دڵی لەیلا بن.




دوای ئەوە سەرباز گوتی باشە وە پەیوەندیەکەی داخستەوە وە هاتەوە لای لەیلا پشتی بە دیوارەکەدا کێشا وە قۆڵەکانی خستە ناو یەک.






سەرباز: لە کوێ بووین خاتوون لەیلا با تەواوی بکەین کە موشتاقی تەواو کردنی ئەو کارە بوو کە بەنیوە چڕی بەجێیهێشت بوو.






لەیلا: خواردن ئامادەیە بە شڵەژاویەوە وای گوت کە خۆی لە قسەکانی سەرباز نەجات دا.





سەرباز بەو هەڵسوکەوتەی لەیلا بزەیەکی کرد وە بەدوای لەیلا دا ڕۆیشت بەیەکەوە خەریکی خواردنی ژەمەکەیان بوون.






سەرباز: ئەو پەیوەندیەی کە بۆم هات براکەم بوو دوای سێ ڕۆژی تر ڕۆژی مارەبڕینە (ژن مارەدەکات) بۆیە دەیەوێت من بچمەوە ماڵەوە وە شوورەیی دەبێت کە من لەوێ نەبم وە لەم کاتەدا دەبێ لەگەڵ براکەم بم بۆیە خۆت ئامادە بکە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.





لەیلا هەرچەندە نایەوێ بچێتەوە ماڵی خەسووی بەڵام کەبیری کردەوە لەوەی سەرباز لەم ماوەیە هەڵسوکەوتەکانی گۆڕاوە زیاتر خۆی لێ نزیک دەکاتەوە پێ باشتر بوو بچێتەوە بۆ ماڵی خەسووی تا سەرباز هیچ دەرفەتێکی دەست نەکەوێت تا لێی نزیک ببێتەوە.






تێپەڕینی کات ڕۆژی دواتر》




لەیلا و سەرباز دابەزین لە سەیارەکە
سەرباز توند قۆڵی لەیلای گرت!!..

شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now