part 11

3.4K 494 922
                                    

سەرباز: من بێ ڕەوشتم؟!! ئەگەر کات بەسەربردن لەگەڵ هاوسەرەکەت بێ ڕەوشتی بێت با من دووبارە بێ ڕەوشتی بکەم!!...






بەڵام لە دەرگادان و هاوارکردن بە دەم ناوی سەربازەوە هەموو شتێکی وەستاند کە سەھەند بوو بە توندی بە دەرگاکەیدا دەکێشا.






سەرباز بەرەو دەرەوە چوو کە پاڵی بە سەهەندەوە ناو لە نزیک دەرگاکە دووری خستەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەیلاوە لە دوای خۆیەوە دەرگاکەی داخست.




سەهەند: پێم بڵێ لەیلا لە کوێیە خۆ ئازارت نەداوە وای گوت بە خەمەوە کە دەترسێت براکەی بەهۆی بارودۆخ و توڕەییەوە ئەشکەنجەی دابێ.





سەرباز: ئەوە بابەتێک نییە پەیوەندی بە تۆوە هەبێت وای گوت کە نایەوێ سەهەند پێی بڵێ چی بکات و چی نەکات.





سەهەند: بوەستە با من بۆتی ڕوون بکەمەوە دوێنێ شەو دوای ئەوەی ئەو پیاوەم لەگەڵ لەیلا بینی دوای کەوتم وە رێگریم لێ کرد بەو هۆیەشەوە لە شەقامەکە لەگەڵیدا کردم بە شەڕ وە دوای ئەوە دانی بە هەموو شتێک دانا لەڕاستیدا ئەو لەیلا ناناسێت تەنها لە دوورەوە نەبێت بەهۆی شەهێنەوە وای گوت کە پەیوەندی نێوان شەهێن و ئەو پیاوەی بۆ سەرباز باس کرد وە ئەگەر باوەڕیشم پێ ناکەیت من ناونیشانی ئەو پیاوەم وەرگرتووە دەتوانیت بچیتە ماڵەکەی وە هەموو شتێکت بۆ باس بکات.






سەهەند: وە ئەم بەیانیەش ویستم بابەتەکە بۆ تۆ باس بکەم ناچار بووم کە زوو بڕۆمە دەرەوە بەهۆی کارێکی گرنگەوە بەڵام کە هاتمەوە زانیم کە دایکم هەموو ڕووداوەکانی لە بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە بۆ لەیەك جیاکردنەوەی تۆ و لەیلا خۆت دەزانی کە دایکم هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ هاوسەرگیری تۆ و لەیلا نەبوو وای گوت و ئەوێی جێهێشت کە پێ وایە بە ئەرکەکەی خۆی هەڵسا ئەوەی پێویست بوو کردی بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان















『تێپەڕینی کات بوو بە شەو』

کە سەرباز هاتەوە بۆ ئەو خانووەی گوند کە لەیلای تێدا بەتەنیا جێهێشتوو لەڕاستیدا سەرباز هەر لەدوای قسەکانی سەهەندەوە گەڕایەوە بۆ شار کە گەورەترین ئاژاوەی لەگەڵ شەهێن و خانەوادەی شەهێن دروست کرد کە بەزۆر قژی شەهێنیان لە ژێر چنگی سەرباز دەرهێنا کە هەڕەشەی توندی لە شەهێن کرد وە پێی گوت دەبێ بە قورسی باجی ئەو کارەی پێبدات.









هەر لە دوای ئەوەشەوە دەمەقاڵێیەکی توندی لەگەڵ دایکی کرد بەهۆی ئەوەی دایکی هەر لەخۆیەوە قسەی ناڕاستی بۆ لەیلا هەڵبەستووە بەڕادەیەک توند بوو لەگەڵ دایکی کە خەریک بوو ئازاری بدات بەڵام سەهەند ڕێگری لێکرد و ئارامی کردەوە.








دوای ئەوەی سەرباز گەڕایەوە ژوورەوە هەندێک جلوبەرگ و پێداویستی لەیلای لەگەڵ خۆی هێنابوو کە لەوێی دانا لەگەڵ دوو دانە نەستەلە کە سەیری لەیلا کرد.





شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now