part 5

4.1K 512 394
                                    

سەرباز: بەیانیت باش لەیلا بە پێکەنینەوە وای گوت کە چاڵی سەر کۆڵمەی لەگەڵ بە دیار کەوت کە بە تۆنێکی شەیتانیەوە گوتی!!..


لەیلا چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە بە گوێ بیست بوون لەو دەنگە لەبەر ئەوەی چاوەڕێی نەدەکرد لەم ساتە دا سەرباز بەئاگا بێت و بەو شێوەیە بیبینێ کە پشتی لە سەرباز بوو ئاوڕی دایەوە بۆ سەرباز.



سەرباز لە جێگاکەی هەڵساو بەرەو لەیلا چوو کە هیچ دەرفەتێکی بە لەیلا نەدا ڕاستەوخۆ لەو سوچە دا لەیلا زیندانی کرد دەستی لەلای ڕاستی و چەپی لەیلا جێگیر کرد.



لەیلا لە حاڵەتێکدا بوو کە لیکی دەمی بۆ قوت نەدەدرایەوە وە ڕەنگی سپی هەڵگەڕا بوو کۆڵمەکانی سوور ببوونەوە.



سەرباز: نەمدەزانی ڕەنگی ڕەشت ئەوەندە لێ جوانە بە بزەیەکی شەیتانیەوە گوتی وە دەستی برد بۆ لچکی جلەکەی لەیلا!!.





بەڵام لەو ساتە دا دەنگی دەرگاکە کۆتایی بە ترسە زۆرەکەی لەیلا هێنا وە سەربازی ناڕەحەت کرد.





تـــەق تـــەق تـــەق کە دایکی سەرباز بوو.

دایکی: سەرباز وەرە کوڕم ئەو جیرانەمان هاتووە کاری پێتە.





سەرباز بە ناچاری دەرگاکەی کردەوە وە لەیلاش ڕایکرد بەرەو گەرماوەکە بۆ ئەوەی جلەکانی بپۆشێ.




سەرباز: چیتە دایکە بەم بەیانیە دوایش ئەڵێی بۆ منداڵتان نابێت؟!.





ڕاستەوخۆ دایکی سەرباز مستێکی کێشا بە سکی سەربازدا بێدەنگبە بێ ڕەوشتی مەکە وەرە ئەو دراوسێیەمان کاری پێتە بەهۆی ئەوەی سەرباز لە ئاسایشە دراوسێیەکەیان هاتووە تا لە کارێک یارمەتی بدات وە سەرباز لەگەڵ دایکی چوو.






لەیلا هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا یەکەمجارە کارێکی چاک بکات کە مەبەستی لە دایکی سەرباز بوو وای گوت لە دڵی خۆیدا بەرەو خوارەوە ڕۆیشت.




دوای ماوەیەک کە لەیلا خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوو هەر جارێک کە سەربازی دەبینی سەرباز بە بزەوە سەیری دەکرد وەک ئەوەی بەبیری بهێنێتەوە کە لە ژوورەکەیان بەبێ جل بینیویەتی بەجۆرێک کە بە نیگاکانی لەیلای هەراسان کرد بوو وەک ئەوەی هاوسەری یەک نەبن بەڵکو تەنها دوو دڵدار بن نیگاکانی وەک سزا وا بوون بۆ لەیلا وای دەکرد شەرم بکات.







دوای ماوەیەک کە مۆبایلەکەی لەیلا لەسەر کەوەنتەرەکە بوو وە لەیلاش خەریکی لە ڕۆنکردنی هێلکە بوو مۆبایلەکەی زەنگی لێدا وە کە لەیلاش سەیری کرد پەیوەندیەکە لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراو بوو هەر زوو لەیلا برۆکانی گرژ کرد بەوەی کە چەند ژماره مۆبایلێکی دیاریکراو لە ناو مۆبایلەکەیەتی بۆیە وای هەست کرد پەیوەندیەکە بە هەڵە بۆی هاتبێ سەرەتا ویستی وەڵامی پەیوەندیەکە نەداتەوە بەڵام دواتر بۆچوونی خۆی گۆڕی وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە.





شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now