part 9

3.6K 507 955
                                    

سەرباز: ڕێگابدە لیکی من ببێتە بریسکەیی سەر لێوەکانت!!..




لەیلا لەو کاتەدا هەستی بە قورسی هەناسەکانی دەکرد وە دۆزەخی خۆی دەبینی لە چاوەکانی سەربازدا وە دەست و قاچەکانی لە جوڵە کەوتبوون وەک ئەوەی هیچ هیوایەک نەبێ بۆ دەرباز بوون لە هەست و ئارەزوەکانی سەرباز خۆبەدەستەوەدان تاکە هەڵبژاردە بوو کە بۆ لەیلا مابوویەوە.





لەو کاتەدا سومەیە هەستی کرد پلانەکەیان شکست دەهێنێت بەرامبەر سەرباز بۆیە بەڕاکردن بەرەو سەرەوە چوو وە لە دەرگای ژوورەکەی سەربازیدا.




وە هەموو نزیک بوونەوەیەکی سەربازی لە لەیلا وەستاند بە دەنگی لە دەرگا دانەکە!





سومەیە: لەیلا ئازارێکی زۆر لە سکم دا هەیە دەتوانی بێیت وای گوت بە دەنگێکی پڕ لە تۆنی ئازاری ساختەوە.





سەرباز برۆکانی گرژ کرد وە زمانی لە دەمی گیر کرد کە ویستی دوورکەوتنەوەی لە لەیلا نییە.




لەیلا ڕاستەوخۆ بەرەو گەرماوەکە چوو کە جلی پۆشی وە سەربازیش دەرگاکەی لە سومەیە کردەوە.



سەرباز: بەو ئازارەوە بمری نەدەکرا کاتێکی ترت بدۆزیەوە بۆ ئەوەی سکت ئازاری هەبێت جگە لە ئێستا وای گوت بە توڕەییەوە.




سومەیە هیچی نەگوت تەنها سکی گرت و بە دەستەکانی سکی دەگوشی وەک ئەوەی ئازاری زۆر بێت وە دەستی لەیلای گرت تکایە شتێک بکە لەیلا وای گوت کە بەرەو خوارەوە چوون.







دوای ئەوەی نیو کاتژمێرە لە ژوورەکەی سومەیەن لەیلا هەر خەریکی گریانە بەهۆی ئەوەی خەریک بوو خۆی کۆتای بەخۆی بهێنێت لەبەر ئەوەی لەماوەی ژیانی هاوسەرگیریاندا ئەوە یەکەمجارە سەرباز بەم جۆرە خۆی لێ نزیک بکاتەوە چی ئەگەر سومەیە سەربازی نەوەستاندبا لەو کارەی کە دەیەوێ بیکات!




سومەیە: مەگری تکات لێ دەکەم هیچ شتێکی خراپ ڕووینەدا وە دوای ئەوەش گرنگ ئەوەیە وامان لە براکەم کرد کە ئازاری بێ تۆیی بچێژێ لەکاتێکدا پێویستی پێتە هەر نەبێ نیوەی پلانەکە جێبەجێ بوو.





لەیلا: خەریک بوو پلانەکەی تۆ من لەناو ببیات وای گوت کە شەقێکی بچووکی بە سومەیە داکێشا بە گاڵتەوە وە بەیەکەوە لە باوەشی یەک بە ئارامی خەوتن.




لەکاتێکدا کەسێکی تر بێ ئارامانە لەیلای دەوێ وە تێپەڕینی هەر چرکەیەک لەم شەوەدا هیوای دەخواست کە لەیلا بگەڕێتەوە ئەم شەو گەورەترین سزا بوو بۆ سەرباز کە لەیلا وەکو شەیتانێکی بچووکی هەڵخەڵەتێنەر یاری بە هەستەکانی سەرباز کرد کە کۆتای شەوەکەی پشانی سەربازدا بەبێ هیچ سەرەتایەک.






دوای ئەوە کاتژمێر(5:00)بەیانی بوو کە سەرباز گەرماوێکی کرد کە تەواوی شەوەکە نەخەوتووە وە بەرەو خوارەوە چوو کە دەرگای ژوورەکەی سومەیەی کردەوە بینی لەیلا و سومەیە بەیەکەوە خەوتوون.





شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now