part 7

3.6K 491 537
                                    

وە سەری بردە ژێر ملی لەیلا وە بۆنی دەکرد تا ئەو کاتەی لەیلا هەستی کرد شتێکی گەرم بەر ملی دەکەوێت!!!..


کە زانی ئەوە سەربازە وە ماچی دەکات وە ماچەکانی وەکو مۆرێک وا بوون لەسەر ملی لەیلا بەمەش لەیلا توند دەستی لەسەر برینەکەی سەرباز جێگری کرد تا ئەو کاتەی لەیلا هەستی کرد کە سەرباز جوڵەی نەما!



لەیلا: لێم دوورکەوە وای گوت کە هەوڵی دەدا سەرباز لەخۆی دووربخاتەوە.


تا سەرئەنجام پاڵێکی بە سەربازەوە نا کە وای کرد ڕووی سەرباز بسووڕێ و بکەوێتە سەر لایەکی جێگاکە کە لەیلا سەیری سەربازی کرد بینی سەرباز بێ هۆش بووە وە برینەکەی خوێنی لێ دەڕوات کە سەیری دەستی خۆی کرد بەهەمان شێوە بەخوێن بوو پێدەچێت بەهۆی پاڵەپەستۆکردن بە دەستەکانی لەسەر برینەکەی سەرباز بووبێتە هۆی دووبارە بەخوێن داهاتنەوەی برینەکەی سەرباز.




لەیلا زۆر ترسا لەوەی سەرباز شتێکی بەسەر هاتبێ توند دەستی بە کۆڵمەی خۆیەوە گرت دواتر دەستی بردە نێو قژی!!.

ڕاستەوخۆ بەرەو خوارەوە چوو کە برین پێچی هێنا کە هەموویان خەوتبوون گەڕایەوە بۆ لای سەرباز وە برین پێچەکەی بۆ گۆڕی دوای ئەوە سەری بە کەمەرە ڕووتەکەی سەرباز کرد بوو کە چاوەڕوانی بەهۆش خۆ هاتنەوەی سەربازی دەکرد تا نزیکی بەرەبەیان بوو کە چاوەکانی لەیلا مۆڵەتیان لە لەیلا وەرنەگرت و چوونە ئامێزی خەوەوە وە توند بە دەستەکانی کەمەری سەربازی گرتبوو.





بەیانی بوو کە سەرباز چاوەکانی هەڵھێنا وە ناڵەیەکی بچووکی لە دەم دەرچوو بەهۆی ئەو ئازارەی کە هەیبوو دوای ئەوە ویستی هەڵسێتەوە لەیلا بینی کە لەسەر کەمەری خەوتووە وە توند کەمەری گرتووە تەنانەت لیکی لەسەر سکی سەرباز ڕێشتووە هەر وەکو منداڵێک.


سەرباز بزەیەکی کرد کە لەیلا وەکو منداڵێکی بچووک خەوتووە لەو کارە شیرینتر بەلای سەربازەوە ئەوەیە کە لەیلا ئەوی لە باوەش گرتووە ئەمەش دڵخۆشی دەکات.


دوای ئەوە یاری بە قژی لەیلا دەکرد هەر وەکو پشیلەیەک وا بوو کە تۆپەڵە خوریەکی لە لابێت و یاری پێبکات دوای ئەوە هەستی کرد کە لەیلا خەریکە لە خەو هەڵدەستێت بۆیە خۆی وەکو خەوتوێك نیشاندا چاوەکانی داخست.




لەیلا: سەرباز سەرباز وای گوت کە دەستی لە لایەکی کەمەری سەرباز بوو وە دەستەکەی تری لەسەر کۆڵمەی سەرباز بوو ناوی دەهێنا زۆر بە هێمنیەوە دەیوویست وا لە سەرباز بکات هۆشی بێتەوە لە ڕێگای ناو هێنانی.




سەرباز: واح وای گوت کە ڕاستەوخۆ قیت بوویەوە کە ویستی لەیلا بترسێنێت بەو کارە منداڵانەی لەبەر ئەوەی سەرباز ئامادەیی تیایە کە هەر کارێک بکات بۆ ئەوەی لەیلا لە خۆی نزیک بکاتەوە و دڵخۆشی بکات.


شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now