Chapter'1'

1.1K 89 0
                                    


لـە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە....زۆر ویستم بڕوا بە خۆم بهێنم کە هەموو شتێک خەوێک بووبێت..!!

هـەمـوو ئەوەی ڕوویدابێت..کابووسێک بووبێت..!!

هیچ شتێک لەمن تێک نەچووبێت...!!

بــاوکمم لـە دەست نەدابێت...!!

بـەڵام نـا......هەموو ئەوەی بەسەرم هاتووە ڕاستیە...!

دوێنێ بـوو.....من بـۆ ئـەبـەد بە تەنها جێهێڵدرام..!!

بێدەنگی ئەم مـاڵـە....

خەریکە دەڵێم...خـۆزگـە...خۆزگە بۆ جارێکیتر تەنانەت گەر دەمەقاڵێش بووایە...دەنگی دایکم و باوکمم ببیستایەتەووە...!!

سـەخـتـە....!؟

چـۆن تێدەپەڕێت؟!

باوکم مـرد....بـەهـۆی دایکمەوە....دایکیشم لە زیندانە....!!

هەر چەند ئەو ئیتر دایکی من نییە.....

وە منیش تەنهام....!!

...........................................................

لە ماڵی ئێمە کۆببوونەوە.....بۆ پرسەی باوکم..!!

تەنها یەک پوورم هەیە کە خوشکی دایکمە...وە مامێکیشم هەیە کە کچێکی هاوتەمەنی من و کوڕێکی لەمن گەورەتری هەیە......

هەر چەند بە هەموو شێوەیەک دڵی من دەدەنەوە...بەڵام تەنانەت بۆ کەمێکیش بێت ئەو ئاگرەی ناخم...دانامرکێتەووە...!!

:ـ خوا لێی خۆش بێت کچم...!!

قوڕگم وەک ئەوەی بە چەقۆیەک زۆر بریندار کرابێت ئازاری هەیـە...!!

وتم: سـووپاس...!!

لەلایەک دانیشتبووم.....زۆر بە کز و ماتی...!!

جـار جـارە دەموت سووپاس و هەر ئەوەندە..!!

وردە وردە ماڵمان چۆڵ دەبوو...!!

:ـ کـاکـە برازاکەت دەبەیتە لای خۆت؟!

یەکێک لە دراوسێکەمان لە ماممی پرسی؟!

کە گوێ بیست بووم سەیری مامم کرد....!!

پورم: نـا....ئەو لای من دەمێنێتەووە ئێمە لێرەش نزیکین واباشترە...!!

هەست بە شکان دەکەم.....!!

بـە یەک ڕۆژ؟!دەکرێت هەموو شتێک لەناو بچێت!!؟؟

:ـ ئەو ئافرەتە چۆن ژیانی ئەم کچەی وێران کرد؟!!!چەند بێ تاوانە!!

مەبەستی لە دایکم بـوو.....

مامم:ـ وایە ئیتر....هەر شتێک کە براکەم بەوی بەخشیوە لێی حەرام بێت.....نازانم چۆن بڕوامان پێی کردووە....بێ ویژدان....

پورم:ـ وامەڵێ کاکە.....تەنها ڕووداوێک بووە...بۆچی چاکەکانی خوشکەکەمتان لەبیر چووە؟!

مامم:ـ ئەو برامی بەو گەنجێتیە لەناو برد....چاکەی چی؟!

لەوێ ڕۆشتم....وا هەست دەکەم هەر هەناسەیەک دەیدەم....خوێنی لێ دەچۆڕێت...!!

لەبەردەم دەرگاکەمان دانیشتم....گریـام......

:ـ ئاسڵی؟؟تۆ باشی؟!

وتم: کەی هەموو شتێک باش دەبێت؟!

لەلام دانیشت و سەرمی خستە سەر شانی....!!

کوڕی مامم.......

وتم: سـووپاس کە هەی کاکە...!!

هەمیشە بە کاکە بانگی دەکەم....ئەو تەنها ٢ ساڵ لەمن گەورەترە...بەڵام ئێمە لە منداڵیەوە بەیەکەوەین....!!

.
.
.
...........................................................





























✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now