Chapter'24'

189 29 50
                                    

ئــــــــــــاســــــــــڵـــــــــــی!!

شــــــــــــــــــــەو!!

پەیوەندیم بە جیمینەوە دەکرد....

نزیکەی شەش جار پەیوەندیم پێوە کرد....وەڵامی نەبوو....

شێوا بووم....ئاخۆ حاڵی باشە؟!

بڵێی شتێکی بەسەر نەهاتبێت؟!

خێزانەکەی ڕازی بوون؟!

زەنگی مۆبایلەکەم لێیدایەوە....

جیمین؟!

ئۆهـ....بە پەرۆشی ئەو بووم....بەڵام لینا پەیوەندی دەکرد....

لینا: سڵاو؟!

وتم: سڵاو...

لینا: ماندووی وایە...هێشتان لەسەر کاری؟!

وتم: خۆم گۆڕیوە...ئێستا دەگەڕێمەوە ماڵەوە...

لینا: ببورە بەهۆی منەوە ماندوو بوی..کارەکانی منیشت کرد...

وتم: نا کێشە نییە....ئێوارە چۆن بوو هاکان هاتۆتەوە؟!

لینا: شتی زۆر هەن پێویستە باسیان بکەم...زۆر دڵخۆشم....زوو گەڕاینەوە...منیش ئێستا لە ماڵەوەم...بەیانی پێتی دەڵێم...

وتم: باشە...دەی دایدەخەم...

لینا: باشە..ئاگاداری خۆتبە خوات لەگەڵ...

وتم: تۆش هەروا...خوات لەگەڵ...

پەیوەندیەکەم داخستەوە....

هاکان: ئاسڵیی؟!

ئاوڕم بۆ دواوە دایەوە...

وتم: بەڵێ؟!

هاکان: کەس لێرە نەماوە...دەتوانی سەر مێزەکەم پاک بکەیتەوە؟!

وتم: باشە بێگوومان...

جانتاکەم دانا و ڕۆشتمە شتێک بهێنم بۆ پاککردنەوە...

وە پەڕۆیەکم دۆزیەوە...

بە دوایدا ڕۆیشتمە سەرەوە....

وەک هەمیشە پانتۆڵێکی ڕەش و بلوزێکی پایزەی ڕەشم پۆشیبوو...

ڕەنگی دڵخوازم شینە...بەڵام بۆ جل هەمیشە ڕەش دەپۆشم...

گەیشتینە ژوورەکەی و بەر لە من ڕۆشت منیش دوای ئەو....

بینیم کەمێک لە قاوەکەی لەسەر مێزەکە ڕژا بوو...

وتم: ڕوداوێک بوو؟!خۆ تۆ باشی؟!

خەریک بووم کەمێک کاغەزم لەسەر مێزەکە لابرد تا پەڵەی قاوەکە نەگرن...

هاکان: بەڵێ....

وتم: شتێک بووە؟؟

دڵتەنگ دیار بوو.....

هاکان: نا ئەمڕۆ باش تێپەڕی...

وتم: بە شاراوەیی هاتیتەوە...تەنانەت منیش نەمدەزانی کە گەڕاویتەتەوە...

هاکان: وایە...ماندوو بووم...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now