Chapter'28'

181 26 15
                                    

ئــــــــــــاســــــــــڵــــــــــــی!!

بـــــــــــەیــــــــــانـــــــــی!!

دایکم: کچم؟!گیانی من دەی هەستە...

چاوەکانم کردەوە...

وتم: دایکە؟!تۆ کەی هاتیتەوە؟!

دایکم: دوێنێ شەو...بەڵام خەوتبوی خەبەرم نەکردیتەوە....

وتم: کاکە فواد؟!ئەو باشترە؟!

دایکم: بەڵێ..بە ئاگا هاتەوە دوێنێ...

وتم: چی؟!بۆچی هەواڵت پێ نەدام؟!

دایکم: پێویستی نەدەکرد...نەمویست سەرقاڵت بکەم...لەوانەیە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە ماڵەکەی...

وتم: زۆرم پێ خۆشبوو...

دایکم: منیش...دەی هەستە نانی بەیانی ئامادەیە...
وتم: باشە....ئێستا دێم...!!

ڕۆیشت و منیش بەرەو دەستشۆر ڕۆیشتم...

دواتریش ڕۆشتمە چێشتخانە و لەگەڵ دایکم دانیشتین و دەستمان کرد بە نان خواردن...

دایکم: شتێکت پێ دەڵێم .

وتم: چیبووە؟! شتێکی خراپ بووە؟!

دایکم: نا شتێکی زۆر باش...

وتم: چی؟!

دایکم: ئەمڕۆ دەڕۆم بۆ نوسینگە ئەم خانوە دەکڕین...

چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە...

وتم: واتا چۆن؟!

دایکم: بەڵێ...ئەو پارەی دەمویست کۆمکردەوە...

وتم: باشترین دایک...سوپاس کە هەیت...

دایکم: باشترین کچ من هەمە....

دایکم: ئەی...جیمین هەواڵێک هەیە؟!

وتم: نەخێر...دەترسم ئەمڕۆ نەگەڕێتەوە..

دایکم: ئەگەر بگەڕێتەوە یاخود نا من هەر ناهێڵم کچەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێکدا بکات کە خۆشی ناوێت..

وتم: دایکە...ئەگەر جیمین نەگەڕێتەوە...واتا خۆی نایەوێت...

دایکم: وانییە...لەوانەیە خێزانەکەی ڕازی نەبوبن...

وتم: ئەی گەر وابێت نابێت هەواڵێکمان پێ بدات؟!

دایکم: ئەوەیان ڕاستە...نازانم..!

وتم: ئەگەر جیمین ناگەڕێتەوە ...لە دەستی دەدەم...بەڵام ناتوانم جیمین و مامم لە دەست بدەم.. ئەوەی مامم بیەوێت بۆی دەکەم...

هەردووکمان بێدەنگ بووین...!!

.........
جـــــیـــــمـــــیـــــن!!

:ـ بەڕێز جیمین...خواردنەکەت....

بەرداخە ئاوەکەم زووتر هەڵگرت و کێشام بەسەریدا...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now