Chapter'26'

196 24 30
                                    

ئــــــــــاســــــــڵــــــــی!!

بارانە بەهێزتر دەبوو لەگەڵ هەر خولەکێک کە تێدەپەڕی....

نزیک ببووینەوە لە گەیشتن بە دەریاکە....

هیچ کاممان قسەیەکمان نەکرد...

بێدەنگی باڵی کێشابوو...بە تەواوی شوێنەکە...

جموجۆڵی ڕێگا کەم بوو...بەهۆی بارانەوە کەم کەم ئۆتۆمبێلم دەبینی....

لەلایەک وەستا....

باڕک: خۆزگە چەترێک مان بهێنایە....بەم شێوەیە زۆر تەڕ دەبی...

وتم: کێشە نییە...

دەرگای ئۆتۆمبێلێکەم کردەوە و دەرچووم...

دامخستەوە بەرەو لێواری دەریاکە ڕامکرد...

دەستەکانم کردەوە...

بۆ وەرگرتنی هەوایەکی زیاتر...!

چاوەکانم داخست و خۆمم هێشتەوە لە ژێر باراندا....

بۆ ساتێک ویستم دوور بکەومەوە لە هەر شتێک...

هەر شتێک کە دەبێتە هۆی گریانم یان پێکەنینم...!!

لەم دونیا قەرەباڵغە...ویستم ونبم ئیتر...

دڵۆپەکان دەکەوتنە سەر قژم و بەرەو ڕوخسارم دەهاتنە خوارەوە...

بەهۆی لێزمەی بارانەوە هەرزوو قژم زۆر تەڕ بوو..

چاوەکانم کردەوە....هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی..دامەوە...!!

سەیری باڕکم کرد...

ئەو تەنها سەیری منی دەکرد....

وتم: بۆچی سەیرم دەکەی؟!

باڕک: خەمبارم بۆت....شایەنی ئەو ئازارانە نیت....

کەمێک پێکەنیم...

وتم: شایەنیم...لە ڕاستیدا منیش ڕۆژانێک هەڵەم هەبووە...

باڕک: تۆ تاوانت نەبوو...تەنها کەمێک بێ ئاگا بووی...

وتم: خۆپەرست بووم...ئەوە ڕاستە...

باڕک: نـا...تەنها شتێک هەیە...تۆ نازانی کێت هەیە...

وتم: واتای چییە؟!

باڕک: واتا...کۆمەڵێک کەس لە دەوروبەرت هەن...بەڵام تۆ بە بوونیان نازانی...

وتم: لەوانەیە...باشە شتێک...

لە ژێر بارانە بەهێزەکە...بە ئاسایی قسەمان دەکرد...لە کاتێکدا هەردووکمان زۆر تەڕ ببووین...

بەڵام ئەوە بابەتێکی گرینگ نەبوو....

وتم: هیچ کەسێک هەیە خۆشت بوێت؟!

باڕک: بۆچی؟!

وتم: تەنها وا بیر دەکەمەوە ئەگەر کەسێک لە ژیانتدا هەیە...ڕەنگە خەمەکانت لە بیر بباتەوە...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now