Chapter'15'

233 30 0
                                    

ئـــــــــــێـــــــــلــــــــڤــــــــــــــان!!

.....

بەیانی زوو بـوو.....کاتژمێر حەوت بـوو...

هێشتان کاتژمێرێکم مابوو بۆ کار...

بڕیار وابوو ئەمڕۆ لەگەڵ فواد یەکتر ببینین...

واتا پارێزەرەکەم....

دەبارەی ئەوەی چۆن بتوانم کچەکەم بهێنمەوە لای خۆم....

فواد لە هەموو کاتێکدا لەگەڵم بووە...

هەمیشە یارمەتی داوم....وە ئەوەشم هەرگیز لە یاد ناچێت...

سەرەڕای ئەوەی ئەویش کێشەی هەیە و خەریکە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە و کچێکی گەنجی هەیە...

وە ئێمە یەکترمان بینیوە جارێک...ئەوەش دیار بوو کە ئەو منی خۆشنەویست....

لە دوورەوە چاوم بە فواد کەوت....

وتم: سڵاو؟!

فواد: سڵاو...بەیانی باش...

وتم: سوپاس...باشتر بۆ تۆ..

فواد: دەست پێ بکەین؟!

وتم: سکاڵا دەکەین؟!

فواد: ئەگەر تۆ بتەوێت بەڵێ...

وتم: بەڵام من نامەوێ کچەکەم بەزۆر بهێنمەوە لای خۆم...

فواد: ئێلڤان....سەیرکە تێدەگەم بەڵام پێویستە تۆ بڕیارێک بدەیت...

دەستی لەسەر شانەکانم دانابوو...

وتم: نـازانـم....بەڵام من سکاڵا ناکەم ئەو تاکە کەس هەیبێت مامێتی..چۆن مامی بخەمە زیندان...؟!

فواد: ئەوەش ڕاستە....دەی سەرکەوە قسە دەکەین...

سەرکەوتینە ئۆتۆمبێلەکە....

فواد: سەرەتا نانێک دەخۆین....بۆ ئەوەی باش بیر بکەینەوە...

وتی و زەردەخەنەی کرد....

سەرم بە باشە جوڵاند و زەردەخەنەم کردەوە...

هۆکارێک نادۆزمەوە کە بزانم بۆچی فواد تاکو ئێستا یارمەتی من دەدات!!

سەیری پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەم کرد و کاتەکە تێپەڕی......

....

:ـ چی دەخۆن؟!

فواد: خواردنێکی بەیانی باشمان دەوێت...

:ـ باشە بەڕێزم...

وتم: چ پێویست بەوە دەکات؟

فواد: گرینگ نییە..

وتم: تۆ چیت کردەوە لەگەڵ هاوسەرەکەت؟!

دیاربوو کە دەربارەی ئەمە ماندووە...

فواد: لەم هەفتەیە دادگاییمان هەیە...ئەگەر توبا ڕازی بێت بە یەکەم دادگا کۆتایی دێت...

وتم: هێشتان لەسەر بڕیارەکەتیت...؟!واتا دەتەوێت جیابیتەوە؟!

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now