Chapter'6'

370 40 0
                                    

ئـــــــــــــاســــــــــڵــــــــــی!!

خەڵکێکی زۆۆر کۆببوونەوە بۆ سەیرکردنی ئەو دیمەنە...

کاتێک ئەوێم جێدەهێشت هەموو سەیری منیان دەکرد..و بە هێواشی قسەیان دەکرد...

منیش فرمێسکەکانم دەکەوتن...

ئەوەندە چێژبەخشە سەیری ئەو دیمەنە بکەیت؟

:ـ من لە جێگای تۆ بوومایە خۆم دەکوشت خۆ ئەوە ژیان نیە.....!!

گوێم لەو قسانە دەبوو...

:ـ دایکی بکوژە و باوکی مردووە....کەسیشی نیە...

ڕامکرد....تا گوێم لە قسەی زیاتر نەبێت...

بەرەو لای دەریا...

خێراتر و خێراتر....

بە خێرایی لەسەر شەقامەکان دەڕۆیشتم...

دواجار هەموو ئەوەی بینیم ئەوەندەبوو...

دیمەنێکی قەرەباڵغ بەڵام بە تەڵخی...لەسەر سەرم وەستابوون...

:ـ پەیوەندی بە ئامبوڵانسەوە بکەن...
.
.
.

جــــــــــیـــــــــمـــــــیـــــــن...!!

پزیشکەکە هاتە دەرەوە...

بەخێرایی ڕۆشتمە بەردەمی..

وتم: ئەو باشە؟

پزیشک: تەنها بەهۆی ماندوو بوون و خەمەوە لەهۆش خۆی چووە...

وتم: خەم؟ئەو بە ئاگا هاتۆتەوە؟

پزیشک: بەڵێ...بڕۆ بیبینە بەڵام لەوە ماندووتری مەکە...

وتم: بـاشـە...

دەرگاکەم کردەووە....

چاوەکانی داخستبوو...دیاربوو کە نەخەوتووە تەنها دەیەوێ پشوبدات...

وتم: دەتوانم دانیشم؟

:ـ فەرموو..

وای وت...بە دەنگێکی کز و بە بێتاقەتیەووە...

دانیشتم لەسەر کورسیەکەی تەنیشتی...

وتم: تۆ باشی؟

:ـ سوپاس...

وتم: سەرت ئازاری نییە؟

:ـ کەمێک...تۆ بۆچی لەگەڵ مندا هاتی؟

وتم: تۆ لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەی من لە هۆشخۆت چووی...

:ـ بەڵام پێویستی نەدەکرد تا ئێرە بێیت..زۆر سوپاس

وتم: بۆچی پێویستی نەدەکرد؟

:ـ چونکە گرینگ نییە...

تێنەدەگەیشتم لە مەبەستی...

وتم: خێزانەکەت؟بۆچی کەسیان لێرە نین؟

نازانم ئەو پرسیارەی کردم گونجاو بوو یان نـا..

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now