Chapter'3'

442 55 20
                                    

گەیشتینە ماڵی مامم....!

ویستم جانتا گەورەکەم هەڵبگرم..

بەڵام کاکە باڕک وتی کە ئەو هەڵیدەگرێت..!

مامم دەرگاکەی کردەووە و هەموومان ڕۆشتینە ژوورەوە..!

دانیشتن لە هۆڵەکە...منیش دانیشتم لەلایەک...

هەمووان ماندوو دیار بوون....

مامم:ـ ئیتر تۆ و نازڵی وەکو خوشک دەبن بۆ یەکتر وە لەهەمان ژووریشدا دەمێننەووە...

نازڵی:ـ چی؟؟لە یەک ژووردا؟

وتم: نا مامە پێویست ناکات من لە ژوورە بچووکەکە دەمێنمەووە....

پێشتر زۆر دەهاتین بۆ ئێرە...بێگوومان شوێنی هەموو شتێک دەزانم....

مامۆژنم و نازڵی کەسانی باشن بەڵام...کەمێک ناگونجێن لەگەڵ ئێمەدا...ئێمە هەژار بووین..بەڵام ئەوان وانین....وە گلەیی لە هەموو شتێک دەکەن....

مامم:ـ شتی وا چۆن دەبێت کچم...

وتم: نـا واباشترە مامە...سووپاس

سەیری نازڵیم کرد...ئەویش چاوەکانی بە بێزاری لەسەرم هەڵگرت....

سەرم نزم کردەووە.....

وتم: من دەڕۆمە دەستشۆر...

بیانوویترم لا نەبوو تا لەوێ نەمێنم...!

ڕۆشتمە دەستشۆر و لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام...!

دوبارە خەریکم دەگریم....

بـۆچـی هەموو ئەو شتانە بەسەر مندا هات؟!

فرمێسکەکانم سـڕی....

وتم: ناکرێت بەم شێوەیە تێپەڕێت...

...........................................................

دوای دوو مـانـگ.....!!

...........................................................

وتم: ئەو هەموو کاتە تێپەڕی....

وتم: بەڵام هێشتان ئازارەکان لە دڵی مندا تازە و نوێن...!

وتم: تێناپەڕێت باوکە......

سەرم لەسەر گۆڕە سارد و سڕەکەی دانا و چاوەکانم داخست...!!

کەمێک وامامەوە...!!

دواتر زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا...!

سەرم هەڵگرت و مۆبایلەکەم دەرهێنا...

ژمارەیەکی نەناسراو بـوو...

وتم: فەرموو؟

:ـ کچەکەم..

دەنگی ئـەو...هەر هەموو ڕوداوە ناخۆشەکانم بیردەخاتەوە...!

وتم: بە تۆم نەوت پەیوەندی مەکە؟؟؟

:ـ کچەکەمم....تکایە کەمێک گوێم بۆ بگرە تەنها دوو خولەک....

وتم: چیت دەوێت؟

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now