Chapter'20'

205 22 57
                                    

ئــــــــــــــــــــــاســـــــــــــــــڵــــــــــی!!

وتم: کچەکەتت لە بارودۆخێکدا جێهێشت کە زۆر پێویستی پێتبوو....

وتم: ئەوت لە دایکی کرد....ژیانێکی جوانی کورت خایەنت پێ بەخشین....

وتم: هیچ کات داواکاریەکانت ڕەت نەکردوەتەوە بەڵام بە چ پارەیەک؟!

وتم: بە پارەیەک کە خۆت بۆی ماندوو نەبووی...مافی ئێمە و بژێوی ژیانی ئێمەت لەسەر مێزێک دەدۆڕاند و دەهاتیتەوە وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبووبێت....

وتم: ئەوانەم نەدەزانی....بەڵام هەمیشە خۆشمویستوی...و وەک باوێکێکی ئاسایی سەیرم نەکردبووی...هەموو کات بە باشترین باوکی دونیا دەکەوتمە پێناسە کردنت....

وتم: لەسەر تۆ شەڕم لەگەڵ دایکدا دەکرد و لە کاتی یاریکردنیشدا هەمیشە لایەنگری تۆ بووم....

وتم: ئەوە ئاساییە...وتراوە کچەکان ئەو سۆز و خۆشەویستیەی بۆ باوکیان هەیە بۆ دایکیان نیانە....

وتم: ئەمڕۆ بۆم دەرکەوت کە هیچ شتێک بەو جۆرە نەبوە کە بینیومە....

وتم: تەواوی کاتەکان لە ڕاستیەکان بێ ئاگا بووم....

وتم: کێشە نییە....

وتم: دەزانم ئێستاکە زۆر پەشیمانی....

وتم: پێویستە باجی هەڵەکانت بدەی....لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ هاتوم بڵێم....دەزانم بیری ئێمەت کردووە...پێویستت بە دەرفەتێکە بۆ دوبارە گەڕانەوەت بۆ ژیان و ڕاست کردنەوەی هەڵەکانت.....

وتم: ئێمە هاتووین بڵێین لێت خۆشبووین....هاتوین بڵێین توڕە نین....باوکە....

وتم: زۆر بیری تۆمان کردووە....ئارام بخەوە ئێمە دڵخۆش دەبین....

بـاران دەستی پێکرد و کەم کەمە بوو....

مامم: دەبێت بڕۆین....

دەستی نزامان کەمێک بەرز کردەوە و دوای خولەکێک ئەوێمان چۆڵ کرد....

پێم وابێ باوکم بە ئارامی دەخەوێت ئێستا....

دایکم قۆڵی لەسەر شانەکانم دانا و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی کاکە باڕک ڕۆیشتین....

ئەو دانەبەزی بـوو....

سەرکەوتینە ئۆتۆمبێلەکە و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتین....

.........

بەرەو سەرکار دەڕۆیشتین....

کاکە باڕک پێداگری کرد و وتی کە ئەو دەمگەیەنێت....

باڕک: ئاسڵی؟!

لە پەنجەرەی ئۆتۆمۆبێلەکە دورکەوتمەوە سەیریم کرد....

وتم: بەڵێ؟!

باڕک: ئەوت بینیوە؟!

وتم: کێ؟!

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now