Chapter 4

448 74 16
                                    




خوێن لە قاچەکانم دەھات. نازانم چەندێکە کە لێرە پاڵکەوتوم. .لە خوارەوەی پلیکانەکاندا. گریام. ئەوە یەکەمجار نیە کە بەو شێوەیە لێم بدات. بەڵام شتێک هەبوو لە ئێستادا جیاواز بوو، چەند مانگێکە توندوتیژ نەبووە بەو شێوەیە،ئەمجارە زۆر جیاواز بوو چونکە زۆر توڕە بوو. پێشتر زۆر ئازاری نەبوو بە بەراورد بەو ئازارەی کە ئێستا هەستم پێدەکرد.





ئازاری لێدان و فڕێدانم لە پلیکانەکان، ئازاری قاچەکانم بکوژکەر بوون. هەستم بە خوێن دەکرد، لەم خاڵەدا دڵنیا نیم بەڵام هیوادارم هێشتا منداڵێکی ساوام لە سکدا بێت





پێویستە ئێستا برۆم. دەمزانی بە پلیکانەکاندا نەچووە سەرەوە چونکە گوێم لە تەلەفزیۆنەکە بوو کە لە ژووری میوانەکەدا دەنگی دەھات. چەند مەترێک لە منەوە دوورە.





توانیم خۆم پاڵ بنێمەوە بۆ سەرەوە بەبێ ئەوەی لە ئازاردا نالە بکەم. پێویست بوو تا دەتوانم بێدەنگ بم. جۆنم بینی لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە. سەیری تیڤی دەكات. پێڵاوەکانمم بینی لە تەنیشت دەرگای پێشەوە دانرابوون و چاکەتەکەم هەڵواسرابوو.




بە نووکە پێمدا بە پشت فەنەفەکاندا تێپەڕیم و هەموو شتێک زۆر باش دەڕۆیشت تا یەکێک لەم تەختە کۆنانەی کە لە ژێر پمدا بوون پێیەکانمی بریندار کرد، بە دەنگی بەرز ھاوارم کرد. سەری جۆن بە ئاراستەی مندا سوڕا و چاوەکانی لە چاوەکانی مندا گیر بوون






" بەرەو کوێ دەڕۆیت"




خۆم خەریک نەکرد بە وەڵام دانەوەی و بە ڕاکردن بەرەو دەرگای پێشەوە هەڵسام. گەیشتمە دەرگاکە کردمەوە. خێرا نەبووم چونکە توانی دەست بە قژمەوە بگرێت و بمکێشێتەوە ناو ماڵەکە. بە دەستەکانم ھەوڵمدەدا نینۆکەکانم بچەقێنمە ناو دەستی بە توندی، ڕایکێشامە ناو زەوییەکە. سەرمێ بە لێواری مێزی قەنەفەکان دادا. ھەستم بە گێژ خواردووی دەکرد بەڵام توانیم بەئاگا بمێنمەوە.
چەند زلەیەکی کێشا بە روخسارم دا





" پێت وایە دەتوانیت بەجێم بهێڵیت! "





چەقۆیەکی لە گیرفانی دەرھێنا دەمزانی چەنێک تورەیە بە نیگا بکوژەکانی دیاربوو، نەفرەت، چەقۆکەی بەڕومدا بەرز کردەوە. خۆم بە مێزەکەوە گرت دەستم بە شتێک کەوت، بوتڵی بیرە. بە خێرای شووشە بەتاڵەکەم گرت بە ڕوخساریمدا کێشا


"نەفرەت!"




لە ئازاردا هاوارێکی کرد پشتی لێم کرد، بە پەلە لێی دوورکەوتمەوە. کلیلی ئۆتۆمبێلەکەمم لەسەر مێزەکە ھەڵگرت بەلایدا تێپەریم و بەڕەو دەرگای چونەدەرەوە ڕێم گرتە بەر، بارانێکی بەھێز، سارد. کەش و هەواکەم پشتگوێ خست و بەناو چیمەنە قوڕاویەکاندا ڕامکرد بۆ ئۆتۆمبێلەکەم.





قورسایەکی بەھێز کەوتە سەرم،





ئەوە جۆن بوو،





چەقۆی لێدام بەخراپی و کەوتمە سەر زەوی. بە ئازارەوە، وەرگەڕامەوە سەر پشتم و دەستەکانی لە ملمدا پێچایەوە. لەو ساتەدا بە تەواوی وەک شێتێک دەردەکەوت،




ھەرگیز ئەوەندە لە ژیانمدا لێی نەترساوم




بە لێدان و چنگم لە دەموچاویدا و بە هەموو ئەو ھێزەی کە ھەمبوو شەڕم کردەوە.





پێشتر نەدەترسام لەوەی بمکوژێت،بەڵام ئێستا تاکە شت وایدەکرد بۆ مانەوەم لە ژیان بەرپەچی بدەمەوە کۆرپە لە دایک نەبوەکەم بوو





ئەژنۆم بەرز کردەوە و بە هەموو هێزمەوە لە ئەندامی نێرینەیم دا بە ئازارەوە هاوارێکی کرد.





پێم هێنایەوە ژێر خۆمەوە. کلیلەکانم لەو شوێنە ھەڵگرت کە کەوتبوون کاتێک ئەو لێم دوورکەوتەوە بەھۆی ئازارکەی.






وە تا دەمتوانی بە خێرایی ڕامکرد بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەم. بەبێ ھیچ ئاوڕ دانەوەیەک،




" تۆی نەفرەتی دەدۆزمەوە. ناتوانی لێم ڕابکەیت ھەرگیز!"




ئەوانە دوا وشەکان بوون کە پێش ئەوەی قاچەکانم بگەنە ناو ئۆتۆمبێلەکەم گوێم لێ بوو.





دوور لە ژیانی کۆنم. وە تەنها یەک شوێنم پێ دەزانی کە دەتوانم بچم.











|| خێرا ||Where stories live. Discover now