part 11

186 46 66
                                    







کەسێک بە دەست دان لە شانەکانم هەوڵی دەدا بە ئاگام بێنێت




"خاتونەکەم"
چاوەکانم کردەوە ئامادە بووم دۆزەخ بەو کەسەی کە بەم کاتە زووە لە خەوی هەڵستاندم  چاوەکانم لاواز بببونەوە لەگەڵ بینینی ئافرەتێکی تەمەن مامناوەند



"ببورە کە بەم کاتە لەخەوم کردی بەڵام بەرێز ئەلێکساندەر دەیەوێ بتبینێ لە نهۆمی خوارەوە لە ئۆفیسەکەی هەر ئێستا "
دانیشتم هەڵم دا ئەو شتانەی وتویەتی لە مێشکم لێک دانەوەی بۆ بکەم




"ئێستا دەیەوێت بمبینێت؟"


"بەلێ خانمەکەم ئێستا"
بە پەلە  وتی


"با سەرەتا ددانەکانم بشۆم دێمە  خوارەوە"
ئافرەتەکە بە توڕەی سەیری کردم





"خێرا دێمە خوارەوە بەڵێن بێت"






بەتانییەکم لابرد سەر ئەو کورسیە کەوتم کە دوێنێ شەو دامنابوو پاشان قاچەکانم گەیاندە زەوی ئافرەتەکە کەمێک بەشۆکەوە سەیری کردم ئەو هیچ یارمەتیەکی پێشکەش نەکردم  بۆیە وا هاتمە خوارەوە لەسەر سیسەمەکە




پاش ئەوەی کە هاتمە دەرەوە بە نیگایەکی بێزاری سەیری ئەوم کرد





"شوێنم بکەوە."
بە بێدەنگی بە شوێنیدا ڕۆیشتم بۆ ئۆفیسەکە ئەو دای لە دەرگاکە دوای سێ جار دان لە دەرگاکە گوێم لە دەنگێکی کز بوو  لە گوتی "وەرە ژوورەوە "
چومە ژوورەوە بە تەنها ئۆفیسەکەی گەورە  بوو ڕەفەی کتێبی لێبوو فەرش لەسەر زەویەکە بوو سەر فەرشەکەش مێزێکی دارینە گەورە وە کورسی لێبوو ئەلێکس  لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتوو وە  دوو پیاو کە جلی ڕەشیان لەبەردابوو لەدواوەی بوون




ئەو هێشتا سەیری نەدەکردم سری بەرەو خوارەوە بوو قەڵەمێکی لەدەست بوو کە بە پەراوەکانی بەردەمی دەخشاند سەڕنجم لەسەر دەستەکانی بوو کەمێک داچلەکیم لەگەل بانگکردنە لە ناکاوەکەی




"خاتوو هیڵز."
چاوەکانم چاوەکانی ئەویان گرت



سەیری یەکێک لە پیاوەکانی کرد کە کەمێک هاتە پێشەوە



"خاتوو هیڵز ئەمە نەیتە"
پاشان ئاماژەی بە پیاوەکەی دواوە کرد




"ئەمەش جەیکۆب ئەوان دەبنە پاسەوانت هەتا ئەوکاتەی لەژێر پاراستنی مندایت بە ڕوونی گوێ بگرە دووبارەی ناکەمەوە دەبێ تۆ لەگەل ئەواندا بیت نەک دوور لە ئەوان تیگەیشتیت؟"
سەرم لەقاند بۆ قسەکەی

|| خێرا ||Where stories live. Discover now