chapter 5

381 60 27
                                    











نزیكەی سی خولەك دەبوو كە لەناو ئۆتۆمبێلەكە
خەریكی لێخورین بوووم


دە خولەك دەبێ كە گەیشتومەتە دەرەوەی شار





دەنگێك لە ئۆتۆمبێلەكەم هات كە ئاماژە بە تەواو بوونی بەنزینەكە دەكات





''نا. نا. تکایە ئێستا كاتی تەواو بوونی بەنزین نیە مەوەستە تكایە خەریكە دەگەین!''




توانیم ئۆتۆمبێلەکەمم بوەستێنم لەلایەكی جادەكە پێش ئەوەی خۆی بوەستێت




نەفرەت!


دەزانم ناتوانم تەنها لەناو ئۆتۆمبێلەكەم دابنیشم دەبێ دابەزم. بەلام جڵەكانم دڕاون خوێن بە قاچەكانم وەبوو ئازارێكی زۆرم هەبوو قاچەكانم بە قوڕ بوون هێشتا لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەم زریانێكی زۆر بەهێز هەبوو لە ناوەڕاستی مانگی شوبات داین زۆر ساردە




بە بێ هیوای دابەزیم كاتێك بریارم دا بە پێیەكانم ئەو رێگایەی كە ماوە بیبڕم





من لە بەشێکی خراپی دەرەوەی شارەکەدا نەبووم .بەڵام هێشتا زۆر تاریک بوو . بۆیە بە خێرایی دەرۆشتم





چاوەكانم گەشانەوە كاتێك روناكی شوقەكەم بینی




گەیشتم



خوایە هیوادارم هێشتا لێرە بژی.بەرەو نهۆمی دووەمی شوقەكە دەرۆم
دەمتوانی بە بەرزكەرەوە بڕۆم بەڵام دەترسام بۆیە بە قادرمەكان
دەرۆیشتم بە خێرایی






بە دودڵی لە دەرگاكەم دا.هیچ وەڵامێك نەبوو هەوڵم دا دووبارە .دووبارە





هەنسكێكی شكستم لە لێوەكانم دەرباز كرد كاتێك دەرگاكە نەكرایەوە
قاچەكانم نەیانتوانی كێشم زیاتر لەوە رابگرن







چی بكەم هیچ شوێنێكم نیە بۆی بچم...



هەستم کرد کەسێک دەمهەژێنێت بانگم دەکات.





دەنگەکەی مێشکمی بڕی ناسیمەوە باشترین
هاوڕێکەم. ماریسا خۆمم هەڵدا بۆ باوەشی .و بە هەموو هێزم باوەشم پێدا کرد و ئەویش بە هەمان شێوە توند لە باوەشی گرتمەوە. کەمێک دورکەوتمەوە سەیری منی کرد




''ئای ئانا چیت بەسەر هاتووە؟''




پێش ئەوەی بتوانم وەڵام بدەمەوە دەنگێکی قووڵی نێرینە قسەی کرد





|| خێرا ||Where stories live. Discover now