chapter 9

188 45 31
                                    







نزیکی  پێنج مانگێک بوو لەگەڵ ماریسا دەژیام و شتەکان زۆر  باش بوون راستیەکەی دەمزانی پێویستە کارێک بەدەست بهێنم، بەڵام کەس نەبوو
ئامادەبێت ژنێکی دووگیان بەکرێ بگرێت. من بژاردەی زۆرم نەبوو بۆ کارکردن چونکە  ئامادەییم تەواو نەکردووە و لێهاتوویی زۆرم نییە.






ئەمرۆ بریام دا پیاسەیەکی ناوشار بکەم وە  ئێستا  من لە خواردنگەیکی بەناوبانگی  بە ناوی جۆی لەبەر دەرگاکەدا لەبیرم چوبوو  کەمێک گۆرانکاری لە خۆمدا بکرم





ئانی تۆ تەنها هاتووی لە چێشتخانەیەک  کار بکەی هێمن ببەرەوە
بەراستی پێویستم بە کارێک بوو






ئافرەتێکی بە تەمەن پێشوازی لێم کرد لەگەل چونە ژوورەوەم
بە گەرمی زەردەخەنەی بۆ کردم





"شیرینەکەم بەدوای چی دەگەرێیت چیت بۆ بکەم؟"




"بەلێ،  ئایا هیچ گارسۆنێکتان پێویستە ."



"کەمێک بوەستە"




سەیری سکمی دەکرد دوای کۆتای هێنان بەو تەلەفۆنەی کە کردی
"باوکی کۆرپەکەت وازت لێت هێناوە؟"
پرسی بە خوازیاریەوە سەیری دەکردم



وەڵامەکەم کەمێکناروون بوو بۆ ئەو
"چۆن بەڵێ، دەتوانیت ئەوە بڵێیت."




"لەسەر مێزێک دابنیشە تا قسە لەگەل هاوسەرەکەم واتا بەرێوبەری ئەم شوێنە دەکەم"ڕێگام گرتە بەر بۆ یەکێک لە مێزەکان و بە دودڵی
چەند خولەکێک وەستابووم یاریم بە پەنجەکانم دەکرد 




تا بینیم ئافرەتە بەتەمەنەکە هاتە لام بەلام لەگەل پیاوێکدا





"شیرینەکەم ئەمە جۆی هاوسەرمە، ئەو خاوەنی ئێرەیە ، وە
ناوت چی بوو؟"
"من ئەناستازیام، بەڵام هەمووان پێم دەڵێن ئانا."
جۆ ئەمجارە قسەی کرد



"- باشە ئانا، ژنەکەم لێرە بارودۆخی تۆی بۆ ڕوون کردۆتەوە
وە من پێویستم بە گارسۆنێکە. مووچەکە زۆر نابێت بەڵام خواردنی بێبەرامبەر بەدەست دەهێنیت ."
زەردەخەنەیەکی گەورەم بە ئەوان بەخشی دەمزانی ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەتوانم هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەم تێیدا



"باشە ئانا، دەتوانیت بەیانی دووشەممە دەست پێ بکەیت؟"
"بەلێ بێگومان زۆر سوپاس، بەڕاستی ئەمەم پێ خۆشە."
دەستم درێژ کرد تا دەستت بخاتە ناو  دەستم وەک سەرەتایەک



"ئانا ئێمە لێرە تەوقە ناکەین، ئێمە خێزانێکین"



پێکەنیم باوەشم پێدا کرد ئەو باوکمی بیر هێنامەوە بەشێوەیەکی سەیر ه
دووبارە هەستم بە بوونی دایک باوکم دەکرد لەگەل ئەوان
گرەیس ئافرەتەکە قژێکی نەرم و بۆن خۆشی هەبوو چاوی سەزی گەشاوەی هەبوو وەک دایکم وە جۆ پیاوێکی رەش پێستی سەر رووتاوی بریقەدار بوو وە چاوە قاوەیە گەرمەکانی هەستێکی سەلاماتیەن پێ دەدام
پێم وایە من ئەم دوو هاوسەرەم خۆشویست



|| خێرا ||Where stories live. Discover now