نەیت ئاهێکی بەرزی هەلکێشا کاتێک خواردنەکەی خوارد"خاتوو هیڵز بەراستی ئەوە بەتامە"
"بەڵێ باشبوو"
جەیکۆب لە دوای ئەو لێدوانی خۆی دا لەسەر خواردنەکە"پێویست ناکا بەشیوەیەکی فەرمی قسە بکەن لەگەڵم"
جەیکۆب کەمێک پێکەنی
"ڕاستیەکەی کەمێک سەختە بە ئاسای قسە بکەین بەرێز ئەلێکساندەر هەمێشە پێی باش بووە بە فەرمی قسە بکەین"
"بەڵام من ئەو نیم"
"بەلێ خاتوو ئان"
"خانمەکەش لا ببەن"
ئەمجارە بەیەکەوە قسەیان کرد
"بەڵێ ئانا"
"لەوانەیە بتوانین ببینە هاورێ وانیە "
بە خەندەوە بەوانم گوت"بریار وایە بتپارێزن نەوەک وەک هاورێیەک لەگەڵیان بیت "
«داوای لێبوردن دەکەین بەرێزم دووبارە نابێتەوە"
هەستم بە تاوانباری دەکرد من گوتم کە بێن نان بخۆن دابنیشن لەگەڵم"بەرێز ئەلێکساندەر خەتای من بوو من پێم وتن دابنیشن نان بخۆن ئەوان تەنها ئەوەیان کرد کە من پێم گووتن"
بە نیگایەکی سارد سەیری کردم دەنگیشی ئاماژەیەکی تورەیی لەخۆ گرتبوو
"مەهێلە دووبارە ببێتەوە من پارەبەوان دەدەم تا بتپارێزن نەک بۆ ئەوەی هاورێیەتی بکەیت لەگەڵیاندا تیگەیشتیت؟"
هەستم دەکرد وەک منداڵێک وام کە لەلایەن دایکیەوە سەرزەنشت دەکرێجارێکی تر بە دەنگێکی بەرز بەسەرمدا هاواری کرد
"پێم وتیت حەزم بە دووبارەکردنەوە نیە خاتوو هیڵز تێدەگەیت؟"
نەمدەزانی چۆن وەلام بدەم هەستی خنکانم بۆ دروست ببوو"وەڵامم بدەرەوە!"
بەهۆی تۆنی دەنگی خەریک بوو دەست بکەم بە گریان بە خێرای سەیری ئەوم کرد
"ئایە تۆ منداڵی؟ وشەیەک بهێنە دەرەوە لە دەمت"
هەڵمدا تا دەمتوانی بە دەنگێکی ڕوون قسە بکەم بەڵام ئەوە ئاسان نەبوو بەهۆی ئەو گرێیانەی لە قورگم دروست ببوون
YOU ARE READING
|| خێرا ||
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت