chapter 10

168 49 61
                                    








هەروەک چۆن  ئەوشەوەی کە لە چێشتخانەکە بوین هەمان جل بەرگی لەبەردا بوو کراسێکی سپی کە لەگەل چاوە شینەکانی سیمایەکی جوانتری پێ بەخشی بوو بە چاوەکانی لە ژوورەکەی دەڕوانی چاوەکانی دەڕبرینێکی بێلایەنی لەخۆ گرتبوو ئەوەندە سەرسامی سەیرکردنی بووم کە لەگەل هاتنی دەنگی داچلەکیم دەنگی قوڵ بوو




"چ جەهەنەمێک لێرەدا ڕوویداوە؟"





کامیرۆن بە جواب هات

" بۆ ئەو شتەی کە بانگم کردووی بۆ ئێرە-"



"بۆ ئەوەی یارمەتەت بدەم لە پاککردنەوەی ئەم زبڵخانەیە؟"
دەنگی بێزاری تێدا بەدی دەکرا




"نا، سبەی کەسانێک هەیە کە دێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشەیەی کە بانگم کردووی بۆی.بەڵام ئەم کەسەی کە مەترسیەکەی دروست کردووە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە بانگم کردووی"




"ئانا، وەرە ئێرە."




من بە تەواوی کەمێک لە پشت ماریساوە خۆم شاردبووە بەڵام ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر منن هێواش هێواش بەرەو کامیرۆن چووم خۆم لە ماریسا دوورخستەوە



کامیرۆن دەستەکانی خستە سەر شانەکانم بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەی بکەم




"ئانا، ئەمە باشترین هاوڕێمە  وە دەبێتە
پاسەوانە نوێیەکەت،ئەلێکساندەر ڕاش، ئەلێکس ئەمە باشترین
هاوڕێمە ئەناستاسیا هیڵز"
چاوە شینەکانی لەسەر دەموچاوما مانەوە لە کاتێکدا  ناساندنەکان دەکران و ئەوەش  دەمارگیری کردم





"- لە کێ ڕادەکەیت؟"


چرکەیەکی پێچوو تا تێگەیشتم کە پرسیارەکەی  ئاراستەی من  بوو
سەرم بەرز کردەوە و سەیری کامیرۆنم کرد تا ئاماژەم بداتێ کە باشە ئەو بزانێ یان نا کامیرۆن بە هێواشی سەری لەقاند




"مێردەکەم."
ڕقم لەوە بوو بەو شێوەیە بانگی بکەم بەڵام دڵنیا بووم چی تر
ناتوانم بەم شێوەیە ناوی بێنم




دەستەکانم لەسەر سکم دانا تاوەکو ئاسودەیەک بە خۆم ببەخشم




بینیم کە ئەو چاوەکانی هێنا خوارەوە بۆسەر سکم




"- تۆ دووگیانی؟"
سەرم لەقاند وەک بەڵێیەک بۆ پرسیارەکەی

"من یارمەتیت دەدەم"

ڕاستیەکەی کەمێک شۆک بووم لەوباوەڕەدا  نەبووم ئەوەندە ئاسان بێت
ئەو بە چاوەکانی ئاماژەی بە کامیرۆن دەکرد کە دەیەوێ بە تەنیا لەگەڵی  قسە بکات

|| خێرا ||Where stories live. Discover now