بە ئاگا هاتم لەگەل بۆنکردنی ئەو خواردنە خۆشەی كە لە چێشتخانەكەوە دەهات هەڵسام لەسەر جێگاكەم بەرەو دەستشۆرەكە رۆیشتم فڵچەی ددانەكەم هەڵگرت هەمیشە ماریسا فڵچەی ددانی بۆ دادەنام لەمالەكەی هەرچەندە ماوەیەكی زۆر تێپەریوەسەیری خۆم كرد لە ئاوێنەكەوە روخسارە رەنگ سپیەكەم رەنگی مردوو نیشان دەدات قژە رەشەكەمكە وەك جازان درێژ نەماوە چاوە رەنگ زەیتونیەكانم كە تاكە شتە لە باوكمەوە وەرم گرتبێت
هەناسەیەكەم هەلكێشا بریارم دا بەرەوو چێشتخانەكە برۆم
سەیری مێزەكەم دەكرد ماریسا شتانێكی زۆری ئامادە كردبوو بەشێوەیەك وا دەردەكەوت خوانی نیوەرۆی ئامادە كردبێ"ئانا دابنیشە دەموێت دەست بە رونكردنەوەكە بكەی"
ماریسام پشتگوێ خست دەستم بۆ خواردنەكان برد
نەمدەتوانی باوەر بكەم بەم شێوەیە برسی بومە دەبوایە دابیشم بەلام نەمدەتوانی خواردنەكان ناوازە دەردەكەوتن سەیری ماریسام كردكە بەشۆكەوە سەیری دەكردم
"چی؟"
"مەبەستت چیە نەفرەتی وەك شێتێكی برسی سەرنجی خواردنەكان دەدەیت"
"راستیەكەی ببورە تەنها زۆر هەستم بە برسیەتی دەكرد"
"كەی بوو دواجار خواردنت خوارد؟"
راستیەكەم وت
"هەفتەیەك دەبێ بە نزیكەی"
"هەفتەیەك؟"
"دڵنیا نیم هەفتەیەک یان دوو هەفتە"
"هەفتەیەک!" بە یەک دەنگ هاواریان کرد پاشان ماریسا
قسەی کرد."ئەناستازیا گێل تەنانەت ئاویشت نەخواردۆتەوە؟"
چاوەکانی فراوان ببون نزیک بون لە دەرهاتن دەمزانی تاکە ڕێگەی دەرچوون
ئەوە بوو تەنها ڕاستییەکان بڵێم."ئەو ڕێگەی نەدەدام."
" باسی چ گێلێک دەکەیت، کێ رێگەی نەدەدا؟"
"ڕیس، بەیب، واز لە هاوارکردن بێنە کە تۆ قورستر دەکەیت بۆی."
وەک سوپاسگوزارییەک زەردەخەنەم بۆ کامیرۆن کرد.
"ببورە، بەردەوام بە"
YOU ARE READING
|| خێرا ||
Actionدووگیان و هەڵاتن لە مێردێکی توندوتیژ. ئەناستاسیا دوای ھەڵاتن لە مێردەکەی لە ژێر پاراستنی ceo خراپەکاردا کۆتایی دێت