25 ڤۆت 150 کۆمێنت
1341 word
.
.
.
.
.
.
.
______________________________هەمووان لە پۆلەکە چپە چپیان بوو بەهۆی هاتنی
ئەم ڕوخسارە نوێیە بۆ ناویان
کە کچێکی جوان و سەرنجڕاکێش بوو وای کردبوو
هەر لە یەکەم ڕۆژەوە سەرنجی زۆربەی کوڕەکانی پۆل بۆخۆی بدزێتبە بێدەنگی لەسەر کورسیە بەتاڵەکەی دواوە دانیشتبوو چەند دەفتەر و کتێبێک لە بەردەمی بوون
ئەو یەکەم ڕۆژی بوو لە قوتابخانە نوێیەکەی
وە لە پۆلەکە دانیشتووەو چاوەڕێی مامۆستایە
بێتە ژوورەوەتا کوڕێکی باڵا بەرزی قۆز خۆی کرد بە پۆلەکەدا
کە دەستی کچێکی جوانی گرتبوو کە بە دڵنیایەوە
ئەوان خۆشەویست بوونئەوانیش جیۆن جۆنگکووک و هان تایری بوون
جۆنگکووک جوانترین ڕوخساری قوتابخانەکەبوو
هەموو تاکێکی نێو قوتابخانەکە ئەوی دەناسی
بێگومان کە ئەو وابێت خۆشەویستەکەشی بەهۆی
ئەوەوە ناوبانگی پەیا کردووە لە قوتابخانەکەشوێنەکەی جۆنگکووک و تایری لە پشت ئەو
کچە نوێیەوە بوو ئەوان دەچوون تا دابنیشن
کە جۆنگکووک چاوی چۆیە سەر ئەو کچە
جوان و بێدەنگە کە خەریکی نوسینی تێبینیە
لەسەر دەفتەرەکەی بە دەستە ناسک و بچوکەکانیجۆنگکووک بە دیار ئەو دروستکراوە جوانەی
خوداوە خەیاڵ بردبۆیەوە تا تایری دانەیەکی کێشا
بە شانیداو لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوەو ڕاچڵەکی
هەر لەو کاتەشدا جوانە بێدەنگەکە سەری بەرز کردەوەو چاوی چووە سەر جۆنگکووککە جۆنگکووک لە نێو چاوە ڕەشەکانی وون ببوو
شلەکەی نێو قوڕگی قوت دا لەو هەستە تازانەی
کە دەستیان بەسەر دڵ و مێشکیدا گرت«کووکی با دانیشین!»
تایری بە ساردی گوتی کاتێک هەستی بە نیگاکانی جۆنگکووک کرد بۆ ئەو کچەئەوان دانیشتن وە جۆنگکووک لە دواوەش کە دانیشتبوو بەردەوام سەیری ئەو کچەی ئەکرد
کە ئێستا تەنها قژە درێژەکەی لێ دیار بوو
چونکە پشتی لێی بووتایری بە تەواوی بێزار ببوو کاتێک هەستی کرد
جۆنگکوک بەردەوامە لە سەیر کردنی ئەو کچە
ئەوان دوو ساڵ دەبێت خۆشەویستن بەڵام هەرگیز جۆنگکوک بەو جۆرە نەبووەبەڵکو هەمیشە هەموو سەرنجێکی لەسەر تایری بووە
بۆیە تایری بە جۆرێک ڕقی لەو کچە نوێیە هەستا
کە تەنانەت ناویشی نازانێتمامۆستاکە هاتە نێو پۆلەکەو هەمووان هەستان و ڕێزیان بۆ دەربڕی وە جۆنگکووک سەرنجەکانی
لەسەر جوانە بێدەنگەکەی بەردەمی لا نەدەبرد
تا مامۆستا چاوی چۆیە سەر ئەو کچە نوێیە
YOU ARE READING
نــیــکۆل~
Romanceخۆشمدەوێیت هەتاوەکوو جەستەم سارد دەبێت و هەناسەدانم دەوەستێت... هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم