CHAPTER NINE

418 58 254
                                    

60 ڤۆت 200 کۆمێنت
2202 word
.
.
.
.
.
_______________________________

«جوان چاودێری ئەو باڵەخانەیە بکەن کە ئەوی لێیە ئەگەر تاوەکو بەیانی نەیدۆزنەوە خۆم چارەنوستان دیاری ئەکەم»
جینیۆنگ بە توڕەیی هاواری کردو کێشای بە مێزەکەدا

«ئێوە چ نەفرەتیەکن کە سێ منداڵتان بۆ نەگیرا!»
دوبارە هاواری کرد هەمووان ڕاچڵەکین

«بەڵێن بێت بە زوترین کات بیدۆزینەوە بەڕێزم»
ستیڤ گوتی و وەکو ڕێز سەری دانەواند

«تەنها نیکۆل نا ئەو کوڕە نەفرەتیانەش کە وا ئەکەن نیکۆلم لێ دوورخەنەوە ئەبێت وایان لێکەم ئاوات بە مردن بخوازن»

«بەسەرچاو»
گوتیو لەگەڵ پیاوەکانی دیکە چونە دەرەوە

«بۆ کوێ ڕادەکەیت بوکەڵەکەم لانەی تۆ تەنها نێو باوەشی منە..ئەبێت باجی هەموو ئەوانە بدەی کە کردوتە ناتوانیت جارێکی دیکە لێم دوور کەویتەوە»
گوتی کاتێک سەیری وێنەکەی دەستی دەکرد کە نیکۆل بوو

«مامە تکایە تۆش وەرە»
نیکۆل بە دڵ پڕیەوە گوتی

ئەوان لە ماڵەکەی جۆنگکووک بوون
بەرە بەیان بوو زوو دەیانویست لەگەڵ
جۆنگکووک بڕۆن

«کچەکەم تۆ بڕۆ من لێرە باش دەبم»

«بەڵام- -»

«نیکۆل گوێ لە مامی خۆت بگرە ئەو جگە لە تۆ هیچی دیکەی ناوێت ئاوا خۆت مەخە ژێر دەستی من بڕوام بە جۆنگکووکە ئەتوانێت بتپارێزێت لەگەڵ ئەو بە ئەم ماوەیە تا کێشەی جینیۆنگ چارە دەکەین باشە کچی خۆم؟»
نیکۆل بە دڵ پڕیەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند

«مامە تکایە ئاگاداری خۆت بە نەکا ئەو شتێک
لە تۆ بکات»

«ئەو هیچ لە من ناکا نیگەران مەبە دەی دەی خەریکە خۆر هەڵدێت دەبێت بڕۆن»

نیکۆل بۆ کۆتا جار باوەشی کرد بە مامی داو 
ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکە

«جۆنگکووک تکایە باش ئاگاداری بە متمانەم پێتە»

«وەکو چاوەکانی خۆم ئەیپارێزم مامە خەمت نەبێت»
بە زەردەخەنەیەکی دڵنیاییەوە گوتیو ئەویش ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکە

نیکۆل تەواوی کاتەکە بە بێدەنگی فرمێسکەکانی دەڕشت لەبەر ئەوەی خەمی مامی بوو وە لە هەمان کاتدا ئەترسا جینیۆنگ بیاندۆزێتەوە

«نیکۆل مەگری ئیتر تەنها لێرە بڕۆین ئیتر ئەوانیکە ئاسان دەبێت»
جۆنگکووک بە سۆزەوە گوتی

نــیــکۆل~Where stories live. Discover now