CHAPTER SEVEN

777 124 360
                                    

65 ڤۆت 300 کۆمێنت
1354 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

جۆنگکووک وەک هەموو ڕۆژێکی دیکە لە پشت نیکۆلەوە دانیشتبوو سەری لەسەر دەستەکانی دانابوو یاری بە قژی نیکۆل دەکرد کە کەوتبوونە سەە مێزەکەی ئەو چونکە قژی درێژ بوو

«زۆر باشە قوتابیان بەیانی گەشتێکی زانستی دەکەین لە قوتابخانەکەمان کە دوو ڕۆژ و شەوێکمان پێ دەچێت وە هەمووان پێویستە ئەو پەڕاوەی پێمان دان لە لایەن خێزانەکەتانەوە واژۆ بکرێن ئینجا ڕێگەتان پێ دەدرێت بەشداری بکەن لە گەشتەکە»

جۆنگکووک بە دڵخۆشی سەری بەرز کردەوە
ئەو پێی خۆش بوو چونکە ئەیتوانی لە گەشتەکە
زیاتر کات لەگەڵ نیکۆل بەسە بەرێت

«وە هەر قوتابیەکیش نایەت دەبێت بەیانی هەر بێتەوەو قوتابخانەکە خاوێن بکاتەوە
ئایا کەس هەیە نەیەتەوە؟»

تەنها نیکۆل و بەیکهیۆن دەستیان بەرز کردەوە
جۆنگکووک بە شۆکەوە سەیری کردن و خێرا ئەویش دەستی بەرز کردەوە

«کەواتە نیکۆل و جۆنگکووک و بەیکهیۆن نایەن
دواتر بڕۆنە لای بەڕێوبەر بۆ وەرگرتنی مۆڵەت»

«تۆ بۆچی ناڕۆیت؟»
نیکۆل گوتی کاتێک ئاوڕی دایەوە

«چونکە تۆ ناچیت»

«خۆت بە منەوە مەبەستەوە تۆ هاوڕێت هەیەو لەگەڵیان بڕۆ»

«لەبەر ئەوە نایەیت کە هاوڕێت نیە؟ئەی من؟
من لەگەڵت ئەبم!»

«نەخێر خۆم حەزم پێ نییە ئەگینا هاوڕێم هەیە»
گوتیو بە چاو ئاماژەی دا بە بەیکهیۆن
بەیکهیۆنیش زەردەخەنەی کرد

«بەڵام نیکۆل - -»

«جۆنگکووک ئەگەر حەزت پێیەتی بڕۆ چونکە چوون و نەچوونت هیچ شتێک ناگۆڕێت بۆ من»

«نەخێر من ناچم لەگەڵ تۆ دەبم»
جۆنگکووک بە پێداگرییەوە گوتی

«ئەوە ویستی خۆتە پەیوەندی بە منەوە نییە»

«نیکۆل- -»
قسە کردنی بڕدرا کاتێک زەنگی چوونە دەرەوە لێیدا

«نیکۆل نانی نیوەڕۆ پێکەوە بخۆین؟»
بەیکهیۆن گوتیو نیکۆل سەری بە بەڵێ جوڵاند

«نیکۆل!»
جۆنگکووک بە توڕەییەوە هەستایەوەو سەرنجی هەموو پۆلەکەی بۆ خۆیان ڕاکێشا

«چییە؟»
نیکۆل گوتی کاتێک هەستایەوە بەیکهیۆنیش لەگەڵی

«ئەی بۆچی کە من گوتم پێکەوە نان بخۆین تۆ ڕازی نەبویت کەسچی ئێستا لەگەڵ ئەو دەیخۆیت!»
بە توڕەیی و بێ باوەڕی گوتی

نــیــکۆل~Where stories live. Discover now